١٦\٩\٢٠١٣
پاراستنی
باندەکانی ئەلقاعیدە لە لایەن ناتۆ کۆتایی پێبێنن.
وەرگێڕانی: فوئاد زیندانی
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی هەردوو پەرلەمانتار خاتوو ئولا یێلکپە و خاتوو
سەڤیم داگدەلان سەبارەت بەو پرسیارانەی ئاڕاستەی حکومەتی ئەڵمانیان
کردبوو لەسەر بارودۆخی ناوچە کوردییەکان لە سوریا (چاپی بابەتی
پەرلەمانی ئەڵمانیا ١٧\١٤٦١٢).

ئولا یێلپکە
سەڤیم داگدەلان
سەڤیم داگدەلان ئەندامی لیژنەی دەرەوە و وتەبێژی پارتی چەپی ئەڵمانی (دی
لینکە) بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە
پەرلەمانی ئەڵمانیی رایگەیاند : بنکەکانی پاتریۆتی سوپای ناوەندی
ئەڵمانیا لە تورکیا، دانیشتوانی تورکیا ناپارێزێ بەڵکو ئەڵمانیا دەکاتە
بەشێک لە کێشەی سوریا و بەشداربوونە لە کردارەکانی حکومەتی ئاکەپەی
تورکیی لە دژی کوردان لە سوریا. داگدەلان بەردەوام دەبێ: ئەو گرووپە
جیهادییە تیرۆریستانەی کە لە ناوچە سنووریەکانی تورکیاوە ئۆپەراسیۆنیان
دەکرد، لەوێوە هێرشیان دەکردە سەر بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبردنی کوردان،
لەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر خەڵکی سڤیلیان کوشت و ژمارەیەکی زۆریشیان
فڕاند، حکومەتی ناوەندی ئەڵمانیاش ئەو گرووپە جیهادیانەی بە تیرۆریسیت
هەژمارکردبوو.
پێشتر دەزگایەکی یارمەتیە مرۆییەکان
ڕایگەیاندبوو کە ناوچە کوردییەکان لە شەڕی ناوخۆ دوورەپەرێز مابوونەوە.
حکومەتی ناوەندی ئەڵمانیا دەڵێ هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو لەبەردەستدا
نییە بیسەلمێنێ کە هێزەکانی تورکیا ڕاستەوخۆ بەشداربووبن لەو هێرشانە
یان هاوکاریی جیهادییەکان کرابی لە لایەن دەزگاکانی تورکیی. لەگەڵ
ئەوەشدا ئەو هێزانە لەسەر خاکی تورکیا لە ڕێگەی بنکەکانی پارتیۆت
دەپارێزرێن، پێویستە ئەو بنکانەی پاتریۆت لاببرێن، ڕۆشنە تورکیا بەشێکە
لە هێرشەکانی شەڕی ناوخۆی سوریا. دەتوانرا زیاتر یارمەتیی گەلانی سوریا
و تورکیا بدرێ ئەگەر تورکیا چیتر ڕێگا نەداتە تیرۆریستان لە خاکی
تورکیاوە بچنە ژوورەوە لە دژی کورد و تەواوی گەلانی سوریا.
پەرلەمانتار ئولا یێلپکە، وتەبێژی سیاسەتی ناوخۆی فراکسیۆنی پارتی چەپ
(دی لینکە) لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، رەخنەی لە حکومەتی ئەڵمانیا گرت:
حکومەتی ناوەندی ئەڵمانیا بە هۆی پابەندبوونی بە هاوپەیمانەکانی لە
ناتۆدا، هەموو ئەو بەڵگانەی کە هاوکاریی نێوان حکومەتی تورکی و باندە
جیهادیەکانی سەر بە ئەلقاعیدە دەسەلمێنن پشتگوێ دەخا، لەبری ئەوەدا
بەشداریی دەکا لە بەشەیتانیکردنی هێزە بەرگریکارە کوردییەکان لە سوریا
کە دانیشتوانە سڤیلەکە لە هێرشەکانی جیهادییەکان دەپارێزن. لە کاتێکدا
کە حکومەتی ئەمەریکیی بە خۆی کوشتنی کوردان بە دەستی - بەرەی نوسرە -
بە کۆمەڵکوژیی هەژماردکرد، حکومەتی ئەڵمانی نایەوێ زانیاریی
باوەڕپێکراوی هەبێ لەسەر ئەو جۆرە تاوانە، لەبری ئەوە نیگەرانیی خۆی
دەردەبڕێ لەسەر پڕوپاگەندەی ناڕاست، هەرچەندە زۆرینەی گەلی کورد لە
ناوچە کوردییەکانی سوریا پشتگیریی پارتی یەکیەتی دیموکراتی (پەیەدە)
دەکەن ، گوایە پەیەدە بە توندیی بەرەنگاری ڕەخنەگرانی دەبێتەوە.
تێبینیی کراوە ئەو گرووپانەی ئەو پڕوپاگەندانە دەکەن خۆیان شانبەشانی
بەرەی نوسرە هێرشی سەر گوند و شارەکانی کوردان دەکەن. پەیەدە دەیەوێ
هەموو ئایین و ئەتنیک و گرووپە جیاوازەکانی دانیشتوان لە بەڕێوبەرایەتی
خۆسەری دیموکراتی بەشداربن، کەچی حکومەتی ئەڵمانی پەیەدەی بە توندڕەو
هەژمارکردووە.
بەرلین
fuadzindani@yahoo.de
|