١٣\٥\٢٠١٤
پاڵپشتیی لە پەنابەر (فەرید عینایەتی) بکەن
تا نەگەڕێندرێتەوە بەردەستی کۆماری سێدارەی
ئیسلامیی ئێران.
فەرید
عینایەتی کە کوردێکی رۆژهەڵاتە لە رۆژی ٧ی
ئایاری ٢٠١٤ بە فڕۆکە گەیشتە نەرویج.. بەڵام پۆلیسی نەرویجیی لە
دەوروبەری فرۆکەخانەی ئۆسلۆ دەستگیریان کرد و رەوانەی زیندانی (TRANDUM)یان
کرد بۆ ئەوەی رەوانەی ئێرانی بکەنەوە، فەرید ئەو کاتەی لە لای پۆلیس
دەستبەسەر بووە برینداریان کردوە چونکە نەیویستوە بنێردرێتەوە و
پاشانیش رەوانەی نەخۆشخانەیان کردوە.. تەنانەت فەرید هیچ کەسێک لە
خێزانەکەیان لە ئێران ناژین و هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان لە بەردەستی
رژێم هەڵاتوون و لە وڵاتانی دەروە دەژین.
ئێستا رێکخراوی پەنابەرانی نەرویج بە نیازە فەرید عینایەتی بەرهەڵستکاری
سیاسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بنێرێتەوە
ئێران، تکایە بۆ پشتیوانیی لە فەرید عینایەتی واژۆی خۆتان بکەن تا
رێگریی لەو کارە بکرێ و رەوانە نەکرێتەوە..
بۆ
واژۆکردن تکایە لێرە کرتە بکەن:
www.gopetition.com/petitions/farid-anayeti.html
|