عومه‌ر سورچی و حه‌مه‌سدیقی پارێزه‌ر و شێخ سالاری حه‌فید بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات سێ ملیۆن فه‌له‌ستینی ده‌هێننه خانه‌قین.
سه‌ردار پشتده‌ری
له کاتێکدا که ده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌ره‌سی هێناوه‌و روه‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات، هه‌ندێ نیشتمانفرۆشی دوێنێ خه‌ریکن سوود له‌و هه‌لومه‌رجه وه‌رگرن و ئه‌مجاره به شێوه‌کی تر کوردستان بفرۆشن له رێگای هێنانی سێ ملیۆن فه‌له‌ستینی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان، که ئه‌وه‌ش کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه‌و له دوا رۆژدا ده‌بنه سه‌ره‌تان به ملی کورده‌وه‌و به‌ده‌رنانیان کارێکی ئاسان نابێت، بۆیه داوا له هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رێک ده‌که‌ین که زۆر به توندی له به‌رانبه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بووه‌ستنه‌وه. http://www.solami.com/gridlock.htm 4. The proposed part of the Diyala District – some 10000 km2 Northeast of Baghdad, capital: Baquba – is oil-bearing, water-rich and suitable for agricultural development (www.solami.com/mvciht.htm). It is, of course, inhabited, but seen to be politically, economically and culturally suitable for accommodating the eventual influx of large numbers of Palestinians. Building new villages and towns on land either bought or leased from current landowners would be the general formula, with the key to it all being the private property guarantee contained in art.
هه‌ر وه‌ک له نوسه‌نه‌کانی پێشووماندا باسمان کردوه، که ئه‌مریکیه‌کان له سه‌رده‌می کۆڕه‌وه‌که‌ی 1991 دا مافناسێکیان پێ ناساندم بۆ یارمه‌تیدانی پڕۆژه‌کانم (پڕۆژه نه‌وتی کوردستان و پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵ) و له مانگی 5- 1992 ئه‌و مافناسه‌م له‌گه‌ڵ خۆم هێنا بۆ تورکیا بۆ ئاسانکاری کاره‌کانم له تورکیا، له‌وێ به عومه‌ر سورچی و دار‌و ده‌سته‌که‌یانم ناساند‌و له‌لای ئه‌وانم به‌جێ هێشت و خۆم رۆیشتم به‌ره‌و کوردستان، (تێکڕای ئه‌و دار‌و ده‌سته بریتی بوون له کۆنه جاش و هاوکارانی رژێمی عێراقی) عومه‌ر سورچیش به هاوکاری مام جه‌لال مافناسه‌که‌یان فریوداو به بێ ئاگاداری من پڕۆژه‌که‌ی ویلایه‌تی موسڵیان به‌ناوی ئه‌و کۆمه‌له بڵاو کرده‌وه که ناویان له‌خۆیان نابوو حیزبی پارێزگاران و مه‌جلیسێکیان دروست کرد به‌ناوی مه‌جلسی ویلایه‌تی موسڵ. http://www.solami.com/rebirth.htm
How did this
Ankara meeting of May 1992 come about? The Kurd in our group was Sardar Rostam Pishdare with whom I got in contact the summer before because of my human rights work at the UN in Geneva (.../a33b.htm). چوار مانگ پێش هاتنه کایه‌ی ده‌سته‌ی عومه‌ر سورچی، من و مافناسه‌که ده‌یان شه‌و و رۆژمان به‌یه‌که‌وه به‌سه‌ر بردووه بۆ باس و هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ، زۆر جار کێشه‌مان لێ دروست ده‌بوو له‌سه‌ر توندڕه‌وی من له کوردایه‌تیدا، من ده‌مگووت نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاسوریه‌کان بهێنی له‌و پڕۆژه‌یه‌ی ویلایه‌تی موسڵ دا، ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌وه ده‌یووت ده‌بێ ناویان بێت و به‌شدار بن. ئه‌و دار‌و ده‌سته‌ی مه‌جلسی ویلایه‌تی موسڵ: http://www.solami.com/a31.htm#SELF-DETERMINATION مافناسه‌که‌یان له ده‌ست من ده‌رهێناو خستیانه ده‌ست میت و مخابه‌راتی عێراقیه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی منه‌وه، له‌لایه‌ک دژی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان راوه‌ستان، له لایه‌کی تره‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌ویان له‌گه‌ڵ میتی تورکی و مخابه‌راتی عێراقی به‌هێز کرد، میتی تورکی داوای لێکردن که نامایه‌ک بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بنوسن و داوا بکه‌ن بۆ به‌یه‌که‌وه لکاندنی ویلایه‌تی موسڵ به تورکیاوه، ئه‌وه بوو عومه‌ر سورچی ئه‌و کاره‌ی کرد.
ده‌وڵه‌تی عێراق عێراقیش که له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵی ده‌دا ده‌ستی به‌ستراوی خۆی بکاته‌وه‌و خۆی له گه‌مارۆکه رزگار بکات و بێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌ویی، له ژێر په‌رده‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا هه‌بوو، ئیسرائیلیش که له‌و کاته‌دا سه‌ر گه‌رمی گفتووگۆ بوو له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌کان و کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه ئاواره‌کانیان هه‌بوو، به ده‌وڵه‌تی عێراقی گووت ئه‌گه‌ر جێگای فه‌له‌ستینیه ئاواره‌کان له عێراق بکه‌یته‌وه ئێمه ئاماده‌ین بۆ یارمه‌تی دانت و لابردنی گه‌مارۆکه، ده‌وڵه‌تی عێراقیش ئه‌وه‌ی قبوڵ کرد‌و ویستی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه له کوردستان جێ نشین بکات و رێژه‌ی عه‌ره‌ب له کوردستان زیاد بکات.
مخابه‌راتی عێراقی داوای له مه‌جلیسی ویلایه‌تی موسڵ کرد که ئه‌و سێ ملیۆن ئاواره فه‌له‌ستینیانه بهێننه ناوچه‌ی خانه‌قین و مه‌نده‌لی له پارێزگای به‌عقوبه بۆ سه‌ر سنوری ئێران، ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌و پڕۆژه‌یه سێ نیشانی ده‌شکاند: 1 - سێ ملیۆن شه‌ڕکه‌ری فه‌له‌ستینی ده‌هێنایه سه‌ر سنوری ئێران بۆ رۆژی تانگانه. 2 - رێژه‌ی عه‌ره‌ب له ویلایه‌تی موسڵ ده‌بوو به دوو به‌ارانبه‌ر. 3 – خۆی له گه‌مارۆ رزگار ده‌کردو ده‌هاته‌وه ناو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌ویی.
مافناسه‌که‌ش وه‌ک ده‌ڵێن که به ره‌گه‌ز جوله‌که‌یه‌و خواخوایه‌تی کێشه‌ی ئاواره‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کان له ئێخه ئیسرائیل ببێته‌وه، خۆشحال بوو به‌و پڕۆژه‌یه‌و کردیه پڕۆژه‌یه‌ک و خستیه کلکی پڕۆژه‌که‌ی ویلایه‌تی موسڵه‌وه، حه‌مه سدیقی پارێزه‌ر که پێشتر سه‌رۆکی مه‌جله‌سی ته‌شریعی کوردستان بوو له سه‌رده‌می هه‌شتاکاندا، چه‌ند سه‌فه‌رێکی کرد بۆ به‌غدا بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ی هێنانی فه‌له‌ستینیانه.
ئێمه‌ش که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له دژی دار‌و ده‌سته‌که‌ی عومه‌ر سورچی و دزینی پڕۆژه‌که راوه‌ستاوین و تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان راگرتووه‌و بگره مافناسه‌که‌شمان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوور خستۆته‌وه، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که ئه‌و فه‌له‌ستینیانه بهێنرێنه ناو خاکی کوردستانه‌وه.
عومه‌ر سورچی و دار‌و ده‌سته‌که‌شی له سه‌ر داهات و سه‌رۆکایه‌تی په‌رت و بڵاو بوون، ماف ناسه‌که‌ش یاری به عومه‌ر سورچی و شێخ سالار و حه‌مه سدیق ده‌کات، به هه‌ر یه‌کێکیان ده‌ڵێ تۆ سه‌رۆکی مه‌جلیسی ویلایه‌تی موسڵی، عومه‌ر سورچی و شێخ سالار زۆر به خراپی به گژ یه‌کدا چوون و عومه‌ر سورچی به شێخ سالاری ووت ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنی جه‌رگت ده‌بڕم، له کۆتاییدا شێخ سالار کوڕێکی له‌ده‌ست دا که له له‌نده‌ن له په‌یوه‌ندی دابوو له گه‌ڵ مافناسه‌که گووم بوو و که‌س نازانی چی لێهات. ئێستا نه‌جمی عومه‌ر سورچی و حه‌مه سدیق و شێخ سالار هه‌ر یه‌که‌یان به جیا له په‌یوه‌ندی دان له‌گه‌ڵ مه‌فناسه‌که‌و هه‌رسێکیشیان پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ کردنی فه‌له‌ستینیه‌کانیان قبوڵ کردوه له پێناوی به‌دیهێنانی ده‌سه‌ڵات له ناو پڕۆژه‌که‌ی ویلایه‌تی موسڵ دا. عومه‌ر سورچیش له لایه‌ک نه‌جمی کوڕی خستۆته ناو پڕۆژه‌ی هێنانی فه‌له‌ستینیه‌کان بۆ کوردستان، له‌م لایه‌شه‌وه بۆخۆی له‌گه‌ڵ تورکیا له په‌یوه‌ندی دایه بۆ پێشکه‌ش کردنی ویلایه‌تی موسڵ به تورکیا.
له‌نده‌ن 12 – 12 – 2007
|