جێگری سه‌رۆکی PAK پێشوازیی له شاندێکی حیزبی رزگاری کرد.
دیسامبری2007)، شاندێکی حیزبی زرگاریی کوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری حیزبی رزگاری کوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانی کرد. شاندی میوان له لایان به‌ڕێز کاک حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه، به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا. له دیدارێکی دۆستانه‌دا، باروودۆخی هه‌نووکه‌یی کوردستان و ناوچه‌که و جیهان خرانه به‌رباس و بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵووگۆڕ کرا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا پێیان له‌سه‌ر پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان حیزبی زرگاریی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان، داگرته‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 8 به‌فرانباری 2707 29 دیسامبری2007
|