لێدوانی وته‌بێژێک له پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی 19 ساڵه‌ی مردنی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا.
رۆژی سێشه‌ممه 3 ژوئه‌نی 2008، کۆنسولخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر، له 19 ساڵه‌ی مردنی خومه‌ینی دا، رێوره‌سمێکی له "هۆڵی پێشه‌وا"ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ڕێوه‌برد.
تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆ پێوه‌ندیی کۆنسولی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه رێکه‌وتننامه‌ی ڤیه‌ننا بۆ پێوه‌ندییه کۆنسولییه‌کان له 1963 دا، رێوشوێنی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی ڕوون کردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه رێز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی کوردستان ده‌گرین و به مافی حکومه‌ت و حیزبه سیاسییه‌کانی ده‌زانین به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان رێکبخه‌ن. بێجگه له‌وه‌ش له په‌ره‌سه‌ندنی پێوه‌ندییه سیاسییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و هه‌رێمه‌که خۆشحاڵین و له به‌رژه‌وه‌ندیی کوردی‌دا ده‌بینین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێی قسه و مایه‌ی دڵته‌نگی و ناڕه‌زایه‌تییه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و رێوره‌سمه له هۆڵی پێشه‌وایه.
به‌پێی ئه‌و به‌دوواداچوونانه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه کردوومانه، گه‌یشتینه ئه‌و ئاکامه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی کۆنسولخانه‌ی کۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست و به مه‌به‌ست، داوایان له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کردووه که ئه‌و رێوره‌سمه له هۆڵی پێشه‌وا به‌رێوه‌به‌رن. به‌داخه‌وه کاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش، به‌بێ تێگه‌یشتن له نیازی کۆنسولگه‌ریی ئێران و به‌بێ سه‌رنجدان به هه‌ستیاری مه‌سه‌له‌که ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه.
ئێمه له پارتی ئازادیی کوردستان هه له‌وکاته‌دا که به‌و ڕووداوه هه‌ستمان بریندار بووه، کاری ئه‌وتۆ به پێچه‌وانه‌ی گوتار و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و رێز و حورمه‌تیان بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانین.
هیوادار و ئاواته‌خوازین شتی ئه‌وتۆ هه‌رگیز دووباره نه‌بێته‌وه و هه‌ر شوێنێ ناوی پێشه‌وا، بارزانی، شێخ مه‌حمود، شێخ سه‌عید و هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی له‌سه‌ربوو، ته‌نیا شوێنی وه‌شاندنی په‌یڤی ئازادی و رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و دیمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ بێ.
وته‌بێژێک له ده‌فته‌ری پێوه‌ندییه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه 19 جۆزه‌ردانی 2708 8 ژوئه‌نی 2008
|