ته‌نز پانۆراما(31)
ستيڤان شه‌مزينانى خيانه‌ت كچێكى هه‌رزه‌كار هاته به‌رده‌مم و لێی پرسيم: هۆى زۆربوونى خيانه‌تى هاوسه‌ريى چييه؟ له‌و چركه‌يه‌دا ده‌مم بوو به ته‌ڵه‌ى ته‌قيوه‌وه‌و هيچم بۆنه‌وترا، پاشان بيرم كرده‌وه: - مادام خيانه‌ت له‌ولآت و نه‌ته‌وه به‌ئاسايى وه‌رگيراوه، خيانه‌ت بووه به‌ئاو خواردنه‌وه. - مادام خائينه‌كانى دوێنى به‌پياوه دڵسۆزه‌كانى ئه‌مرِۆ ده‌رچوون، خيانه‌ت بووه به‌دۆخواردنه‌وه. - مادام ميدالياى پێشمه‌رگه‌ى پارتيزان به به‌رۆكى جاشێکى خائيندا ده‌كرێ، خيانه‌ت بووه به‌ماستاو خواردنه‌وه. - مادام خيانه‌تكارێک واسته بۆ پياوێکى رابردوو پاك ده‌كات، خيانه‌ت بووه به شه‌ربه‌ت خواردنه‌وه. - مادام خائين وانه‌ى دڵسۆزيى و مه‌بده و ده‌ڵێته‌وه، خيانه‌ت بووه به‌بيره خواردنه‌وه. - مادام خيانه‌تكارو كوردى بێ غه‌ل و غه‌ش به يه‌ك ليست موچه وه‌رده‌گرن، خيانه‌ت بووه به‌چاخواردنه‌وه. - مادام موچه‌ى رێزلێنانى خيانه‌تكار دوو ئه‌وه‌نده‌ى موچه‌ى به هه‌ڵوێستێکه، خيانه‌ت بووه به رِێدبۆڵ خواردنه‌وه. - خۆشم پرسيارێکم لا دروستبوو، له‌نيشتمانى خائيناندا بۆچى پرسيارى هۆى خيانه‌تم لێده‌كرێت ؟ برِوانامه برِوانامه وه‌ك ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ى لێهاتووه له‌درامايه‌كدا رۆڵی پادشاده‌بينيت، نازانم بۆچى؟ به‌لآم: - ماسته‌رى له فيزيادا هه‌يه‌و هێشتا نيوتن و ئه‌نشتاين له‌يه‌كترى جياناكاته‌وه. - دكتۆراى به پله‌ى ناياب له ئه‌ده‌بدا هه‌يه، به ئيستاتيكا ده‌ڵێت ئيستاتييكه. - ماسته‌رى له جوگرافيادا هه‌يه و نازانيت دووريى نێوان سليمانى –كه‌ركووك چه‌ند كيلۆمه‌تره. - دكتۆراى له ميژووى سليمانيدا هه‌يه‌و له كۆرِێکدا مامه ياره‌ى به‌كۆيى دانابوو. - ماسته‌رى له زمانى كورديدا هه‌يه، به‌زمانى عه‌ره‌بى وتار له‌سه‌ر پاسترناك ده‌نووسێت. - دكتۆراى به پله‌ى زۆر باشه له بيركاريدا هه‌يه، به په‌نجه نۆو هه‌شت كۆده‌كاته‌وه. - ماسته‌رى له كيميادا هه‌يه، نازانێت رێژه‌ى هايدرۆجين و ئۆكسژين له هه‌وادا چه‌نده. - دكتۆراى هه‌يه له‌سه‌ر ئيسلامى سياسى و ناوى پانزه حيزبى ئيسلامى له هه‌موو دنيادا نازانێت. - ماسته‌رى هه‌يه له‌زانسته راميارييه‌كاندا، كه‌چى رائيدى سوپاى نوێی عيراقه له موسڵَ. - دكتۆراى هه‌يه له‌بوارى جيۆلۆجيداو خه‌بيره له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى بالآ. دزيى - دزيى له‌خه‌ياڵدانى ئيمه‌ى كورددا ته‌نيا هه‌بووى به‌رجه‌سته ده‌گرێته‌وه‌و دزيى نابه‌رجه‌سته فه‌رامۆشكراوه وه‌ك: - نووسه‌رێکى كرچ و كاڵَ شه‌ش په‌ره‌گرافى نووسه‌رێکى تر ده‌دزێ و له‌ماڵپه‌رِێکدا بلآويده‌كاته‌وه. - گۆرانيبێژێکى نه‌شاره‌زا ئاوازێکى ناسراو ده‌دزێ و به‌ناوى خۆيه‌وه بلآويده‌كاته‌وه. - شاعيرێکى بێ ئه‌زموون چوار كۆپله شيعرى شاعيرێکى نێودار ده‌خاته ناو ديوانه‌كه‌يه‌وه. - رۆژنامه‌نوسێکى فه‌ل، راپۆرتى رۆژنامه‌نوسێکى كارا به خاڵ و فاريزه‌وه ده‌دزێت. - چيرۆكنووسێکى فاشيل حه‌ڤده دێرِى له‌دواى يه‌ك له چيرۆكى نووسه‌رێکى جيهانييه‌وه كۆپێ ده‌كاته ناو زرِه چيرۆكێکى خۆيه‌وه. - لێکۆڵه‌ره‌وه‌يه‌كى ساخته، شه‌ست دێرِ له‌نووسينێکى كۆنى شاعيرى عه‌ره‌ب (ئه‌دۆنيس)ه‌وه وه‌رده‌گێرێت و وه‌ك نووسينى خۆى بلآويده‌كاته‌وه. - به‌ناو سينه‌ما كارێکى كورد به عاله‌مى ئاشكرا له‌دووفيلمدا دزيى له ده‌رهێنه‌رێکى ناسراو ده‌كات. - شانۆنامه‌نووسێکى به‌تاڵه، سێ لاپه‌رِه له چيرۆكێکى (چيخۆف)ه‌وه بێ هيچ ئاماژه‌پێدانێک لوول ده‌داته ناو شانۆگه‌رييه‌كييه‌وه. - ئينشا نووسێک له‌سليمانى هه‌يه له چايخانه‌ى شه‌عب ده‌تدوێنێت تا هه‌ندێک قسه بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ينێ له سايته‌كاندا وه‌ك وتارێک بلآوى بكاته‌وه. - به‌رپرسێکى سياسيش هه‌ر ئه‌م كاره ده‌كات، كاتێک به‌دزيى جانتاكانى پرِ له دۆلار ده‌كات.
پارچه زه‌وى - له‌كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسيدا ده‌رباره‌ى دابه‌شكردنى چه‌ند پارچه زه‌وييه‌ك فه‌رماندرابه: - دووپارچه زه‌وى بدرێت به كاك هين، تازه په‌يوه‌نديى كردووه به‌ريزه‌كانى حيزبمانه‌وه. - پارچه‌يه‌ك زه‌وى بدرێت به هين خان، زۆر رووخۆش و كراوه‌و موجامله. - سێ پارچه زه‌وى بدرێت به‌سه‌رۆك عه‌شيره‌تى (.....) تۆزێک نيگه‌رانه لێمان. - پارچه‌يه‌ك بده‌ن به‌و پێشمه‌رگه كۆنه، موسته‌هه‌ق نييه، به‌لآم خه‌ريكه حه‌يامان ده‌بات. - پارچه‌يه‌ك زه‌وى بده‌ن به مامۆستا (....) به‌نيازه به‌خۆى و په‌نجا كه‌سه‌وه سه‌نگه‌ربگوازنه‌وه بۆناو حيزبمان. - دووپارچه زه‌وى بدرێت به به‌رِێز عه‌ميدى قاره‌مان (.....) چونكه دووژن و دووماڵی هه‌يه. - دوو پارچه زه‌وى بدرێت به‌و دووكچه سه‌ماكاره‌ى هۆتێل (.......) چونكه بۆئه‌م قۆناغه‌ى خه‌باتى ميلله‌ته‌كه‌مان زۆر پێويستن. سه‌ردێر - مامۆستايه‌كى زانكۆ ده‌ناسم له‌برى قه‌ڵه‌م ده‌مانچه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى و دووشانه فيشه‌ك هه‌ڵده‌گرێت. - پێرێ ئێواره مفه‌وه‌زێکى تاج له‌لاملى پۆليس داواى مۆڵه‌تى شۆفێريى له باوكم كرد له فلكه‌ى... - ئه‌ندامى سه‌كردايه‌تى حيزبێکى بالآده‌ست، وتارێکى سياسى له‌نووسه‌رێک به‌چوارسه‌د دۆلار كرِى و به‌سێ زنجيره له‌رۆژنامه‌ى حيزبه‌كه‌يدا بلآويكرده‌وه. - حاوه‌نى نووسينگه‌يه‌كه‌ى خۆشنووسى هه‌يه قتعه‌ى سه‌ر دوكانه‌كانى به‌خۆشنووسێکى تر نوسيوه (شازى خۆشنووس). - شێخێک له‌سليمانى په‌يدا بووه به‌گره‌نتى نوشته ده‌كات و پاره‌كه‌شى به‌قيست وه‌رده‌گرێت. - به‌رِێوه‌به‌رى نووسينى رۆژنامه‌يه‌كى ليبرالم دى له فيستيڤالى عێلى جاف‌دا سێ پێی هه‌ڵده‌په‌رِى. - ده‌لێن كۆمه‌ڵێک وشكه ئيسلامى له مزگه‌وتێکى هه‌ولێر تاوتوێی حكومه‌تى ئيسلامى داهاتووى كوردستانيان كردووه، ئايا ناوى حكومه‌ت يان كۆمارى ئيسلامى يان خه‌لافه‌تى كوردستان بێت؟ - به‌مه‌لايه‌كيان وت (يجوز) يانى چى؟ وتى نابێ، وتيان ئه‌ى (لايجوز) ؟ وتى ئه‌وه هه‌ر نابێ، گه‌نجێک به ئه‌ندامێکى مه‌كته‌بى سياسى حيزبه‌كه‌ى وت: با گه‌نجيش له سه‌ركردايه‌تيدا هه‌بێ، له‌وه‌لآمدا وتى: ئه‌وه هه‌ر نابێ. - له‌ولآتى سه‌يرو سه‌مه‌ره‌دا چيم نه‌دى؟ چاوه‌رِوانى سه‌ردێرى زياترو سه‌مه‌ره‌تربن.
|