پارته خێڵه‌کییه‌کان
به‌بێ میلیشیا له کوردستان بێمانایه!
- سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم -

حه‌مه‌غه‌فور
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا،
له‌لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵی ئاسمانی (که‌ی‌ئێن‌ئێن) ڕۆژی هه‌ینی
13/11/2009، ڕایگه‌یاندووه‌که‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری
کۆتایی داوه‌له‌سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی‌و
پاتی دیموکراتی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستاندا. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری پێشمه‌رگه بێت،
ئیتر له‌مه‌به‌دواوه‌یه‌کێتی‌و پارتی هێزی چه‌کداری تایبه‌ت به‌خۆیان
نابێت‌و به‌م نزیکانه‌ڕێ‌وشوێنی کۆتایی هاتنی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
حیزبه‌کان پێکیان هێنابوو ئه‌گیرێته‌به‌رو هێزی چه‌کدارو میلیشیای
حیزبه‌کان له‌نێو هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ڕێکئه‌خرێنه‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌به‌م لێدوانه‌ی په‌یامێک ئه‌دا به‌گوێی کۆمه‌ڵگای
کوردستاندا، گوایا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و حکومه‌تی هه‌رێم به‌م بڕیاره‌یان
سه‌باره‌ت به چالاک کردن‌و ئه‌کتیڤ کردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خه‌ریکه
وه‌ڵام به‌دیارده‌ی چه‌کداری‌و میلیشیای ووردو درشتی حیزبه‌کانی
کوردستان ئه‌ده‌نه‌وه، که‌یه‌کێک بووه‌له‌دیارده‌دزێوه‌کانی ئه‌زموونی
بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی‌و یه‌کێک له‌و گرفته‌سه‌رسه‌خت‌و گیان
سه‌ختانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌حزابی کوردی له‌گه‌ڵ خۆیدا کردوویه‌تیه‌به‌شێک
له‌که‌لتوورو فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌م ووڵاته. دیارده‌یه‌ک که‌سه‌رله‌به‌ری
پانتایی شارستانی‌و ڕوخساری مۆدێرن‌و هاوچه‌رخی کۆمه‌ڵگای کوردیی له‌که‌دارو
ناشیرین کردووه.
دواتر ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌و تیشکێک تابان
ئه‌که‌ینه‌سه‌ر پرسی هێزی چه‌کدارو میلیشیای حیزبه‌کانی نێو گۆڕه‌پانی
سیاسی کوردستان له‌دوو توێی کێشمه‌کێشه‌کانی نێو باڵه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تی خۆیان، وه‌له‌نێو کێبه‌رکێکانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی
عێراقیش. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌لێره‌دا پرسیارێک دێته‌به‌رچاوی هه‌ر که‌سێک
که‌به‌جۆرێک ئه‌م باس‌و مه‌سه‌له‌یه‌کاریگه‌ری به‌سه‌ریه‌وه‌بووبێ یان
سه‌رقاڵیه‌کی بۆ پێشهێنابێ. ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌رچه‌نده‌زیاد
له‌دوو ساڵ پێش ئێستا له‌ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی‌و پارتیدا،
یه‌کێک له‌بڕگه‌سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو
لایان بوو له‌نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام بۆچی به‌کرده‌وه‌هیچ
هه‌نگاوێکی عه‌مه‌لی نه‌نرا بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ بواری کرده‌وه؟ ئایا
خودی ئه‌و به‌نده‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان ته‌بلیغێک نه‌بوو بۆ
ئیستیهلاکی ناوخۆیی‌و خۆڵکردنه‌چاوی هاوڵاتیانه‌وه؟ یاخود ده‌سه‌ڵاتی
جووتحیزبیی له‌کوردستاندا پڕاوپڕ له‌گه‌ڵ میلیشیای ئه‌حزابی عه‌شیره‌یی
کوردی‌دا ڕێک‌و گونجاو دێته‌وه‌و هه‌ر جۆره‌بانگه‌شه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵگرتنی
دیرده‌ی چه‌کداری‌و میلیشیای حیزبه‌کان‌و هێزی چه‌کداری تیره‌و تایه‌فه‌کان،
ئیدیعاو بانگه‌وازێکی موزه‌یه‌فه؟
من پێموایه‌ئه‌زموونی ئه‌م حیزبه‌کوردیانه‌ئه‌وه‌یان نیشان داوه‌که‌فه‌لسه‌فه‌ی
بوونیان، سیاسه‌ت‌و ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی
سیاسیان، له‌گه‌ڵ خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگا، له‌گه‌ڵ موخالیفانی سیاسیان،
کاراکته‌ری ئه‌حزابی مۆدێرن‌و ئه‌مڕۆژیان له‌بونیادی یه‌کێتی‌و پارتیدا
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌نه‌خولقاندووه‌و ئیدیعای وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ناکرێت
خۆشخه‌یاڵی لای که‌سێک بێنێته‌ئاراوه‌که‌ئیمکانی گۆڕانیان بۆ ئه‌حزابی
هاوچه‌رخ‌و مۆدێرن به‌م شێوه‌یه‌مه‌یسه‌ر ئه‌بێت!
وه‌ڵامدانه‌وه‌به‌به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز‌و به‌لاداخستنی ناکۆکی قووڵی
نێوان هه‌ردوو جیناحی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، پێویستی‌و زه‌مینه‌ی
هێزی میلیشیایی فه‌راهه‌م هێناوه. سه‌رده‌مانێک هه‌ر له‌شاخه‌وه‌تا ئه‌م
ڕۆژانه‌ش پارتی‌و یه‌کێتی له‌قۆناغی خۆسه‌پاندن‌و یه‌کتر قبووڵکردن وه‌کو
حه‌ریفی بێ ئه‌ملاولای یه‌کتریدا بوون. ئه‌و قۆناغه‌هێشتا له‌نیوه‌ی
ڕێدایه‌و تاقیکردنه‌وه‌کانی له‌شێوه‌ی مامه‌ڵه‌و دووفاقی‌و ئیزدیواجیه‌تی
سیاسیاندا له‌شاری که‌رکوک‌و له‌هه‌موو ناوچه‌ناسراوه‌کان به‌ناوچه‌ی
جێناکۆکی، وه‌کو موسڵ، خانه‌قین‌و ناوچه‌کانی باقوبه‌و گه‌رمیان به‌جوانی
دیار‌و بینراوه! له‌و شوێنانه، به‌که‌رکوک، دڵ‌و قودسی کوردستانیشه‌وه،
ئه‌م دوو حیزبه‌دوو ئیداره‌یی‌و دوو حیزبی‌و یه‌کترنه‌خوێندنه‌وه‌پیاده‌ئه‌که‌ن.
کێوی زبڵ‌و پیسی ناو شاری که‌رکوک، ڕووت‌و ڕه‌جاڵی له‌خزمه‌تگوزاریه‌کان‌و
سیاسه‌تی شاره‌وانی‌و به‌ڕێوه‌بردندا، داتای دوو حیزبی‌و دوو ئیداره‌یی‌و
دوو ده‌سه‌لاتی پارتی‌و یه‌کێتی ئه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه. زۆر جاریش
گوێبیستی ڕاگه‌یاندنی لێپرسراوانی پارتی‌و یه‌کێتی ئه‌بین له‌که‌رکوک‌و
موسڵ‌و شوێنه‌کانی تریشدا، که‌دادو بێدادیانه‌به‌ده‌ستی دیارده‌ی دوو
ئیداره‌یی‌و دوو حیزبی‌و سیاسه‌تی جیاوازیانه‌وه.
ئه‌گه‌ر چی یه‌کێتی‌و پارتی به‌به‌های هه‌ژده‌ساڵ سه‌رگه‌ردانیی
کوردستان‌و هه‌ڵواسراویی چاره‌نووسی سیاسیه‌که‌ی، به‌نرخی هه‌ژده‌ساڵ
ده‌سه‌ڵاتی سه‌روو خه‌ڵکی‌و گه‌نده‌ڵی دوای ده‌وره‌یه‌کی خوێناوی له‌شه‌ڕی
ناوخۆیان، توانیان له‌ژێر گوشاری به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌ناوه‌ند
وه‌هه‌وڵی ئاراسته‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان بۆ پشتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌سیاسیه‌کانیان
له‌ململانێ له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، شه‌ڕو ده‌عواو خیلافیان بخه‌نه‌لاوه‌و
ڕێکه‌وتنی ستراتیژی مۆربکه‌ن، وه‌به‌شکڵی فۆرماڵی‌و سه‌رزاره‌کیش
بووبێت دان بنێن به‌دیارده‌ی نه‌شیاوی هێزی میلیشیاکانیانداو باس له‌سه‌روه‌ریی
یاسا‌و ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز له‌واقعداو له‌ڕیشه‌وه‌ئه‌م
دوو حیزبه‌وه‌کو دوو حیزبی عه‌شیره‌یی، ناتوانن به‌سه‌ر هه‌یمه‌نه‌و ده‌ستڕۆیشتوویی
میلیشیاییدا له‌مۆراڵ‌و نه‌ریتی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژیاندا زاڵ ببن. چونکه‌ستراکتوری
بونیادی خۆیان پێکهاته‌یه‌کی عه‌شیره‌یی‌و میلیشیاییه‌و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام
وه‌کو نه‌ریتێکی جیهانیی بۆرژوایی، له‌پێناو سه‌روه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیاندا له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگاو جه‌ماوه‌ری کوردستان‌و زۆرتریش له‌به‌رامبه‌ر
یه‌کتریدا، وه‌کو هێزی پارتیزانیی شانازیان به‌میلیشیاکانیانه‌وه‌کردووه‌و
هێزی پێشمه‌رگه‌یان وه‌کو فریشته‌ی نه‌جات به‌خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگا
ناساندووه.
ناونانی ئه‌و ئۆرگانه‌ی یان ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی که‌وا بڕیاره‌شوێنی
کۆتایی هاتنی دیارده‌ی چه‌کداری‌و میلیشیایی ئه‌حزابی عه‌شیره‌یی کوردی
بێت، به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خۆی له‌خۆیدا زیندوو هێشتنه‌وه‌و پیرۆز
ڕاگرتنی هێزی چه‌کداری حیزبه‌کانی جوولانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردیه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌سه‌ره‌نجام ئه‌گۆڕێت بۆ میلیشیایه‌کی گه‌وره‌ترو
پڕچه‌ک تر له‌ده‌ستی دوو حیزبی عه‌شیره‌یی کوردی‌دا بۆ پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌لات‌و ڕاگرتنی باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌ری کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه. له‌کوردستانی ژێر سایه‌ی ئه‌حزابی عه‌شیره‌ییدا، له‌کوردستانێکدا
که‌چاره‌نووسی سیاسیه‌که‌ی هه‌ڵواسراوه‌و هه‌ردوو حیزب به‌خۆشی یان به‌ناخۆشی
بێت وه‌کو به‌شێک له‌حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ، که‌هیچ که‌سێکی تر جگه‌له‌خۆیان
دانی ڕه‌سمی بوون‌و شه‌رعی بوونی پێدا نانێن، له‌کوردستانێکدا که‌هه‌موو
ده‌سه‌ڵات‌و هێزێک له‌ده‌ستی دوو حیزبی میلیشیاێیدایه‌و هه‌موو تاکێکی
کوردستان لێی بێزاربووه، لابردنی دیارده‌ی چه‌کداری حیزبه‌کان بانگه‌شه‌یه‌کی
پووچ‌و بێناوه‌رۆکه. ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی‌و پارتی یه‌کسانه‌به‌دوو سه‌د
هه‌زار هێزی پێشمه‌گه. ئه‌م حیزبانه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه‌چه‌کداره‌یان
به‌ده‌سته‌وه‌نه‌بێت، ئه‌گه‌ری گه‌وره‌هه‌یه‌نه‌فره‌ت‌و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری
کوردستان ده‌ورو دوکانیان هه‌ڵپێچێت!
13/11/2009
|