سه‌ردانی شاندێکی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا له پارتی ئازادیی کوردستان
شاندی میوان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان عه‌بدولباقی یوسف و سلێمان ئۆسوو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا له لایان شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامه‌تی هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رزگار عه‌باسزاده ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه پێشوازییکرا. له دانیشتنێکی دۆستانه‌دا باروودۆخی سیاسیی کوردستان و ناوچه‌که و جیهان خرایه به‌رباس و ئاڵوگۆڕی بیروڕای له‌سه‌رکرا. له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا باس له یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ریزه‌کانی کورد و لێکنزیکبوونه‌وه و زه‌رووره‌تی هاوکاریی له نێوان هێزه سیاسییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان به‌گشتی کرا. له کۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوانیان کرده‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 23 رێبه‌ندانی 2707 12 ژانویه‌ی 2008
|