٢٦\١٠\٢٠١٣
ئۆتۆبووسێک ده‌مبا!

نارین محەمەدی
ئۆتۆبووسێک
ده‌مبا!
به‌ره‌و ئه‌و رۆژانه‌ی له ئامێزی دڵدارێکدا خۆم هه‌ڵواسیبوو
ئۆتۆبووسێک ئه‌مشه‌و موچڕکه دایده‌گرێ
ئه‌مشه‌و ژنێک خۆی به سه‌فه‌ردا هه‌ڵده‌واسێ
ئۆتۆبووسێک فرمێسکه‌کانی ژنێک به‌ره‌و وڵاتێکی بێ ناونیشان ده‌با
ئۆتۆبووسێک وا ده‌مبا
به جادەیە‌کدا که پڕه له نهێنییە‌کانی ژنێکی زگپڕ
پڕه له نوقمبوونی سه‌فه‌رێک له نێو جه‌سته‌ی ژنێکدا
جاده پڕه
پڕه پڕ
پڕه له کوڕانی بێ ناسنامه و کچانی باکره
پڕه له ژن
له پیاو
له نهێنیی
پره له سێداره
له به‌ردباران
پره له من
له من و له‌و رۆژانه‌ی حه‌زم له ده‌ستی کوڕێکی عاشق بوو به سه‌ر
سینەمە‌وه.
ماڵپەڕی نارین محەمەدی
|