په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٤\٢٠١١

پاراستنى گیانى دکتۆر فایەق گۆڵپى و سەرجەم گیراوەکان

لە ئەستۆى هێزە چەکدارەکانى یەکێتى دایە.


بۆ راى گشتى کوردستان..


رەشبیگیریەکانى هێزە چەکدارەکانى یەکێتى و هیزەکانى ناوخۆى حکومەت لەسنورى پاریزگاى سلێمانى پێى ناوەتە قۆناغێکى مەترسیدارو ئەوەى ڕۆژێک لەڕۆژان دەنگى بەڕوى ئەو دەسەڵاتەدا بەرزکردبێتەوەو داواى چاکسازى و بنبڕکردنى گەندەڵى کردبێت ، ئەمرۆ بەشێوەیەکى شلگیرانە لەلایەن هێزەئەمنى و سەربازیەکانى یەکێتیەوە بەشوێنیدا دەگەرێن و لەئاکامى ڕەشبگیریەکانى ئەو هێزانەدا تائیستا دەیان کەس گیراون کەلەنێوانێندا خەڵکانى پسپۆرو مامۆستاى زانکۆو کەسایەتى سیاسیى و رۆنشبیرو خویندکار و رۆژنامەنوسانى تێدایە.


ئێمە لەرێکخراوى چاودێرى کوردۆساید - چاک بەتوندى دەستگیرکردنى ئەو کەسایاتیانە پرۆتستۆدەکەین و داواى ئازادکردنى دەسبەجێى گیراوەکان دەکەین و هێزەسەربازى و ئەمنیەکانى یەکێتى بەرپرسیاردەکەین لە پاراستنى گیانى گیراوەکان و ئەندامى چالاکى ریکخراوەکەمان "دکتۆر فایەق محه‌مه‌د گۆڵپى ".

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------

 

بەناوى پاراستنى ئاسایشەوە هێمنى خەڵک مەشێوێنن.


بۆ راى گشتى کوردستان..


بەهۆى توندتیژیەکانى ڕۆژانى ڕابردوکە تا ئیستاش بەردەوامى هەیە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەسنورى پاریزگاى سلێمانى و شارو شارۆچکەکانى سەربەئەو پاریزگایە ، کوردستان بەرو دۆخێکى نائارامى دەبات و رۆژانە مافەکانى مرۆڤى کوردى لەلایەن هیزەکانى حیزبە وە پێشێل دەکرێت و بەرو ئاقارێک دەبرێت کە قابیلى قبوڵکردنیە.


ئێمە لەرێکخراوى چاودێرى کوردۆساید_چاک بەتوندى پرۆتستۆى هەمو توندو تیژیەک دەکەین و داوکارین چیدى بەناوى پاراستنى هێمنی و ئاسایشەوە لەوە زیاتر هێمنى شارەکان نەشێونرێت و بەناوى یاساوە سەروەریەکانى یاسا پێشێل نەکرێت و ئەو هێزانەى کە لەلایەن دەسەلاتدارانى سنورى پارێزگاى سلێمانیەوە لەشارەکاندا بڵاوەیان پێکراوە بگرێندرێنەوە بۆشوێنەکانى خۆیان و دەسەڵات و لایەنە نەیارەکانى دەسەلات کیشەکانیان لەرێگەى دیالۆگ و گفتوگۆى شارستانیانەوە چارەسەربکەن و داواکارین کە دەسەڵاتدارانى کوردستان بەدەم سەرجەم داخوزازیەکانى خەڵکى ناڕازى کوردستانەوە بێن و ماوەیەکى دیارى کراو بۆچارەسەرکردنى گرفت و کیشەکان دابنین و لەوەزیاتر سیاسەتى چەوت پەیرەونەکەن.


گرتنى رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و خەڵکى سیڤل لەلایە ن هێزەئەمنیەکانى دەسەلاتەوە مەحکوم دەکەین و کاردانەوەى دەسەلات لەئاکامى خۆپیشاندان و نارازایەتى خەڵکى کوردستان بەم شێوە دڵ ڕەقیەى ئیستا ، فەراهەمکردنى ئازادى و باوەربون بەدیموکوراسیەت لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە دەخاتە ژێر پرسیارێکى گەورەوە.

 


رێکخراوى چاودێرى کوردۆساید - چاک

www.kurdocide.com 
kurdocide@hotmail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک