به ناوی کوردستانی گه‌وره
ئۆڕکێسترێک، به به‌شداری حه‌سه‌ن زیره‌ک و مامه قاله له ناڵه‌شکێنه.
ح.س.سۆران
هه‌ر له‌م شه‌وانه‌دا ، که تازه هه‌واڵی کۆچی دوایی مامه‌قاله‌م بیستبو ، بیرم له‌م مه‌رگه‌ساته دڵته‌زێنه ده‌کرده‌وه و به که‌سه‌ر و داخه‌وه جارجار ، ده‌موت ناکا منیش مۆته‌ی دژه زیندویی گرتومی و تازه پاش مردن وه‌بیر مامه‌قاله که‌وتووم ؟. به‌ڵام کاتێ وه‌بیرم ده‌هاته‌وه ، که زیاتر له ده‌ساڵ پێش ، تابلۆ موزیکالی مامه‌قاله‌م نووسیوه و... ، دادگه‌ری ئاوه‌ز(ویجدان) ، له کانی دڵه‌وه له بواری سووچ ده‌یپه‌ڕاندمه‌وه و له‌م سۆرغه‌وه ، له راستی دا خۆم به مسقال به تاوانبار نه‌ده‌زانی . له سه‌ر بناغه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک که پێویستی به باس کردن نیه ، سه‌با‌رت به ماموه‌ستا حه‌سه‌ن زیرکی خۆشه‌ویست ، ده‌ستبه‌تاڵ و ئاتاجیش ، که هاو چه‌رجی خۆم بوه‌وه و زۆر جاران له خزمه‌تی دا بووم ، هه‌ر ئه‌و بێ تاوانیه‌م له خۆم دا هه‌ست ده‌کرد . هه‌ر بۆیه له رووم هه‌ڵ هات ، به چه‌شنی رۆمانتیکێکی به‌ره‌و ریالیسم ، ئه‌م دیمه‌نانه‌یه له بیرم دا بخولقێنم ، که ده‌قاوده‌ق بۆتانی ده‌گێڕمه‌وه ، به‌ڵکه سووکه پاڵپێوه‌نه‌رێک بێ ، به‌ره‌و لووتکه‌ی یه‌کگرتن ، به‌رکه‌وه‌ت و سه‌رکه‌وت :
له‌و ده‌مه رۆمانتیکه دا ، دیم که کاتی جه‌ژنی نه‌ورۆزه ، ماموه‌ستا حه‌سه‌ن زیره‌ک و ماموه‌ستا قاله مه‌ڕه ، هه‌ر کام له به‌نده‌نی کێوی ناڵه‌شكینه ، پالێان داوه به کێلی گڵکۆکه‌یانه‌وه و به دانیشتنه‌وه خه‌ریکن سروودی " ئه‌مڕۆ رۆژی جه‌ژنی نه‌وروزه، ساڵی تازه‌یه هاته‌وه " ده‌ڵێن ( به ده‌نگی بێوێنه‌ی ماموه‌ستا حه‌سه‌ن زیره‌ک و به هاوڕێێ سۆزی شمشاڵی ئاسمانی ماموه‌ستا قاله مه‌ڕه) .
خزمینه ! به‌رد ده‌بو به ئاو و ته‌نانه‌ت کورده ناباشه کانیش وا ده‌گریان ، سه‌ریان به هه‌نیسکه‌وه هه‌ڵ ده‌که‌ندرا ( جا نازانم بۆ ) !!!. له‌و دیمه‌نه رۆمانتیکه به شکۆیه‌دا ، روانیم رۆحی سه‌دان میلیۆن کوردی کوردستانی گه‌وره ، چ مردو چ زیندو ، له ده‌وروپشتی چیای ناڵه‌شکێنه و ده‌ڤه‌ری بۆکان ، وه‌ک کاڕناڤاڵێکی مه‌زنی نه‌ته‌ویی کۆ ببونه‌وه و به تاڵووکه گوێیان له‌م ئۆڕکێستره گرتبو . له‌و کاته دا ، رۆحی مرۆڤگه‌لی زۆر مه‌زنی کورد، بێ به دڵسۆزی هاتبوونه ئه‌و کوڕه‌وه ، که من له خواره‌وه ، بێ له به‌رچاو گرتنی مێژوی ژیان و به‌رزی راده‌ی پلله‌و پایه‌یان ، ناوی هێندێکیانتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه :
شا دیاکۆی قه‌ڕالی کورد ، کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ، فه‌رها‌دی بێستوون، پیر شالیاری هه‌ورامی ، سوڵتان ساهاک ، میری گه‌وره‌ی ئێزه‌دیان ، باباتاهیری عوریان ، بوداق سوڵتان ، عه‌بدوڵڵاخانی موکری ، خان ئه‌حمه‌د خانی ئه‌رده‌ڵان ، مه‌ستووره خانمی کوردستانی ، عه‌زیز خان سه‌ردار ، سوله‌یمان پاشای بابان ، خانی له‌پزیڕین ، شێخ عوبه‌یدوللای شه‌مزینان ، ناڵی شاره‌زووری ، مه‌وله‌وی تاوه‌گوێزی ، شێخ سه‌عیدی پیری پیران ، سه‌ید ره‌زای درسیم ، پادشای گه‌وره‌ی ره‌واندوز ، ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دی خانی ،چه‌ند که‌س له میره به‌درخانیه‌کان ، خانای قوبادی ،سه‌رۆک سمکۆ ، حاجی قادری کۆیی ، غوڵامڕه‌زاخانی ئه‌رکه‌وازی ، عادله خانمی جاف ، ئه‌حمه‌د موختاری شاعیر ، دوکتور فوئاد ( شیری نه‌مر) ، خاڵۆ پیره‌مێرد ، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر، فایق بێکه‌س ، شا مه‌حموودی به‌رزنجی ، ئه‌بولحه‌سنی سه‌یف ، یۆنس دڵدار ، قانع ، مفتی پێنجوێنی ، ساڵح دیلان ، میرزا ئه‌ولقادری پاوه‌یی ، سه‌رۆک ئیحسان نووری ، برایم ئه‌حمه‌د ، تاهیر تۆفیق ، جگه‌ر خوێن ، سه‌رۆکی مه‌زن پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ، سه‌رۆکی مه‌زن مه‌لا مسته‌فا بارزانی ، هێمن ، مامه سێوه ، حاجی چوندی له پارچه‌ی پێنجه‌می کوردستانه‌وه ، ئه‌خته‌ر ، عه‌لی مه‌ردان ، دوکتور قاسملو ، عه‌بدوڵڵا په‌شێو ، مامه‌رێشه ، سه‌رۆک ئاپۆ ، هه‌ژار ، له‌یلا زانا و زۆر زۆر که‌سانی دیکه ، به داخه‌وه لێره‌دا جێی نووسینی ئه‌و گسته ناوه نیه ، که پاکیان مایه‌ی شانازی کوردن و به کڕنۆشه‌وه داوای چاوپۆشی له خۆیان و رۆحی به‌رزیان ده‌که‌م ، به تایبه‌ت گشت نه‌مران و هۆزی سه‌رفرازی پێشمه‌رگه ، که له بژاردن نه‌ده‌هاتن . به کورتی رۆحی ته‌واوی ئه‌ندامانی گه‌لی کورد، به هه‌ر بیر و باوه‌ڕێکه‌وه ، هاتبوونه سه‌یری ئه‌و کاڕناڤاڵه نه‌ته‌وه‌ییه .
کوردکوژانی نگریسی وه‌ک سه‌ددامیش ، له دوور دوور دووره به شه‌رمه‌زاری ده‌روانین و مۆڕ ده‌بوونه‌وه . کوردگه‌لی که‌م هه‌ست و بێ ته‌رخه‌می وه‌ک (که‌ریم خانی زه‌ن)دیش ، بیریان له رابوردوی خۆیان ده‌کرده‌وه؟ .
ئه‌م دو هونه‌مه‌نده که‌م وێنه‌یه‌ی کورد ، دو نه‌فه‌ری ، ئۆڕکێسترێکی نه‌ته‌وه‌یی وایان له چیای ناڵه‌شکێنه به رێوه برد ، که داروبه‌رد هاتبوونه خرۆش . له پاشان ، له‌سه‌ر داوای قه‌ڕاڵ دیاکۆ ، مامه قاله ، ئه‌م بڕیار نامه کورته‌ی بۆ به‌شدارانی کاڕناڤاڵه‌که خوێنده‌وه ، که ته‌واوی حه‌شیمه‌ت ، به کوڵی گیان و دڵ ، به چه‌پڵه‌رێزان، په‌سندیان کرد و ئۆڕکێستر به سروودی " ئه‌ی ره‌قیب" ، دوایی هات : ده‌قی بڕیارنه‌مه :
" یه‌ک بگرن ، یه‌ک بکه‌ون ، دڵنیابن سه‌رده‌که‌ون ؛ گه‌لۆ ! ویستن توانینه ، ئه‌م بیرۆکه‌یه خه‌و و خه‌یاڵ نیه ، ئامرازی تاقیکراوه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌مو گه‌لانی جیهانه "
تاران 8/3/ 2709
|