١٩\١\٢٠٢٤
پار ٧٣ کرێکار لە
کوردستان گیانیان لەدەستدا!
راگەیاندنی ئاماری ساڵانەی ”دەنگی
کرێکار” سەبارەت بەگیان لەدەستدانی کرێکاران:
دەنگی
کرێکار لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە ئەیەوێت سەرنجی کۆمەڵگا ڕابکێشێت بۆ
مەیدانە مەترسییدارەکانی کارکردن، لەم چوارچێوەیەشدا بەشی ئاماری دەنگی
کرێکار ساڵانە ژمارەی قوربانیانی شوێنی کار ڕادەگەیەنێت.
بەداخەوە! مەترسیی دۆخی کرێکاران لە نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی
کار، نەبوونی پێداویستیەکانی خۆپارێزی، ناهوشیار کردنەوەی کرێکاران لە
لایەن کۆمپانیا و خاوەنکارەوە و... تاد. هەموو ئەمانەو چەندین
هۆکارگەلی ترن کە وایکردووە ڕێژەکان ڕۆژبەڕۆژ بەرەو زیاتر و زیاتر
بچێتە سەرەوە.. ئەمەی کە لە خوارەوە ڕایدەگەیەنین ئاماری باشووری
کوردستانە بە گشتی. لە داتاو زانیارییەکانی خوارەوەدا ژمارەی
قوربانیانی شارەکان و هۆکارەکانی لەگەڵ وردەکارییەکاندا دەبینن:
ئاماری قوربانیانی شوێنی کار لە بەرواری ١\١\٢٠٢٣
تا ١٠\١٢\٢٠٢٣.
کۆی گشتی گیان لەدەستدان: ٧٣ کرێکار بووە.
٥٢ قوربانی لە هەرێمی کوردستان و
٢١ قوربانیش لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بووە.
هەولێر ٢٢ قوربانی. کەرکوک و ناوچە کێشە
لەسەرەکان ٢١ قوربانی. سلێمانی
١٩ قوربانی. دهۆک ٦ قوربانی. هەڵەبجە
٥ قوربانی.
هۆکارە باوەکانی قوربانیەکان ئەمانەی لای خوارەوەیە:
١- کەووتنە خوارەوە. ٢-
کارەبا گرتن. ٣- بوون بەژێر ئامرازەکانی
کارکردنەوە. ٤- سووتان. ٥-
خنکان. ٦- تەقینەوەی ئامێر و ئامرازەکان.
تەمەنی قوربانیەکان لەنێوان ١٥ ساڵ بۆ
٧٠ ساڵ بووە. لە کۆی قوربانیەکانیش
١٨ کرێکاریان بیانی بووە.
بۆ پەیوەندییکردن: ٠٧٧٠٢١٣٨٠٢٥ -
٠٧٧٠٧٧٩٧١١١ - ٠٧٥٠١٩٠٩٦٧٥
nfo@dangikrekar.com
|