به‌شداریی شاندی PAK له رێوره‌سمی رۆژی کۆمه‌ڵه له ئاڵمان.
رۆژی 16 فێورییه‌ی 2008، له شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران رێوره‌سمێکی به‌بۆنه‌ی 26 رێبه‌ندانه‌وه سازکرد. له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌که ، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ بیژه‌ن زیبایی به‌رپرسی کۆمیته ی رێکخستنی ئاڵمانی پارتی ئازادیی کوردستان به‌شداریی له رێوره‌سمه‌که‌دا کرد و به‌و په‌یامی پارتی ئازادیی کوردستان پێشکه‌شکرد. له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌که‌دا شاندی پارتی ئازادیی کوردستان، چاوی به هێندێک له‌و لایه‌نانه که‌وت که به‌شداری رێوره‌سمه‌که بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئاڵمان 30 رێبه‌ندانی 2707 19 فێورییه‌ی 2008
_______________________________________________________________________________
به‌شداریی له رێوره‌سمی 38 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه له نۆروێژ.
له‌سه‌ر بانگهێشتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتوو له هه‌ڤاڵان هاوڕێ خۆشناو نوێنه‌ری PAK له کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان و چیا شه‌جیعی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی رێکخستنی نۆرویژی پارتی ئازادیی کوردستان به‌شداریی له‌و بۆنه‌یه‌دا کرد و په‌یامی پارتی ئازادیی کوردستانیان پێشکه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌که کرد. له به‌شێکی دیکه‌ی رێوره‌سمه‌که‌دا، شاندی پارتی ئازادیی کوردستان چاویان به به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران که‌وت و به‌ناوی PAK ه‌وه به‌خێرهاتنیان بۆ وڵاتی نۆروێژ کرد و به‌ڕێزیشیان له رێگای شاندی PAK ه‌وه سڵاو و رێزی خۆی بۆ ئه‌ندامانی پارتی ئازادیی کوردستان به‌تایبه‌ت به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان نارد. هه‌روه‌ها شاندی PAK چاویان به ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان که‌وت.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی نۆروێژ 30 رێبه‌ندانی 2707 19 فێورییه‌ی 2008
|