
چاوپێکه‌وتنی پارتی ئازادیی کوردستان و
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له ئا‌ڵمانیا .
له
درێژه‌ی دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی کۆمیته‌ی رێکخستنی پارتی ئازادیی
کوردستانی له ئا‌ڵمانیا، رۆژی شه‌ممه 19 ژانویه‌ی 2008، شاندێکی پارتی
ئازادیی کوردستان که پێکهاتبوو له هه‌ڤاڵان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی
PAK
له ئوروپا و بیژه‌ن زیبایی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی ئاڵمانیای
پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێرانیان له شاری کۆڵن کرد. شاندی
PAK
له لایان به‌ڕێزان محه‌مه‌د مسری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و
محه‌مه‌د عه‌زیزی به‌رپرسی پێوه‌ندی هێزه کوردستانییه‌کان له
ئا‌ڵمانیا و داود ئێرانیان ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه و به‌رپرسی
نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کانی ئێران له ئا‌ڵمانیا، پێشوازییان لێ‌کرا.
له دیدارێکی دۆستانه‌دا، باس له باروودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و
ناوچه‌که کرا. هه‌روه‌ها دامه‌زرانی کۆمیته‌یه‌ک له ئا‌ڵمانیا بۆ
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ له ئا‌ڵمانیا ئاڵوگۆڕی بیرورای
له‌سه‌رکرا و هه‌ردوولا پێیان باش بوو ئه‌م فکره به ئه‌ندامه‌کانی
دیکه‌ی کۆنگره رابگه‌یه‌نن. له کۆتاییدا هه‌ردوولا پێیان له‌سه‌ر
به‌هێزکردنی پێوه‌ندیی برایانه‌ی نێوانیان داگرته‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی ئا‌ڵمانیا
1 رێبه‌ندانی 2707
21 ژانویه‌ی 2008
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
TEL FAX: 00492212900230
00491629366027
pak_deutschland@yahoo.de
www.pazadik.com
www.bijan2.blogfa.com
|