١٦\٥\٢٠١٣
پارتی چه‌پی سوێد
پشتگیری ته‌واو له به‌رزکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ناساندنی ئه‌نفال بۆ په‌رله‌مانی
ئه‌ورپا ده‌رده‌بڕێ.
دوای
ئه‌وه‌ی به‌ناوی ٤٥ رێکخراوی کوردی له
ولاتی سوێد، نامه‌یه‌کمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌رپرسانی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی دۆسیه‌ی کورد له‌په‌رله‌مانی سوێد کرد که:
- رۆژی ژاربارانی هه‌ڵه‌بجه
١٦\٣
به رۆژی دژی چه‌کی کۆمه‌لکوژیی
بناسین.
- ناسینی ئه‌نفال به‌جینۆساید که
له په‌رله‌مانی سوێد هاتۆته ناسین
و ببردرێته په‌رله‌مانی ئه‌ورپا.
- حکومه‌تی سوێد دۆسیه‌ی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه
بباته نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
له
وه‌لامی ئه‌و داخوازیه‌دا به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و په‌رله‌مانتار
له‌لیستی پارتی چه‌پی سوێد ( هانس لیندا ) به‌ناوی پارتی چه‌په‌وه له‌نامه‌یه‌کدا
ده‌لێ، ئه‌وان له‌گه‌ل کوردانی سوێد ده‌مێکه کاریان له‌سه‌ر ئه‌و
دۆسیانه کردوه، پشتگیری ته‌واویش له هه‌ر
سێ داخوازیه‌که‌تان ده‌که‌ین و ده‌لێت ئه‌وان ماوه‌یه‌که درێژه باوه‌ریان
وایه که‌ده‌بێ ١٦\٣
به رۆژی چه‌کی کۆمه‌لکوژیی
بناسرێ و دۆسیه‌ی ناسینی ئه‌نفال به‌جینۆساید ئیمه به‌ره‌و په‌رله‌مانی
ئه‌ورپامان ناردوه و پشتگیری باسکردنیشی له
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌ین.
په‌یوه‌ندیی:
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
که‌مپینی دووه‌می
ناسینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له سوێد
١٤\٥\٢٠١٣
swedjinosaid@rocketmail.com
ئه‌و که‌مپینه له
مانگی مارتی ئه‌مساڵ له لایه‌ن کۆمه‌لێ
چالاکوانی کورد له ولاتی سوێد دروست بوو کە
ئامانجی ئه‌وه‌یه ناسینی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه له
ولاتی سوێد ته‌واو بکا، ئەوەی خوارێ دەقی
کەمپینەکەیە:
یاداشتێک بۆ په‌رله‌مانتار و
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد بۆ قۆناخی دووەمی ناسینی ئه‌نفال و هەڵەبجە
له ناوه‌نده سیاسییەکانی سوێد.
به‌ڕێزان لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌سیاسییە‌کان له‌په‌رله‌مانی سوێد..
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد..
سوێد له‌مئژوی ده‌یان سالی رابردودا، به‌رده‌وام په‌ناگه‌یه‌کی گرنگ
بوه بۆ گه‌لانی ژئرده‌ست به‌گشتی و کوردان به‌تایبه‌تی، هه‌ر
ئه‌مه‌شه بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مرۆ زیاتر له ١٠٠ هه‌زار تاکی
کورد له‌سوێد وه‌ک هه‌موو هاولاتیه‌کیتری ئه‌م ولاته ژیان
ده‌گوزه‌رێنێ.
هاوکات سوێد چە‌ندین جار له‌لایه‌ن کۆی پارته‌کان یان جیا جیا
توانیوه‌یه‌تی ئازاره‌کانی کورد بکاته گفتوگۆی ناو په‌رله‌مان و
هاوسۆزی و پالپشتی خۆی بۆده‌ربڕێ.
هه‌ره‌وه‌ها دلخۆشین که نیشتمانی دووەمی ئیمه (سوێد) یه‌که‌م ولاته
له ناسینی ئه‌نفال به‌جینۆساید.
یه‌که‌م په‌رله‌مانتار و کۆنفرانس و پارت و ……. له‌مئژوی ناسینی
ئه‌نفال به جینۆساید بۆ گه‌لی کورد له‌م ولاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی به‌رده‌وامی پارت و سیاسیه‌کانی سوێد بۆ ئیمه بۆته
جئگای شانازی له‌ناو گه‌له‌که‌مان
بۆ یه داواتان لی ده‌که‌ین که‌درئژه به‌و پالپشتیه مه‌عنه‌ویه
سیاسی و نێوده‌وله‌تییە بۆ گه‌له‌که‌مان بده‌ن.
له‌م باره‌وه ئێمه‌ی ره‌وه‌ندی کورد که له‌و رئکخراو کۆمه‌له
کوردییانه‌ی سه‌رتاسه‌ری سوێدین داواتان لێ ده‌که‌ین :
١- هه‌ول بده‌ن ناسینی تاوانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن ئیوه‌وه به‌ره‌و
کارکردن و داواکردن له‌حکومه‌ت بروات تا ئه‌و که‌یسه بگه‌یه‌نه‌ته
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ناوه‌نده جیهانیه‌کانی په‌یوه‌ند به‌م
که‌یسه‌وه.
٢- رۆژی ١٦٠٣ که‌رۆژی کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌یه، ببئته رۆژی دژی
چه‌کی کۆمه‌لکوژیی له‌جیهان، له‌م باره‌وه هیوادارین داوا له‌حکومه‌ت
بکه‌ن داوا له‌رئکخراوی جیهانی دژ به جه‌کی کۆمه‌لکوژیی
OPCW بکه‌ن.
٣- داواتان لئ ده‌که‌ین که‌یسی ناسینی ئه‌نفال به جینۆساید به‌ره‌و
گفتوگۆ و ناسینی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا ببه‌ن، له‌رئگای ئه‌و
په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ناو ئه‌و ده‌زگایه گرنگ و بریارده‌ره هه‌تانه
یان په‌یوه‌ندیی به پارته هاوبیر و بۆچونه‌کانتان له ولاتانی
تره‌وه بکه‌ن.
١- کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان یۆتۆبۆری/سوێد
٢- کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی لە شاری یۆتۆبۆری/سوێد
٣- کۆمەڵەی گەرمیان لە یۆتۆبۆری/سوێد
٤- کۆمەڵەی ماتین لە یۆتۆبۆری سوێد
٥- کۆمەڵەی هونەرەجوانەکەن لە یۆتۆبۆری سوێد.
٦- کۆمەڵەی کلتوری کوردستان لە یۆتۆبۆری سوێد
٧- ناوەندی خوێندن و کلتوری کوردی لە یۆتۆبۆری سوێد
٨- کۆمەڵەی سۆسیال دیموکراتی کوردی لە یۆتۆبۆری سوێد
٩- کۆمەڵەی بەیان لە یۆتۆبۆری/سوێد
١٠- کۆملەی کلتۆری کوردی سوێدی لە یۆتۆبۆری/سوێد
١١- کۆمەڵەی ژنان بۆ بۆ هاوگۆنجاندن
١٢- سەنتەری بنەماڵەی باتیفە لە یۆتۆبۆری
١٣- یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یۆتۆبۆری
١٤- یەکێتی کوردان لە یۆتۆبۆری
١٥- کۆمەڵەی ژێوار لە یۆتۆبۆری/سوێد
١٦- کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی کورد له یۆتۆبۆری
١٧- شورای په‌نابه‌رانی عیراقی له سوێد
١٨- رێکخراوی مه‌دوسا لە یۆتۆبۆری سوێد
١٩- ڕەوەندی کوردی لە شاری ئۆرەبرو
٢٠- کۆمەڵەی سکۆنە کورد لە مالمۆ
٢١- کۆمەڵەی کوردی لە مالمۆ
٢٢- کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیانی مالمۆ
٢٣- ئه‌نستیتیۆی کورد له ستۆکهۆلم
٢٤- کۆمه‌له‌ی گه‌لی کوردستان
٢٥- گروپی ١٧ شوبات له‌ستۆکهۆلم
٢٦- کۆنسه‌ی کورد سوێد
٢٧- دۆستانی ژینگه‌ی کوردستانسوێد
٢٨- کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد ستۆکهۆڵم
٢٩- گه‌شه‌ی ژنانی کورد له‌ستۆکهۆلم
٣٠- سەنتەری کەلتووریی کوردستان لە ستۆکهۆڵم
٣١- کۆمەڵەی کوردی لە ڤێستەرۆس
٣٢- کۆمەڵەی یەکگرتوی کوردی لە شۆپینگ
٣٣- ڕیکخراوی زه‌ره‌داشت له‌سوێد
٣٤- یه‌کئتی کوردان له کارلستاد
٣٥- چه‌تری کۆمه‌له کوردیه‌کان له‌سوێد
٣٦- کۆمه ڵه ی هاریکای کوردستان ئۆپسالا
٣٧- کۆمه‌له‌ی کوردستان ئۆپسالا
٣٨- ئوپسالا دیالۆگ
٣٩- خوئندکار و ئه‌کادیمیای کورد له ئۆپسالا
٤٠- کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له یئڤله
٤١- کۆمەڵەی ئەکادیمیەکانی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری سوێد
٤٢- ڕئکخراوی ژنانی ئازه‌ر میهر ...ستۆکهۆلم
٤٣- ڕیکخراوی ماد ستۆکهۆلم
٤٤- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌ورپا به‌شی سوێد
٤٥- یه‌کئتی ژنانی کورد له سوێد
٠٠٤٦٧٣٩٨٣٧١٢٣
swedjinosaid@rocketmail.com
|