پارتی چه‌پی سوێدی و ناوه‌ندی چاک له‌په‌ڕله‌مانی سوێددا دیدارێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکی پارتی چه‌پ لارش ئولێ : درووست‌کردنی مۆنیمێنتێک له ناو په‌رله‌مانی سوێد کارێکی پراکتیکیه .
سه‌ره‌تا لارش ئولێ به‌خێرهاتنی وه‌فده‌که‌ی کرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به یادکردنه‌وه‌ی ڕۆژی 16ی مارس له ستۆکهۆڵم . وه‌فدی چاک سوپاسی ئاماده‌بوونی لارش ئۆلی و یاکوب یوهانسۆنی کرد که له بیسه‌ته‌مین ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شدار بوون ، و سوپاسی ڕۆڵی ئه‌و پارته‌ی کرد له پشتگیریکردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی جیهان به گشتی و خه‌باتی ڕزگاریخوازنه‌ی گه‌لی کورد به تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و هه‌ڵوێسته میژووییه‌ی پارتی چه‌پ کرد ،که له زمانی لارش ئۆلێ ،له ساڵی 2006 ه‌وه داواکراوه که ڕۆژی 16 مارس وه‌ک ڕۆژی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی بناسێنرێت. دواتر وه‌فدی چاک داخوازییه‌کانی خۆی ئاراسته‌ی پارتی چه‌پ کرد که بریتیبوون له :
1- مۆنۆمێنتێک له ستۆکهۆڵم وه‌ک سیمبۆلی هه‌ڵه‌بجه دابنرێت . 2 – ناوی شه‌قامێک یان گۆڕه‌پانێکی ستۆکهۆڵم ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێبنرێت . 3- چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ ناساندنی ئه‌نفال وه‌ک جینۆسایدی کورد .
لارش ئۆلێ له وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیارانه‌دا ووتی: - هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌نفال جینۆسایده و هه‌وڵه‌کانی پارتی چه‌پی دیار خست که له‌م پێناوه‌دا داویه‌تی . به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش هه‌یه .
- مه‌سه‌له‌ی دانانی شه‌قام و گۆڕه‌پان مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسان نیه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری تر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌ر پرسیارن . به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی مۆنۆمێنت پراکتیکیتره ، بۆیه ئه‌و پێی وابوو که هه‌وڵده‌ده‌ن مۆنۆمێنتێکی قه‌باره گونجاو له ناو په‌رله‌مانی سوێددا دابنێن. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به هونه‌رمه‌ندێکه‌وه بکرێت بۆ دانانی سکێچی ئه‌م مۆنۆمێنته.
- پارتی چه‌پ به نیازه مۆتشونێک بدات به په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی رۆژی جیهانی دژی چه‌کی کیمیاوی و هه‌وڵده‌ده‌ن که له په‌رله‌ماندا فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه پیشان بده‌ن .
له‌کۆتایشدا هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن کۆنگره‌یه‌ک بۆ ئه‌نفال له پایزدا له ستۆکهۆلم ئه‌نجام بده‌ن .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که وه‌فدی چاک 2 دیاری منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێشکه‌ش به‌و پارته کرد که له‌لایه‌ن خه‌یلان نه‌وزادی 12 سال و هێرۆ حه‌مه‌سه‌عید ئه‌حمه‌ده‌وه نێردرابون . له‌گه‌ڵ مافورێک که ئالای کوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشێندرابوو .
کۆمیته‌ی سوێد ناوه‌ندی چاک 20080322
|