٢\٧\٢٠١١
پابه‌ندنه‌بوونی
سه‌رۆک.

شوان سدیق
له ماوه‌کانی رابردوودا له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی
به پره‌نسیپه‌کانی ناو نه‌خۆشخانه یه‌کێک له پزیشکه‌کان (د‌یڤید
کامیرۆن)ی سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته له نه‌خۆشخانه ده‌کاته ده‌ره‌وه،
چونکه ناو براو له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ی که چووبوونه ناو نه‌خۆشخانه‌که‌وه
پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌کان له کاتی سه‌ردانیکردنیاندا
بۆ نه‌خۆشخانه‌که.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه و ده‌رکردنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک
وه‌زیرانی به‌ریتانیا ره‌نگه بۆ کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپییه‌کان زۆر جێگه‌ی
سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌کردن نه‌بێت، چونکه بونیادی وڵات و به‌ڕێوه‌بردنی
ژیانی هاوڵاتی بوون و حکومڕانیکردن، له‌و وڵاتانه گه‌یشتۆته ئاستێک
ده‌بێت به‌بێ جیاوازی که‌سه‌کان به پله یه‌ک یاسا سه‌روه‌ربێ و هه‌موو
ئینسانێک پابه‌ند و ملکه‌چی رێنماییه‌کان بێت.
وه‌ک وتم ره‌نگه ئه‌و هه‌واڵه بۆ وڵاته ئه‌وروپییه‌کان یاخوود
رۆژئاواییه‌کان زۆر جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بێ وه‌لێ بۆ ئێمه نه‌ک جێگه‌ی
سه‌رنجه به‌ڵکو ده‌بێ به‌بایه‌خه‌وه سه‌یری بکه‌ین، له‌و ڕووه‌ی که
له‌و وڵاتانه چۆن که‌سێکی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران ناچار ده‌کرێت، ده‌بێ
پابه‌ندی یاسا و پێوه‌ره‌کانی وڵات بێ ئه‌گینا لێی قه‌بووڵ ناکرێت!
واته ئه‌و وڵاتانه به‌پێچه‌وانه‌ی کوردستان و به‌گشتی ئێره‌شه، که
سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتدار و پۆسته پله‌داره‌کان به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌بێ
پابه‌ندی پێوه‌ره‌و قه‌وانینی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی رۆژانه‌ی وڵات بن،
بۆیه پۆستی سه‌رۆک و که‌سی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌نیا ئامرازێکه‌و هیچیتر،
چونکه ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ربێت ئیدی پێویست ناکات، ئه‌و (تۆنی بلێر
بێ یاخوود د‌یڤید کامیرۆن یان هاوڵاتییه‌کی تر.
به‌ڵام له‌لای ئێمه له ژیانی به‌ڕێوه‌بردنی رۆژانه‌مان نه‌ک یاسا سه‌روه‌ر
نییه به‌ڵکو به هه‌زاران جار و که‌ڕه‌تیش خوودی به‌رپرسه‌کان پابه‌ندی
نابن و یاسا شکێنی ده‌که‌ن، نموونه‌گه‌ل زۆرن بۆ ئه‌وه وه‌ک له هه‌ولێر
ئه‌و رۆژه‌ی که یه‌کێتی نیشتیمانی ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆی ده‌گێرا
له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ ماڵ بۆ ماوه‌ی وه‌ختێکی زۆر چه‌ندین
ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان له ته‌رافیکلاته‌که‌دا راگرت، بۆ خاتری به‌ڕێکردنی
به‌رپرسێکی حزبی (...) که ژماره‌یه‌کی زۆر ئۆتۆمبێلی جام ره‌شی له‌گه‌ڵ
بوو.
ئه‌و ئێواره‌ی که رایانگرتین به‌خاتری ئه‌وه‌ی که به‌رسێکی حزبی تێده‌په‌ڕێت،
ئه‌وه‌ی بیرخستمه‌وه وتم باشه ئه‌گه‌ر ئێستا مروره‌کانی ئێره یه‌کێکیان
وه‌ک ئه‌و مروره‌ی که له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا کاتێک به‌ریتانیا
له بارودۆخێکی زۆر خراپ‌دا بوو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاته‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی
له‌کۆبوونه‌وه دوا ده‌که‌وێت، له ترافیکی سور ده‌دات، دواتر پۆلیسه‌که
رای ده‌گرێ و به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک وه‌زیران بێت پێی ده‌ڵێت
"ده‌بێ تۆ سزا بدرێ"ی چونکه یاسای هاتووچۆت پێشێلکردووه.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و مروره‌یان پێش ئه‌وه‌ی فه‌سڵیان ده‌کرد سه‌ره‌تا
دوای تۆزێک تێهه‌ڵدان و فه‌لاقه‌کردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان ده‌کرد،
چونکه له کوردستان شتێک نییه به‌ناوی پابه‌ندبوونی به‌رپرسانی حزبی
و حکومی به کات و یاسا و ئه‌و پێوه‌ر و رێنمایانه‌ی که ته‌نیا
هاوڵاتیان پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بن.
بێگومان خۆ ئه‌و یاسا شکێنی و پابه‌به‌ند نه‌بوونه‌ی به‌رپرسانی حزبی
له کوردستان ته‌نیا له ته‌رافیکلایه‌تدا نیه بگره له زۆرجێگاو
شوێنی تریش ئه‌وان به‌رچاو ده‌که‌وێ و ده‌بینرێن، به‌تایبه‌تی ئه‌و
رووداوانه‌ی له پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌کاندا روو ده‌ده‌ن شایه‌نی ئه‌وه‌یه
له په‌رله‌ماندا قسه‌ی له سه‌ر بکرێت، چونکه چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراو
و ترسناک له پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی له هه‌ولێردا
روو ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی به‌ناوی یاسا و پاراستنی مافی
هاوڵاتی بوونی فه‌رمانبه‌ر و پزیشکه‌کانیشه ده‌خرێته ژێر جێگه‌ی
پرسیاره‌وه!
له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی پابه‌ندبوون و پابه‌ندنه‌بوونی به‌رپرسانی وڵات
به یاساوه، پێموایه ته‌نیا سه‌رکرده‌کانی سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که یان
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی ترنییه که پابه‌ندی رێنمای و یاساکان نابن،
راسته ئێمه بابه‌ته‌که‌مان له‌سه‌ر که‌سی ده‌سه‌ڵاتداره، که ئه‌و
پۆسته‌ی خۆی ئیستغلال ده‌کات و به‌کاردێنێت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆی له‌وێشێدا یاسا و رێنماییه‌کان پێشێل ده‌کرێن.
پێموایه زۆرێکیش له هاوڵاتیانی ئێره پابه‌ندنابن به یاسا و پێوه‌ره‌کانی
به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کانی ده‌وڵه‌ت له کوردستان، بۆیه پێموایه
ریشه‌ی ئه‌م پابه‌ندنه‌بوونی ئینسان له‌م وڵاته‌دا مێژوویه‌کی هه‌یه و
له‌سه‌ر بنه‌ماو فۆڕمێکی وا داڕێژراوه که‌س پابه‌ند نه‌بێت. هه‌ر ئه‌و
به‌رده‌وامی پابه‌ندنه‌بوونه‌ش وایکردووه، که ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کان
به‌لای هاوڵاتیان و خودی به‌رپرسانی وڵاته‌وه هیچ ئه‌همێتێکیان نه‌بێت!
هه‌ڵبه‌ت هۆکاری ئه‌وه‌ش به‌شێکی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که
له چه‌ند ساڵی رابردوودا هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌نده‌یانکردووه،
که شه‌رعییه‌ت به حزبی حاکم و سه‌رکرده‌ی" قائید" بده‌ن و یاسا به‌ناوی
خۆیان و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ربکه‌ن، نه‌یان توانیوه خۆیان له‌به‌رگی
ئه‌و پاشکۆیه‌تی ده‌ستی ده‌ره‌کی و سیاسه‌ته رووکه‌شه حزبی و بنه‌ما
نا داد په‌روه‌ری و باوه‌ڕ نه‌بوونه به عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، که
هه‌ڵگری پاشخانێکی بۆرژوازی سه‌رمایه‌داری عه‌شایه‌ری بنه‌ماڵه‌گه‌رین،
ئه‌وان نه‌یان توانیوه هه‌وڵی به‌سه‌روه‌ریکرنی یاسا و بوونی عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکراسیه‌ته‌ی که ئه‌مڕۆ سه‌رتاپا
هه‌موو جمگه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی حکومڕانی گرتۆته‌وه بیگۆڕن!!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|