٤\١٢\٢٠١٠
پاراستن و
گرنگیپێدان بە فەرهەنگ، نیشانەی زیندووبوونی هەر نەتەوەیەکە.

شنە پێنجوێنی
کەلەپووری نەتەوەیی دەنگ
دانەوەی ڕابردووە و لەهەمان کاتدا دەنگی سەردەمیشە.
(سۆکۆڵۆف)
کورد لەسەردەمە جیا جیاکاندا و لەژێر ناوی (کاشی، لولوی، گوتی، کورتی ،
کاسای ، سوباری خالدی ، میتانی، هوری ، هندی، میدیەکان ، کاردۆخی،...)
یەکاندا لەناو پانتایی شاخەکانی ئەناتۆڵ و زاگرۆس‌دا ژیانی خۆیان
گوزەراندوە. زمانی کوردی لقێکە لەزمانی هیندوئەوروپییەکان کەدەکرێ
پاشماوەی زمانی ماددەکان بێت.
هەمیشە بەهۆی پەلامارە بەردەوامەکانی ( بابلی، ئەکەدی، سۆمەر )یەکانەوە
لە جەنگدا بوون . کوردی کوردستان بەسەر ٤ ووڵاتدا دابەش کراوە ، عێراق،
ئێران، تورکیا، سوریا وهەندێکێی تریش لە خوارووی رۆژئاوای ئەرمینیا
وهەندێکی تریشی لە بەشێکی ئازربایجان ولوبنادان .
کورد بەگەورەترین نەتەوە دادەنرێ کە تا ئێستاش وڵاتی سەربەخۆی نیە، یان
کیانێکی رامیاری یەکگرتووی نیە کە ئەمە لەسەر ئاستی جیهاندا دانی
پێدانراوە .
هەروەها لە پێش یەکەم جەنگى جیهانیدا جێگەیەک نەبووە بەناوى ئێراقەوە ،
لە دواى کۆتای ئەو جەنگە کورد ڕۆڵی گەورەى هەبووە لە دروستکردنى
ئێراقدا لەو دەمەوە هەتاکوو ڕوخاندنى ڕ‌ژێمى سەدام بەردەوام هەوڵی
سڕینەوە و شێواندنى جوگرافیا و داگیرکردنی مێژووی فەرهەنگی کوردستانیان
داوە. ئەمە لە رووی داگیر کەرانەوە .
بەڵام گازندەی تەواو رووبەرووی خۆمانە کە بیری نه‌ته‌وه‌ییمان نه
بۆته کارێک که ئیشی له‌سه‌ر بکه‌ین.
یان پێگەی بیری نەتەوایەتیمان لای تاکەکانی کورد هێندە بەهێز نیە تا
بتوانین دڵسۆزانە لە هەموو روویەکەوە فەرهەنگ و داب ونریتمان بپارێزین
هەرو بۆیە زۆر جار کە دەگەڕێینەوە بۆ مێژوو لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێوست
ناتوانین زۆربەی راستیەکان بۆ بوونی کورد‌و مێژووەکەی بسەلمێنین .
ڕەوشتی مەدەنی بەتەنگەوەهاتن و دڵسۆزی یە بۆ بەرژەوەندی گشتی وئاما
نجەکانی کە بەداخەوە دەسەڵاتی کوردی وتاکەکانی ئەم جفاتە
ودەسەڵاتدارانی لەماوەی حکومڕانیدا پێچەوانەی ئەم کلتوورە یان
سەلماندووە.
وەک ئەوەی کەس خاوەنی ئەم وولاتە نەبێت وبەتەنگیەوە نەیەت. هەروەها
هەستی نیشتمان پەروەری لەم دەفەرەدا بەشیوەیەکی سروشتی هەیە بەڵام زۆر
کەمە ، بەهێزکردنی ئەو هەستە خۆی لە خۆیدا پرۆژەیەکی سیاسی ومەدەنییە
وپابەندی کۆمەڵێ فاکتەرە . یان ئێمە بە شێوەیەکی کوردی سیاسیەتی
بەعسیزم پیادە دەکەین ونەمناتوانیەوە لەم پەروەردە یە دەرباز بین.
لەبەر ئەوەی ئەم فۆرمە لە پیادەکردنی سیاسەت بۆ بەرژەوەندی گشتی نەبووە
بگرە کلتووری دەستوتاقم وکلتوری خزمایەتی لە خزمەتی کۆمەلێکی دیاریکراو
بووە . ئەمانە بوونەتە هۆی لەدایک نەبوونی شوناسێکی نەتەوەی و نیشتمانی
وکەم بوونەوی هەستی نیشتمانی لای کۆی جفات کە ئەمەش دەبێتە هۆی
سەرلێشێواندن و نەبوونمان دەسەلمێنێت.
لە کاتێکدا دەبوو ئێمە پێچەوانەی ئەمە هەلوێستمان یەکبخستایە بۆ
بەرژەوەندی گشتی و فەزای ئازادیمان لە بیر‌و بۆچونەکانمان و سیاسەت
وبەرێوەبردنی ووڵات وپەروەدرەی کۆمەڵایەتی وهەماهەنگ بوونایە وچالاکانە
بەرنامەو پرۆژەی مەدەنیانەمان هەبوایە بۆ ئەوەی بە عەقلیەتێکی
سەردەمیانە غیابی خۆمان شێبکردایەوەو هەنگاوی تازەمان بنایە.
هەر ئەم پەروەردەیە یە کە تاکەکانی کوردی پەرتەوازە کردوەو چ دەسەڵات
وچ تاک هەست بە ماف وئەرکەکنی خۆیان ناکەن هەوڵی تێگەیشتنیش نادەن ، تا
بتوانرێ لۆژیک بێتە کایەوەو چارەنوسمان دیاری بکات چوون لۆژیک بەرهەمی
مرۆڤی تەندروستە.
هەر لەم روانگەیەوە دەتوانین بە شێوەیەکی گشتی بۆ زۆر شتی تر تێ‌بکۆشین،
تاکی کورد ئەو پەروەردەیەی نەکراوە، چ لە خێزان وچ لە لایەن
دەسەڵاتدارانەوە ، کە دەبێت وەک تاکێک لە جفاتدا بەرپرسیارتی بخاتە سەر
شانی خۆی بەرامبەر بە هەموو کردارێ ، لەوانە خاپوورنە کردنی دامودەزگا
گشتیەکان، باخچەکان ، فێرگەکان، رێگا و بان،گرنگی دان بە پاک وخاوێنی
ووڵات کە هیچی کەمتر نیە لەخەبات .
دەبێت ئێمە هەوڵی تەواوەتی بخەینە گەر بۆ دروست کردنی تاکێکی تەندروست
و کۆمەلگایەکی مەدەنی و نوێ.
هەر بۆیە پێوسیتمان بە شۆڕشێکی ڕووناک‌بیری گشتی هەیە لە رووی رامیاری و
کۆمەلایەتی و فیکریەوە کە یاسا و لۆژیک وفەزای ئازادی و دڵسۆزی گشتی
تێدا بەرقەرار بێت کەتاکەکانی ئەم کۆمەڵە هان بدات وبتوانن شیکردنەوە
وبەرنامەی دارێژراو تۆکمایان پێ بێت بۆ خۆیان و بۆ مرۆڤایەتی.
ئەو وڵاتانەی کە بیری مەدەنی کۆمەڵگا بەڕێوە دەبات ، هەوڵی تەواوەتی
دەدەن بۆ سەلماندنی بونیان ، هەر لەبەشداریان بۆ هەموو پرۆسەکانی ژیان
وبەرجەستە کردنی زەمینەی دیموکراسی و پیادەکردنی لە ژیانی رۆژانەیانداو
بوونی یاسا بۆ سەرەوەری و کردنەوەی سەدان سینەما و شانۆ و پێشانگای
هونەری و هەروەها دڵسۆزی لەرادە بەدەری پەروەردەیان بۆ خۆیان و
جفاتیان.
ئێمە دەمانەوێت خۆشەویستی بۆ نیشتمان وخاکەکەی لە رووی هونەریەوە
بخەینە روو . هەر بۆیە باسەکەمان چڕ دەکەینەوە لەسەر یەکێک لە پرۆژە
شارستانیانەی وولاتانی ئەوروپا کە چۆن دام و دەزگاحکومیەکان و
هاونیشتمانیان پێکەوە هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ لەناو نە چوونی جۆری
ژیان و کار‌و پیشەیان لە سەدەکانی رابردو و ئێستادا و پارێزگاری کردن
لێێان گرنگی پێدانی وەک کردنەوەی سەدان مۆزەخانە وکارکردنی تێدا ، کە
زۆربەی کارمەندەکانی بە خۆبەخش کاری تێدا دەکەن کە ئەمە دلسۆزی بۆ
نیشتمان دەسەلمێنێت .
گەر ووشەی مۆزه‌خانه شیبکەینەوەو بزانین چ ئەرکێکێ گرتوۆتە ئەستۆ ئەوە
دەگەینە ئەو مانیەیەی کەمۆزەخانە ووشه‌یه‌کی لاتینی یه( MUSEM )
به‌مانای په‌رستگا یان شوێنێک دێت بۆ بیرکردنه‌وه، زاناکان
له‌سه‌رده‌می کۆنداو له ئه‌سکه‌نده‌ریه ی میسر ده‌چوونه ئه‌م
په‌رستگایه و کاتیان به‌ته‌واوه‌تی ته‌رخان ده‌کرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی
کتێبی پیرۆز.
له‌سه‌ده‌ی 19وه که‌سه‌رده‌می گه‌شه‌کردن بوو ئه‌م جۆره مۆزه‌خانانه
دروست بوون.
مۆزه‌خانه بنکه‌یه‌کی رۆشنبیری هزر ئامێزه‌و ، هه‌موو هه‌وڵێکی خزمه‌ت
کردنی مرۆڤ وکۆمه‌ڵگایه، کراوه‌یه بۆ هه‌موو که‌سێک ، له‌ناو
مۆزه‌خانه‌دا هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه ویستراو نه‌بینراوانه‌ی تێدایه‌که
باس له چۆنیه‌تی ژیان و کار‌و پێشه‌یان وهه‌موو ئه‌و هونه‌رو
ئه‌ده‌بانه‌ی له رابردوو ئێستادا ههبووهوکۆیان ده‌کاته‌وه.
به شێوه‌یه‌کی گشتی دوو کاری زۆر گه‌وره له ئه‌ستۆ ده‌گرێ؛
یه‌که‌م: ئه‌رکی مۆزه‌خانه پاراستنی هه‌موو ئه‌وکاره هونه‌ریانه‌یه
له ( نه‌مان ، دزین، سووتان،خۆڵ وتۆز، ئاوبردن.....هتد).
دووه‌م: رێگه‌یه‌کی زۆر ته‌ندروسته بۆ پێشاندانی هه‌موو ئه‌و کارانه
هه‌ر له ( تابلۆکان، ههلکۆڵراوهکان، نهحتهکان ،خانووه‌کان، هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی له ژیاندا هه‌ن ....... به پێێ ڕێکەوتی مێژووی نرخ
وبەهاکەی جیا ده‌کرێنه‌وه‌و داده‌نرێن..
ئه‌و شوێنه‌ی ده‌کرێ به مۆزه‌خانه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێ شاره‌زاوه
نه‌خشه‌ی بۆ داده‌نرێت بە پێی خوازراو بۆ دروست کردنی مۆزه‌خانه‌یه‌ک
هه‌ر له گۆڕینی ( ئاو وهه‌وا، رووناکی پێویست، دیزان بۆدانانی که‌ل
وپه‌له‌کانی مۆزه‌خانه،...زۆر شتی تر.
زۆر جۆری مۆزه‌خانه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراون
وههم ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شار‌و ناوچه‌کان ده‌نگیان هه‌یه.وه‌کوو ،
لۆڤه‌ر له پاریس،بریتش موزهیم له‌ئینگلترا ، رایک موزەیم لە
ئەمستردام ، مۆزەخانەی کراوە لە ئارنهێـم و......چەندینی تر.
ئێـمە لێرەدا باسه‌که‌مان چڕ ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر مۆزه‌خانه‌کانی
هۆلانداو به‌تایبه‌تی شاری ئارنهێم.
کۆنترینیان مۆزه‌خانه (تیلهره )ه له هارلێـم که شارێکی
گه‌وره‌یه له هۆله‌ندا.
13 مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی هه‌یه لەوانە( رایک موزەیەمە لە ئەمستردامە
کە پایتەختی هۆڵەندا یە. ( RIJKSMUSEUM)
مۆزه‌خانه‌ی ( فانئابی ) له ئایندهۆڤن ، مۆزه‌خانه‌ی (کوبرا ) بۆ
هونه‌ری تازه له ( ئامستلفێن ) مۆزه‌خانه‌ی (مانتهاوس) له‌لاهای .
مۆزهخانای ( فنسنت ڤان خۆخ)لەئەمستردام .
مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری تازه له ئارنهێـم ، وبهسادان مۆزه‌خانه‌ی تر.
له هۆڵه‌ندا 14 (PROVINCIES) هه‌یه واته به‌ش یان موقاته‌عه،
وه‌هه‌ر یه‌کێک له‌م به‌شانه له کۆمه‌ڵێ شار‌و شارۆچکه‌و لادێ پێک دێ،
بەدەیان مۆزەخانە بەدی دەکرێ لەناو ئەم شار‌و لادێیانەدا، ئێمه یه‌کێک
له‌م به‌شانه وه‌رده‌گرین که (GELDERLAND) ه ، وه‌یه‌کێک له
شاره‌کانی که( ARNHEM) ه.
لە بەشی ( GELDERLAND ) 92 مۆزه‌خانه‌ی جۆراو جۆر هه‌یه،
بەناوبانگترینیان (OPENLUCHTMUSEUM) ه، واته مۆزه‌خانه له‌هه‌وادا
واته کراوه.هه‌تا ساڵی 1993 مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بوو،ئه‌م
مۆزه‌خانه‌یه دیمه‌نی هه‌موو ئه‌و ژیانه‌مان ده‌داتێ له چه‌ند
سه‌ده‌کانی رابردوودا،بەسەریان بردووە، جۆری ژیان وکارکردنیان به هۆی
دروست کردنی هه‌موو ئه‌و خانوو به‌ره‌و شوێنی کاریان وه‌ک ( کێڵگه‌کان،
ئاش ، که‌نیسه‌کان، کارگه‌ی دروست کردنی به‌روو بوومی شیر هه‌ر له‌ماست
وپه‌نیرو جۆره‌کانی تر،.... هه‌موو ئه‌و دیمانهنانی ژیانی ئه‌و
سه‌رده‌مه پشان ده‌درێ، وه‌هه‌ندێ له‌و خانوانه خه‌ڵکی هۆڵه‌ندی
تێێدا وەک ئەکتەرێک رۆڵی ئەو کەسانە دەبینن کە لەو سەردەمانەدا بوون،
کاتێ میوانه‌کان دێن ده‌توانن گه‌رم وگوری زیاتر پشان بدەن .وه هه‌موو
جۆره کارێکی هونه‌ری پێشکه‌ش ده‌کرێ، ئه‌و کاره ده‌ستیانه‌ی کۆن
،پێشاندانی جل وبه‌رگی کۆن، کۆتایی هه‌فته به‌زۆری به‌رنامه‌ی
چالاکیان هه‌یه بۆقوتابخانەو فێرگەکان نموونه، به‌روبووم
دوورینه‌وه، وانه‌ی گه‌نم، پاسه‌وانی ئه‌سپ وکهرنهفالی منداڵانه
که چۆن له‌سه‌رده‌می خۆیدا رووی داوه.
شاره‌وانیه‌کان پێش وه‌خت تێدەکۆشن به دانانی پلان بۆ به‌رنامه‌و کار‌و
چالاکیه‌کان وپرۆژه‌کانیان .
ناردن وهەڵواسینی و دانانی له شوێنی گونجاو دا تا هه‌ر که‌س ئاره‌زووی
کرد زانیاری بزانێ ده‌چێته سه‌ر وێبسایتی ئه‌و مۆزهخانهیهو هه‌موو
ئاسانکاریه‌ک به زۆربه‌ی زمانه جیهانیهکان کراوە ، پلانی
کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی کراوه له ئارنهێم له لایه‌ن (FREDERIC ADOLF
HOEFER) هله ساڵی 1912 دا بوو وه له 13 یولێۆ ساڵێ 1918 ده‌رگای
ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه کرایه‌وه له‌گه‌ڵ هێنانی 6 جۆری بینا که له
شوێنەکانی تری شارەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه .
له‌ساڵی 1987 ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه داخرا له به‌رنه‌بوونی میوان ، بۆیە
دوای ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و چوونه سه‌رجاده‌و به‌یارمه‌تی
هه‌موو لایه‌ک جارێکی تر ده‌رگاکانی کرانەوە.
له ساڵێ 1996 هێڵێ ترامی رۆتردام ودانهاخیان بۆ راکێشا کە دوو شاری
گه‌وره‌ن له هۆڵاندا.بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانکاری بۆ میوانه‌کان بکه‌ن که
ئه‌م ترامه له‌به‌رده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌که‌دا ده‌وستێ
ومیوانان دەگوێزێتەوە .
له پێش ده‌رگاکه فۆرمێک یان شکلێک له شێوه‌ی هێڵکه‌دا هەیه، به
فیلم ژیانی کۆنی هۆڵاندا پشان ده‌دات له 6 پانۆرامادا.
ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه له‌ساڵی 2005دا خه‌ڵاتی باشترین مۆزه‌خانه‌ی
ئه‌وروپی وه‌رگرت له‌لایه‌ن شاژنی بروکسل ( FABIOLA )وه.
مەبەستی سەرەکی لە کردنەوەی مۆزەخانە، بە مانای زیندوو بوونی هەر
نەتەوەیەکە.
بەسەردانی هەندێ لە مۆزەخانە کان دەتگەرێننەوە بۆ ئەو بۆن وبەرامەو ئەو
پەیوەندیە خێزانی وگەرم و گووڕیەی کە لەو سەردەمەدا هەبووەو دەبێتە هۆی
ئەوەی کەش وهەوایەکی تایبەتت پێ ببەخشێت، تابلۆیەکی جیاوازت بۆ
دەنەخشێنت کە مرۆڤ لەگەل جیهانگیریدا کەمتر چێژ لە گەرمو گوری وسادەیی
ژیان دەبین، گەرانەوە بۆ ئەو یادە ئارامیت پێ دەبەخشێت .
خاڵێکی تر ناساندی مێژووی میللەتێکە بە نەوەکانی خۆی وشیکردنەوەو راڤە
کردنیان بە مەبەستی وەرگرتنی هونەری وزانیاری.
بەسەربردنی چەند کاتێکی خۆش وچەند خولەکێک دوورکەوتنەوە لە دووبارە
بوونەوەی ژیانی ئاسایی.
مۆزەخانە بۆ کار‌و چالاکیەکانی ژیان بەکار دەهێنرێت بۆ نموونە ، هۆڵێ
گەورەوشانۆکانیان بەکرێ دەگیرێ بۆ پرۆسەی (هاوسەرگیری ، ئاهەنگ گێران
بۆ رۆژی لەدایک بوون، کۆرو کۆبونەوەی چەندین کۆمپانیا، ........هتد )
کە ئەمەش قازانجی دەگەرێتەوە بۆ مۆزەخانەکان تا کار‌و جالاکیەکانیان
بەرفراوان بکەن.
هەروەها سەرچاوەیەکی باشی داراییە کاتێ بەسەدان گەریدە وگەشتیار
سەردانی ووڵاتەکەیان دەکەن لەهەمان کاتیش‌دا دەبێتە جێی شانازی
وباسکردنی لەلایەن وولاتانی جیهانەوە .
ئەم جۆرە کار‌و پلانانە بیری کۆمەلگایەکی مەدەنی دەسەلمێنێت کە خوازیاری
زانیاری وزانست وتازەگەرین و لەگەڵ خواست وئاستاکانی سەردەمدا دێنەوەو
هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ دەرخستنی هەموو ئەو بەها جوانانەی کە مرۆڤ بۆ
مرۆڤایاتی دەیهێنێتە ئاراوە. ئەمە بەڵگەی خۆشەویستیە بۆ نیشتیمان ، بۆ
بەرەهەمی مرۆڤایەتی ، جوانی ، تازەگەری ، ئەمە ئەو کەشتییە سەر شێتەیە
کە لە شەپۆلی ئاوەکان دەدات تا وێنەیەکی ئەفسوناوی دروست بکات و
لەیادەکاندا بمێنێەوە.
هەر بۆیە دەبێت ئێمەی کوردیش گرنگی بدەین بە مێژوو فەرهەنگی خۆمان
بڕوامان بە توانای تاکەکەنی خۆمان هەبێت ، تا بتوانین بەهەمووشێوەیەک
لە وون بوون خۆمان بپارێزین جوانی بە ژیان بدەیین.
پرۆسەی بەرێوەبردنی ووڵات تەنها کار‌و پێشەی دەسەڵاتداران نیە بەڵکوو
کۆی هاونیشتمانیان دەگرێتەوە کە لەم ئارایشەدا چالاکانە بەشدار بن
وبەرژەوەندیە تایبەتیەکان وەلا بنێن بۆ بەرژەوەندی گشتی تێ‌بکۆشین بۆ
دروست بوونی ئەقلیەتی مەدەنی بۆ تاکەکانی کۆمەڵ وکۆمەڵگایەکی وشیار
بێتە کایەوە.
ئەرکی سەرشانی دەسەڵاتدارانە کە هەوڵی تەواوەتی بدەن کە سیمای شارەکان
بناسرێتەوە و هەنگاوێکی دڵسۆزانەی بۆ بدرێت هەر لەکردنەوەی دەیان هۆڵی
سینەماو شانۆ هەروەک رووناکبیرێک دەڵێ کاتێ سیمای شار دەناسیتەوە کە
هۆڵی شانۆ وسینەماکانی لە جێشتخانەکان زیاتر بێت.
دروست کردنی دەیان مۆزەخانە بۆ شارەکان لەسەر هەموو ئەو داواکاریانەی
کە مۆزەخانەیەک دەیخوازێ ، بەدواچوون بکرێ بۆ ئەو شوێنە کۆنانەی هەمانە
و یان ئەو کەلوپەلانەی بەرهەمی مرۆڤی کورد بوون لەسەردەمانی خۆید ا و
پارێزگاری کردن لێێیان، بە گرینگ زانینی ئەم پرۆژانە خۆمان وژیانمان لە
وون بوون دەپارێزێت.
ئەرکی سەرشانی هەموو هاوڵاتیەکە خۆشەویستی خۆی بۆ نیشتمان و جفاتەکەی
لەهەموو روویەکەوە بسەلمێنێت چوون تا مرۆڤ لە ناو نێشتماندا هەست بە
بەرپرسیارێتی نەکات و تێناکۆشێ و کار ناکات بۆ ئامانج کە ئازادی
وسەربەخۆییە.
_______________________________
سەرچاوەکان:
1- یەک کاتژمێری ماوە بۆ نیوەی شەو؛ فاروق رەفیق
2- مێژووی کورد‌و کوردستان ؛ محەمەد ئەمین زەکی
3- کورد لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
4- NEDERLANDS OPENLUCHTMUSEUM TE ARNHEM، WELKOM!
5- خوێندنەوەی کۆمەڵی سەرچاوەی تر لەفیبسیاتەکان.
ماڵپه‌ڕی شنه پێنجوێنی
|