دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له هوله‌ند
شاندی میوان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان سادق زه‌رزا مشاوری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی ته‌شکیلاتی ئوروپا، حه‌سه‌ن مه‌جیدی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان، هادی حوسێنی به‌رپرسی کۆمیته‌ی هوله‌ند، په‌رویز ئه‌مین عه‌شایری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هوله‌ند و ساڵح زه‌رزا ئه‌ندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، له لایان هه‌ڤاڵان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا و خاتوو چیمه‌ن که‌مالی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی هوله‌ند و که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هوله‌ندی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا. له دانیشتنێکی دۆستانه‌دا، باس له باروودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ناوچه‌که و پێوه‌ندیی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له ئوروپا به‌گشتی و هاوکاریی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی کرا. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دانانی کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ له هوله‌ند بیروڕای له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕکرا و هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئه‌م ئامانجه ده‌ربڕی.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 14 رێبه‌ندانی 2707 3 فێورییه‌ی 2008
Holland Committee Kurdistan Freedom Party www.pazadik.com Mobil:0031616372119
|