٣١\٣\٢٠١١
پاڵپشتی له گه‌نجانی
هه‌ڵه‌بجه.

شوان سدیق
به‌ر له‌وه‌ی بیر له خراپی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی بکه‌نه‌وه،
پێویسته به‌ئاگاییه‌وه برواننه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌کان چونکه
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان بروات، مه‌ترسی ترین هێز ده‌بن بۆ سه‌رکوتکردنی
ئینسان
ساته‌وه‌ختی ئێستای کوردستان، به ساته‌وه‌ختی گۆڕانکاری له کاروباری
ده‌سه‌ڵاتدا داده‌نرێت. بێگومان ساته‌وه‌ختی ئه‌مڕۆشمان جیاوازه له
ساته‌وه‌خته‌کانی رابردوو. چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵک و شه‌قام
ده‌یخوازێت، حزب و رێکخراو و گروپێکی سیاسی نییه. به‌ڵکو زیاتر
داخوازی خه‌ڵکه.
پێموایه داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان،
که زۆرجار له پاڵ ئامرازه نوێیه ئینته‌رنێتی و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا.
بۆ شکڵ و شێوه‌دان به ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆیان سودیان لێ وه‌رگرتووه،
داواکاریی هاوڵاتیان خۆیانه، نه‌ک داخوازییه‌کی ئایدۆلۆژیاییانه،
داواکاری ئه‌م خه‌ڵکه‌ش داواکاری عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهێنانی
ژیانێکی خۆشگوزه‌رانییه و ده‌یانه‌وێت سیسته‌مێکی سه‌روه‌ری هه‌بێ له
کوردستان و گه‌ل و کۆمه‌ڵگا تیدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت.
دۆستان و گه‌نجانی هه‌ڵبجه من له دایکبووی ئه‌و شاره‌م هێنده‌ی له‌و
شاره ژیاوم مه‌گه‌ر له هه‌ولێر ژیابێتم. ده‌زانم باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی ئه‌و شاره چۆنه. بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
جیاوازه له ناوچه‌کانی تر چونکه ئه‌و شاره مێژوویه‌ک له
ماڵکاولکاری و کوشتن و خوێنرشتنی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌یه. واته ئێوه‌ی
گه‌نجان که نه‌وه‌ی داهاتوون، گرنگه به به‌رپرسیارێتی هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌ن.
چونکه هه‌ڵه‌بجه هێشتا تینویی ئازادییه ئه‌و شاره ئه‌گه‌رچی کاری
تێدا کراوه، به‌ڵام وه‌ک پێویست خۆشگوزه‌رانی باڵی نه‌کێشاوه به‌سه‌ر
شاره‌که‌دا و ئه‌وه‌ش وایکردووه، ئێوه‌ی گه‌نجان و خه‌ڵکی ئه‌و شاره
دڵتان بره‌نجێ و توڕه‌بن له ده‌سه‌ڵات. بێنه سه‌رشه‌قام و داوای
داخوازی خۆتان بکه‌ن، چونکه له‌رابردوودا هێنده به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه
بوونه‌وه قسه‌ده‌کرا و ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵکانێک به‌داهاتی ئه‌و
شاره‌وه شه‌وی سوری خۆیان پێخۆش ده‌کرد. که‌م ناوچه‌ی تر وای به‌سه‌ر
هاتووه.
به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌وێنی ماڵ کاوکاری و خاپورکردن و تێکدانی
ناوچه‌که به سیما و رووخساری ئه‌و شاره‌وه سارێژ نه‌بووه و هێشتا
هه‌ر بۆنی کیمایی لێدێت. جیاله‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی ناخۆ و ده‌سه‌ڵاتی
چه‌ند ساڵه‌ی ئیسلامی سیاسی تاریک په‌رست. نموونه‌ی ماڵوێرانی و
کاولکارییه‌کانیان به‌جێهێشتووه که ئه‌مڕۆ به‌و شاره‌وه دیاره.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی رابردووی ئیسلامییه‌کان له‌و ناوچه‌یه،
ئه‌وکاته ئێمه هه‌موومان له هه‌ڵه‌بجه بووین ئه‌و شاره، زیاتر له
ناوچه‌یه‌کی ئیسلامی ده‌چوو له‌وه‌ی که گوزارشتێکی فره ره‌نگی و فره
ده‌نگی ئینسانه‌کانی تێدا به‌دی بکردبایه و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌کان
که هه‌ڵگری چ ئایدۆلۆژیاک بن کاری خۆیانیان بکردبایه. واته ئینسان
بوون به‌و مانایه‌ی که بیتوانیبایه گوزارشت له‌خۆی بکات. نه‌یده‌توانی
بژیایه له هه‌ڵه‌بجه. هه‌موومان ئه‌وه‌شمان له‌بیره له‌وشاره‌دا
هونه‌ر و شانۆ و گۆرانی نه‌ده‌بینرا و گوێت له هیچ شتێک نه‌بوو، گه‌نجان
نه‌یان ده‌توانی شوێنی بدۆزنه‌وه‌ی بیکه‌نه جێگه‌ی سه‌ما و مه‌یخانه
تا خۆیانی تیا بحه‌سێننه‌وه.
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌کان واشیکرد، له‌وشاره‌ی هێنده بایه‌خ به
قوتابخانه‌ی ئاینی ده‌درا بایه‌خ به‌قوتابخانه‌ی زانستی و هونه‌ر و وه‌رزشی
و فه‌رهه‌نگی نه‌ده‌درا، چونکه پڕکرابوو له قوتابخانه‌ی ئاینی بۆ
کوڕان و کچان.
هه‌ر له وه‌خته‌شدا که ئیسلامییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست،
به‌رۆژ گیانی زیندووه‌کانیان ده‌کێشا و به شه‌وانیش بێ شه‌رمانه خه‌ریک
ده‌بوون به رووخانی ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی که پێش حوکمی ئه‌وان
دروستکرابوون.
هاوڕیان ره‌نگه به‌شێکتان بیرتان نه‌یه‌ت من له بیرمه که ئیسلامییه‌کان
په‌یکه‌ری مامۆستای نه‌ناسراویان رووخاند. چونکه ئه‌وان هه‌ڵگری شوناس
و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی سیاسی بوون، که فه‌رهه‌نگێکی توندره‌وه و ئه‌وان
له حوکمی ئه‌فغانساته‌وه گۆشکرابوون. که رۆیشتنه هه‌ر ناوچه‌یه‌ک
یا ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست هاوشێوه‌ی په‌یکه‌ری "بودایی" که ئه‌فغانییه‌کان
شانازییان پێوه ده‌کرد ئه‌وان خاپووریان کرد.
هاورێیان و هاوشاره خۆشه‌ویسته‌کانم. من بۆیه پاڵپشتیتان ده‌که‌م
چونکه شانازیتان پێوه ده‌که‌م که گه‌نجانی شاره‌که‌م هاتوونه‌ته مه‌یدان
و له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ری مامۆستای نه‌ناسراو و تۆفیقی کاره‌باچی و عومه‌ری
خاوه‌ر، که پێشتر هه‌وڵی رووخان و خاپووکردنیان ده‌درا. ئه‌مرۆ ئێوه
دروشمی ئازادیتان به‌رزکردۆته‌وه، ئومێدیش له‌و دروشمه ئازادییه ئه‌وه‌یه
که ناخۆشییه‌کانی رابردوو بکرێته هه‌وێنێک بۆ چاکسازی و هه‌ڵگرتنی
دروشمی گۆڕانکاری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری ئه‌مرۆدا.
بۆیه پێموایه رێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌و شۆڕشه‌ی که پاڵپشتیتان لێ
د ه‌که‌م. ئه‌وه‌یه که رێگا نه‌درێ هێزێک حزبێک لایه‌نێک برژێته نێو
ئێوه‌ی بێ به‌شکرا و له ژیانی خۆشگوزه‌رانی. چونکه ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ
خۆیان به نوێگه‌ر و ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن به ئیسلامی و گۆرانه‌کانیشه‌وه
هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که زۆرێکیان سوود مه‌ند بوون له‌و
خۆشگوزه‌رانیانه‌ی که ئێوه‌ی پێ بێبه‌شکراوه.
به‌ڵام خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه پێموایه باشتره به‌ر له‌وه‌ی بیر له
خراپی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی بکه‌نه‌وه، پێویسته به‌ئاگاییه‌وه
برواننه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌کان چونکه ئه‌وان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان
بروات له‌و ناوچه‌یه ئه‌وان مه‌ترسی ترین هێز ده‌بن بۆسه‌رکوتکردنی
ئینسان.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|