٢٦\٣\٢٠١٤
پاره وه‌ك
سیمبۆڵ.

شوان سدیق
ره‌نگه له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن
هیچ ساڵێك به‌قه‌د ئه‌مساڵ به‌تایبه‌تی له مانگی شوبات باس له پاره
نه‌كراوه، نه‌بوونی مووچه‌و شاردنه‌وه‌ی پاره‌كان خه‌ڵكی ناچاركرد
بێنه سه‌ر شه‌قام له ٢٣ی هه‌مان مانگ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دانیشتنی نائاساییان گرێدا‌و داوایان له
به‌غدا كرد گه‌مارۆی ئابوریان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێ.
دواكه‌وتنی موچه‌و په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٤ له په‌رله‌مانی
به‌غدا گاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردۆته سه‌ر ستێكته‌ره‌كان به‌گشتی و
بازاڕ و كڕینی و فرۆشتن پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، كار
گه‌یشتۆته‌وه ئه‌وه‌ی سه‌رتاشێك پێی وتم "بازاڕمان دابه‌زیوه به‌هۆی
دواكه‌وتنی مووچه ٣٠٪ جیاوازه له‌گه‌ڵ جاران".
له دونیای ئه‌مڕۆماندا دراو یاخوود پاره. وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ كڕینی
كاڵا‌و شت و مه‌ك و به‌ڕێكردنی كاری رۆژانه وه‌ك رێگایه‌كیش بۆ خۆش
به‌ختی و سه‌فه‌ر و گه‌شت و ده‌ربازبوون له ته‌نگ چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان له
دونیای ئێمه‌ی مرۆڤ بووه به هه‌موو شتێك.
پاره و دراو ناچاری كردوین. زوو له خه‌و راپه‌ڕین و دره‌نگ بخه‌وین،
ماندوبین عاره‌قه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت له پێناویشیدا مرۆڤ بۆی بجه‌نگێ.
یان به‌شداری جه‌نگ بكا دوور ناڕۆین له‌پێناوی پاره‌دا، هه‌ندێ جار
مرۆڤ ناچار ده‌بێ بیر له گۆڕینی دین و كه‌لتور و ناسنامه‌و ده‌وڵه‌ت
بوونی خۆشی بكاته‌وه.
بازاڕی سه‌رمایه‌داری كه پاره رۆڵی به‌رچاوی تێدا ده‌بینێ مرۆڤ ناچار
ده‌كات، زیاد له‌توانای خۆی كاربكات، پیاوان هه‌ندێ جار وه‌ك مه‌كینه
و ئامێر ده‌رده‌كه‌ون، ژنان و كچانیش له ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داریدا له
ماركێك و پێشانگاكانی نمایشكردنی جلوبه‌رگ و ئۆتۆمبێل و كاڵا شت و
مه‌كه‌كان، رۆڵی بانگه‌شه‌كردن ده‌بینین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له
كوردستان په‌یدا بوو كۆمپانیاكان بۆ راكێشانی سه‌رنجی كڕیار كچان
به‌كاردێنن. یاخوود پێشانگای ئۆتۆمۆبێل سه‌رمایه‌دارانی پیاو چه‌ند
كچێكی گه‌نج له ولاتانی ده‌ره‌وه دێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كڕیار
رابكێشن، ره‌ونه‌ق و جوانی ده‌ده‌نه ئوتۆمبێله‌كان.. كه من پێموایه
هه‌موو ئه‌مانه بیرۆكه‌یه‌كی كۆنسێرڤاتیڤ و كۆنه په‌ره‌ستیه بگوترێ
ژنان ته‌نیا بۆ ئه‌وه باشن له ماڵه‌وبن یان له‌ڕێی ئه‌م جۆره
كارانه خۆیان نمایش بكه‌ن، ئۆتۆمبێل یان جل و به‌رگ بێ. بۆ ئه‌وه‌ی
حه‌زو ئاره‌زووی پیاوان و كڕیار بۆ كاڵا‌و شت و مه‌ك رابكێشن!
هه‌ر بۆ پاره‌یه ده‌وڵه‌ته‌كان دژی یه‌ك ده‌جه‌نگن. بۆ پاره سیاسه‌ت
ده‌كرێ له‌و په‌ڕی دونیاوه بۆ ئه‌م په‌ڕی دونیا ئه‌مریكا بۆ ئامانجی
نه‌وت و فرۆشتنی چه‌ك دێ وڵاته‌كه‌ت عێراق داگیر ده‌كا گوێی له‌وه
نیه سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی بكوژرێن. هه‌زاران ژن بێوه‌ژن بكه‌ون و
پیاوانیش بێ ژن بمێننه‌وه. كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئێران و
رژێمی ئێستای ئه‌سه‌د له‌سوریا هه‌ر ئه‌مریكایه بێ ده‌نگی
هه‌ڵبژاردوه!
ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو توركیا تادوێنی به‌سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی كوردیان
ده‌گوت سه‌رۆك عه‌شیره‌ت ئه‌مڕۆ له هه‌ر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
به‌رپرسانی تورك كه دێنه قسه باس له باشی و گرنگی هه‌رێمی كوردستان
ده‌كه‌ن. بۆ كێشه‌ناوخۆیه‌كانی خۆشیان پێیان باشه به‌رپرسانی هه‌رێم
رۆڵی ناوبژیوانی بگێڕن.
ئه‌وه پاره‌یه وایكردوه، كه‌سێك توانای كاركردنی نه‌بێ و ئه‌وه‌نده
خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆی نه‌بێ نه‌توانێ به‌رگه‌ی ماندوێتی ژیانی رۆژانه‌ی
كاركردن بگرێ ناچار ده‌بێت. بن دیواری حزب قبووڵ بكا‌و بۆ پاره‌یه‌كی
كه‌م به سه‌رۆكێك بڵێ "ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی" له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر
دیوانی چاودێری و لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و دادگایه‌كی بێلایه‌ن هه‌بوایه
ده‌بوو سه‌رۆك ساڵانێك پێش ئه‌مڕۆ لێ پێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرابایه
له به‌رامبه‌ر بوونی ئه‌و ناعه‌داله‌تی و جیاوازی چینایه‌تیه دروست
بووه.
دراو پاره كارێكی وا ده‌كات. گۆڕانكاری به‌سه‌ر قه‌ناعه‌تی
مرۆڤه‌كاندا بێنێ یان دابه‌شبوونی خێرا له نێوانیان رووبدا، وه‌ك چۆن
مه‌رگ به‌لای هه‌ندێكه‌وه گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نیه پاره‌ش هه‌مان شته
كه‌چی به‌لای كه‌سانێكه‌وه نه‌پاره‌و نه‌مه‌رگیش گرنگی نیه!
ره‌نگه ئێمه بتوانین خۆمان له‌گه‌ڵ مه‌رگ یه‌كلای بكه‌ینه‌وه.
قه‌ناعه‌تمان وابێ هه‌ر یه‌كه‌مان به‌جۆرێك بۆنموونه به‌لای منه‌وه
مه‌رگ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆ له‌ژیانمدا نیه كه‌چی به‌لای كه‌سانێكی تر
مه‌رگ گرنگه!
كاتێك دێته سه‌ر پاره ناتوانین خۆمانی لێ به‌دوور بگرین، لانیكه‌م
ده‌توانین ته‌سلیمی پاره نه‌بین، به‌ڵام ناتوانین به‌كاری نه‌هێنین،
یان له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانمان پاره وه‌رنه‌گرین.
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه پاره به‌كار نه‌هێنین، چونكه ناكرێ یان
كارێكی ئاسان نیه به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێ هاوشێوه‌ی مرۆڤ گه‌لێكی تر
نه‌بێت، كه ئه‌مڕۆ كه‌سانێ بۆ پاره ئیراده‌و توانا‌و ویژدان و
نیشتیمان ته‌نانه‌ت هاوڕێكانیشیان ده‌فرۆشن!
ئه‌و ئیراده‌یه وایكردوه، كه‌سانێك بن دیواری قبووڵ بكه‌ن، په‌نا بۆ
ته‌زویكردنی بۆ حزب ببه‌ن له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بێ
گوێدانه هاونیشتمانی و هاوڵاتی بوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب
په‌لاماری ئه‌م و ئه‌وی هاونیشتمانی خۆیان ده‌ده‌ن، وه‌ك چۆن چه‌ند
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له پێش بازاڕی نیشتمان و جاده‌ی كه‌ركوك هه‌ولێر
كه‌سانێكی ده‌مامكداری حزبی كه هیچ ئه‌خلاقێكی ئینسانی و مرۆیان تێدا
به‌دی نه‌ده‌كرا سوكایه‌تیان به رۆژنامه‌نووسان و هاوڵاتییان و
هاونیشتمانیان كرد!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|