ئۆقره.
دارا ئه‌حمه‌د به‌دیار رۆژاوابوونه‌کی دیکه هه‌رتروشکایمه لقه ترووسکه‌کم له‌سه‌ر به‌ڕکی ئه‌ندێشه‌م‌نایه.. ده‌مناده‌م تاوه‌بارانه‌ک داده‌کا نیلۆفه‌ره په‌مبه‌کانم لێ‌کورژده‌کاته‌وه، ره‌نگه تا لێوم لۆ ماچه‌کی ده‌بزوی.. یان ئاسۆیه‌ک ده‌به‌خشمه چاوه ماندیه‌کان گه‌له‌ک ئه‌ستێره به‌زگ‌بده‌ن ! نازانم نه ده‌ستووره‌کی تازه‌م پێیه لۆ ژیان و ژووان نه رووباری رامووسانه‌ک رامده‌ماری ؟ ده‌ی..! ده‌با ئه‌و ئێواره‌ش دابێ.. به‌رکه چرابارانه‌ک له‌خۆم‌بگری و نیلۆفه‌ره په‌مبه‌کانم داگیرسێنی.. تا ئه‌منیش بنوشتێمه‌وه سه‌ر نه‌مامه‌کانی بیرکردنه‌وه‌م یان یاسایه‌کی بێ رێسا لۆ ماچ بهۆنمه‌وه یان پوخته خۆم به‌ئه‌سرینی چاوه برسییه‌کان بشۆمه‌وه .
به‌سه‌ر روخسارت ده‌دره‌وشێمه‌وه شه‌پۆلی تارماییه‌کان ده‌مکوژێننه‌وه.. نا.. نا، ئه‌ی شه‌که‌تترین شۆخی شه‌ته‌کدرای سه‌رده‌م بمبه‌خشه.. له‌و وه‌رزه‌ی شه‌ڕی (جه‌نگ و جه‌نگ)ه ئه‌من چیدی به په‌ڕنده‌ی خۆشه‌ویستییت ناچووێنم ئه‌توش ئه‌من به خۆت تا له‌ناو سه‌نگه‌ری گور لۆیان‌دامه‌زرێین.. وه‌ره .. وه‌ره با هه‌ر ئه‌وڕۆ به‌رده‌که‌ی ئامانج هووردوخاش بکه‌ین به ئه‌ندێشه‌ش برێین ئه‌تو چاوه‌ڕوانی‌مه‌به، وه‌ره با هه‌ر له‌بن ئه‌و ره‌هێره‌ی تارماییه‌ش چه‌تره‌ک له دره‌خشانه‌وه‌ی روخسارمان هه‌رکه‌ین زه‌یتوونی چاوه‌کامان بکه‌ین به پێخۆر پێک.. پێک، ره‌نگوڕووی رۆشنایی هه‌رده‌ین.
ده‌نگه‌ک دێ له ده‌نگی سوتانی هه‌روه‌سته‌کانم ده‌چی که له ناوانی به‌رده‌ک و به‌رده‌کی‌دی سه‌نگه‌ره‌کی پته‌ویان داتراشیه. له پنته رۆشنه‌کانی ئه‌ودیوی دیواری نائارامیی خانیۆکه‌کی بێ‌حه‌وشه له ده‌نگ قیتده‌که‌مه‌وه.. تا له‌وێ له ناوانی په‌نجه‌ره‌ک و په‌نجه‌ره‌کی‌دی به تیچاوه‌کی بژیێمه‌وه.. له ناوانی کاره‌ک و کاره‌کی‌دی به هه‌ناسه‌کی ببوژێمه‌وه.. له ناوانی بێده‌نگییه‌ک و بێده‌نگییه‌کی‌دی به ده‌نگدانه‌وه‌کی بته‌قمه‌وه !
dara@emrro.com
|