پانۆرامای شیعر و شاعیر!!!!.....
جه‌مال خه‌زنه‌دار
١- كه ناوی شیعر و شاعیر دێته ئاراوه ، پانۆرامایه‌كی به‌ر فراوان دێته به‌رچاوان ، ده‌كرێ ، ئه‌و پانۆرامایه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بخوێنرێته‌وه :- ...شیعر جوانی یه ..شاعیر ئه‌و جوانی یه ده‌بزوێنێ ، پۆشاكی ئاخاوتنی له‌به‌ر ده‌كا ....شیعر جوانی سروشته..شاعیر تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه جوداوازیانه‌ی سروشت ........شیعر ئافره‌ته ..شاعیر ،ئه‌و گڕه‌ی له ناخ و ده‌روونی مرۆڤدا هه‌یه ده‌خاته گه‌ڕ شیعر دڵ و ده‌روونه ..شاعیر ئه‌و نهێنیانه‌ی دڵ و ده‌روون به شیوه‌یه‌كی جوانكاری ده‌خاته ڕوو... شیعر هه‌ستی ناسكه..شاعیر ئه‌و هه‌سته ناسكه ده‌خاته سه‌ر كه‌ڤالێك بۆ به‌ختیاری و سه‌ربه‌ستیمرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ..... ....شیعر ژووانه ..شاعیر ئه‌و ژووانه ده‌كاته دیاڵۆك بۆ ته‌قینه‌وه له ناخی مرۆڤدا ....شیعر دڵداری یه .. شاعیر ژیانی مرۆڤ هه‌میش و هه‌میش به‌و دڵداری یه ده‌به‌ستێته‌وه شیعر عشق و توانه‌وه‌یه له بواره‌كانی ژیاندا.. شاعیر ئه‌م عیشق ده‌رازێنێته‌وه له ناو ڕووباره‌كانی ژیان و ده‌یكاته خۆراكی به‌رده‌وامی مرۆڤ و گوردوون ..... شیعر بیر و باوه‌ڕه ... .. شاعیر خه‌ڵكی له ده‌وری ئه‌و بیر و باوه‌ڕه گرد ده‌كاته‌وه ....شیعر هه‌ڵوێسته ..شاعیر هه‌ڵوێست له ناخی مرۆڤدا ده‌روێنێ شیعر زمانه .. شاعیر په‌یڤی نه‌بیستراو ده‌خاته ناو لاپه‌ڕه‌كانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه وزمان به‌ره و پێشی ده‌با .... ....شیعر گۆڕانكاری یه .. شاعیر ڕابه‌ری ئه‌م گۆڕانكارییه شیعر نوێخوازی یه .. شاعیر شۆرش به‌رپا ده‌كا ، بۆ تێكشكاندنی نه‌ریته نێگه‌تیڤه‌كانیناو كۆمه‌ڵ ... شیعر خه‌بات و شۆرشه .... .. شاعیر پێشڕه‌وی ئه‌و خه‌باته و شۆرشه‌یه .. شیعر ژیانه شاعیر داری ئازادی ، به خوێن و هه‌ناسه ئاو ده‌دا .....
٢- گریان به كپی و به ته‌نیایی زامی ده‌روون كزر ده‌كاته‌وه و خه‌م و خه‌فه‌ت هێور ده‌كاته‌وه ره‌حه‌تی به گیان ده‌به‌خشێ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كۆپله شیعره‌ی خواراوه به فرمێسك و هه‌نسكه‌وه بۆ شه‌هیدانی كاروانی كوردایه‌تی ده‌رێژم و په‌یتا په‌یتا چه‌ند بار كردنه‌وه‌ی زامی ده‌روون زێتر كزر ده‌كاته‌وه ، هه‌ر بۆیه ئه‌وه ڕاسته و حه‌قمانه وه‌ك ئاشقێكی خۆڵی ووڵات (كوردستان‌م ) ئه‌م كۆپله شیعره بچرین و ده‌نگ هه‌ڵبرین بانگ هه‌ڵده‌ین و بڵێین :
یه‌كێیك نییه و دووان نییه سێیان نییه ، ئه‌ستێره‌كان ڕیزیان گرتووه ، وا ڕووی داوه، وا گوتراوه ، بڕیاری من و تۆ نییه ، مۆر كراوه. تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ر ده‌بێ !!...بمرێ زانا و دانا ،ده‌بێ !..بكوژرێ شاعیر و نووسه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ، !!ده‌بێ ئاوا بێ خۆ عاشقی خاكی كوردستان ، هه‌ر زوو نه‌مانی بۆ مۆر كراوه ، ناسنامه‌ی مردنی له خم هه‌ڵكێشراوه ، قه‌ده‌غه‌یه ، خۆ ناشتنی له ناو گۆڕا كوشنده‌یه. ئه‌مانه هه‌موویان!! ماكی یه‌كگرتن و سه‌هه‌ڵدانن ... ڕێگای ڕوونكه‌ره‌وه‌ی كوردستانن سه‌نته‌ری ئارشیف و لێکۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان هانۆڤه‌ر - ئه‌لمانیا 6.05.07
|