دره‌ختی ووشکی ژێر به‌فری زستان تۆ بووی چاوه‌ڕوان و ئاواره‌ی کۆساران من بووم برسی و تینوو و به‌رگ دڕا‌و و پێ‌خاوس تۆ بووی په‌نجه‌ی تێك ئاڵا‌و و ئه‌ژنۆی گرمۆڵه من بووم مێشك شکاو و به‌په‌ل‌ڕاکێشراو تۆ بووی دڵی پڕ له‌رزه‌ی پشت دیواری ڕووخاو من بووم جه‌سته‌ی خه‌سته و بریندار و ڕێگای نادیار تۆ بووی به‌هاری بێ باران و پوشی پایزی بابردوو من بووم گه‌شتیاری ته‌نهای سه‌حرای خۆڵاوی تۆ بووی کوانوی ڕوخاو و ده‌واری شڕی دوا تۆفان من بووم لوقمه‌ی به‌تامی سه‌گ و گورگ تۆ بووی گه‌دای به‌رماڵان و وێردی سه‌رزوبان من بووم ته‌پۆڵکه‌ی لم و نیشانه‌ی گولله تۆ بووی گوێسوانه‌ی ڕووخاو و کانی ووشک بوو من بووم بێ ناونیشان و په‌ت‌په‌ت‌پێکراوی ده‌ستی به‌عسیه‌کان تۆ بووی ئه‌سپی سه‌ر شێتی به‌بێ سه‌رقه‌تار من بووم دیلی ناو و قه‌فه‌سی بولبولی باڵشکاو تۆ بووی ده‌نگبێژی هۆره‌ی لای گه‌رمیان من بووم مه‌جنونی بێ له‌یل و دڵ شکاو تۆ بووی پاکیزه‌ی پاکی ژێر ده‌ستی خێڵان من بووم ده‌ست که‌له‌پچه‌کراو و پێ زنجیرکراو و زمان بڕاو تۆ بووی چیرۆکی بێ‌کۆتایی و شیعری بێ‌خاوه‌ن من بووم .
7/ 9 / 2005
|