په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٢\٢٠٠٩

پارتێكی نوێی كوردان سەری كەوتە ناو بەڵایەكی گه‌وره‌.

 

وه‌رگێڕانی: فه‌لات شاده‌نووش

 

رۆژنامه‌نووسی تورک ئەنیس بەربەرئۆغلۆ له‌ رۆژنامه‌ی حورییه‌تی تورکیدا بابه‌تێک ده‌رباره‌ی به‌ده‌په‌ بڵاو کردووه‌ و له‌ بابه‌ته‌که‌دا هاتووه‌:

 

پارتە نوێیەكەی كوردان واتا  پارتی دیموكراسی و ئاشتی ( بەدەپە ) لە ڕۆژی یەكەمدا تووشی بەڵایەكی گەورەبوو، چونكە ئەحمەد تورك لە لێدوانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كرد لەسەر فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجالان پەرلەمانتارانی دەتەپە چوونەتە ناو بەدەپەو لەژێر چەتری ئەو پارتە دەگەڕێنەوە پەرلەمان.

 

من مرۆڤێكی یاسا ناس نیم و لەگەڵ داواكاری گشتی كۆماری توركیاش دانەنیشتووم، بەڵام ئەوەش باش دەزانم كە كاری یەكەمی داواكاری گشتی كۆماری ئەوە دەبێت قسەكانی ئەحمەد تورك بخاتە ناو فایلێك و دواتر لەسەر ئەو قسانە سكاڵایەك بۆ داخستنی بەدەپە تۆمار بكات، چونكە بەگوێرەی یاساكان ئۆجالان سەركردەی ڕێكخراوێكی تیرۆریستییەو ئەوانەی بەگوێرەی فەرمانەكانی ئۆجالان كاردەكەن دەبنەوە ئەندامی ئەو ڕێكخراوە و پارتێك لە ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە پێك بێت دادەخرێت.

 

 

cenkcenk0@googlemail.com