په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١١\٢٠١٣

    پاکانە.

سوبحی ئەحمەد

لە رێزبەندی سەر لێوەکانت
شتی نامۆ بەدی دەکەم.
وەلێ ئەز هەر گوێت لۆ رادەگرم
زەمین باوەشی رێپێدانت پێ دەدا
شەقامەکان لە باوەش بگری.
ئاسمان زۆر چاک نیگات دەکا
بە ماچێک قەت رازی نابی
چیبکەم وام من بڕوام پێت کرد
ئەدی پاکانەی خۆت لۆ کێ دەکەی؟
ئەمن و ئێوارە و ئەوان..
یەک زەڕە لێت تێناگەین
گەردەنی چیرۆکێکت گرتووە
لەڕ و لاواز تامەزرۆ وە ماچێکت
کڕنووشت لۆ دەبا نەک پاکانە
تۆ کاندیدی تۆ لێزانی بۆ پاکانە
دەوەرە پاکانە بکە بۆ ماچێ
با تەمەن یاربێ لۆ دەیان
چێژ سەرخۆشکەن لە باوەشان
هەڵفڕێنە ماچ، گەلیی لێوانت
هەر ئەوان پاکانەت لۆ دەکەن
خۆ لە دڵمدا گیری وەک نەخشی سەر بەرد
ئەدی پاکانە لۆ کێ دەکەی؟؟؟؟

 

ماڵپه‌ڕی سوبحی ئەحمەد

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک