١٠\١٢\٢٠١٠
پارتی پاره به
بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی ده‌دا!

شوان سدیق
له جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی
یه‌کێتی لاوان، سه‌کۆیه‌ک بێ بۆ خستنه‌ڕووی کێشه‌کانی لاوان
که‌چی ''مه‌لا ئاینییه‌کان''
له ته‌له‌فزیۆنه‌که‌وه هۆشداری ده‌ده‌نه لاوان.
یه‌کێتی لاوانی پارتی له رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یه‌وه ده‌یه‌وێت چی
به‌لاوانی شوبَن که‌وتووی خۆی و لاوانی تری شاری هه‌ولێر بڵێت. له‌کاتێکدا
لاوان هێزی بنیاتنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگان و هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی دونیاش
کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵ به هێز و بازو توانای گه‌نجان به‌ره‌وپێشه‌وه
ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و هێز و توانایه‌ش پێویستی به‌زه‌مینه خۆشکردنه نه‌ک
به‌و شێوه ئاشکرایه که له ته‌له‌فزیۆنی یه‌کێتی لاوانه‌وه، دژایه‌تی
خواست و ئاره‌زووه‌کانی گه‌نجانی تێدا بکرێت.
گه‌نجانی ئێستا گیرۆده‌ی چه‌ندین گیرگرفتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابورین و به‌ده‌ست ئارێشه‌جۆراو جۆره‌کانی ژیانه‌وه گیرۆده‌ن، له
جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی لاوان که‌ناڵێک بێ بۆ خستنه‌ڕووی کێشه‌کانی
لاوان، یان رێگا خۆشکردن بۆ موماره‌سه‌کردنی خواسته‌کانی خود که‌چی هه‌ر
به پاره‌ی لاوان مێدیایه‌کی خستۆته گه‌ڕ ئه‌و مێدیاش رووله هه‌موو
ماڵێک ده‌کات، زۆرجار که‌سێکی ئاینی دێننه سه‌رشاشه و به‌ئاشکرا، له
ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی لاوانه‌وه، هۆشداری ده‌درێته لاوان!!. له هه‌موو
خواست و ئاره‌زه‌ووه‌کانی و دونیای داهاتووشی لی ده‌که‌ن به دونیایه‌کی
ته‌مومژاوی پر له دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر ئیستا پێڕه‌وی یاساکانی دین نه‌کات.
هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین، که هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له
کوردستان، ئه‌و راستییه‌یان بۆ خه‌ڵکی کوردستان خستۆته‌ڕوو که ئه‌وان
نه‌ک ناتوانن به‌رامبه‌ر هێزگه‌له ئیسلامییه‌کان رۆڵێکی وه‌هایان هه‌بێ
ئه‌و ئامانج و په‌یامه‌ی که خۆیان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، گوایه به‌عه‌لمانی
بوونی ده‌سه‌ڵات و جێ کردنه‌وه‌ی سیستمی دیموکراسییه. بگره ناشتوانن
کار له‌سه‌ر گۆڕینی شوناس و بیکردنه‌وه‌ی گه‌نجان بکه‌ن، له ده‌رباز
بوون له‌و قه‌یرانه‌ی که سیستمێکی کۆن بووه، به‌ڕێگر له‌به‌رده‌م
خواست و ئاره‌زووه‌کانیاندا.
ئه‌م هێزه ناسیۆنال و رووخسار چه‌پانه‌ی که ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان و
ده‌سه‌ڵاتی باڵایان هه‌یه، هێنده ترسنۆک و شه‌رمنن، به‌رامبه‌ر هێز و
فه‌رهه‌نگی ئیسلامی نه‌ریت په‌رست خاڵی لاوازییان ده‌رکه‌وت، که ئه‌وان
کۆتای‌یان به‌و ئومێده هێناوه، خه‌ڵکانێکی زۆر پێیان وابێ ئه‌مانه ده‌توانن
ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسی و مه‌ده‌نی بهێننه کایه‌وه، که مرۆڤ هه‌ست
به ئاسوده‌ی بکا.
لێره‌دا حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌تایبه‌تی حیزبه‌که‌ی یه‌کێتی
لاوان، خۆی دێت له رێگای بڵاوکراوه‌کانی خۆیه‌وه نایه‌وێت خه‌ڵک دوور
بکه‌وێت له دونیایه‌کی خورافی و ژیانێکی پڕ له ترس و راچڵه‌کان، ئه‌گه‌ر
شه‌وێک ته‌له‌فزیۆنی لۆکا‌ڵی "لاو"ی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان،
ببینی له شاری هه‌ولێر، هه‌موو ئه‌و راستییه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که
پارتی دیموکرات تاچه‌ند ده‌یه‌وێت، کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی
تۆزێک پێشکه‌وتووبێ.
ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ی به‌ناوی لاوانی کوردستانه‌وه، ناونراوه و له‌لایه‌ن
یه‌کێتی لاوانی پارتیشه‌وه پاڵشتی و ئاراسته ده‌کرێت، به‌ڵام هه‌ندێ
شه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی تیڤییه‌کانی تر، که‌چی له ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ی
لاوانی پارتیدا، خوتبه‌ی مه‌لای ئاینی وا لێده‌درێت، جگه له‌وه‌ی
توندوتیژیی و ده‌مارگیری زیاتر ده‌کات، هیچ خزمه‌تێک به تاک و بینه‌ری
خۆی ناکات.
تێناگه‌م یه‌کێتی لاوان ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ی بۆچی داناوه، باشه ده‌بێ
پێش ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که وه‌گه‌ڕخرابێ وه‌ک هه‌موو ده‌زگاو دامه‌زراوه
و ئۆرگانێکی راگه‌یاندن، ئه‌وان ئامانجی خۆیان به‌و شێوه‌یه دیاری
کردبێت؟ ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت له رێگای ته‌له‌فزیۆنێکی واوه کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌وه و مه‌ده‌نییه‌ت و دیموکراسی ببات ئه‌وا "خه‌یاڵی شاعیرانه‌یه"
چونکه ئه‌و به‌رنامه‌رێژییه‌ی که له ته‌له‌فزیۆنێکی واوه ده‌بینرێت،
ره‌نگه کۆلکه موریدی شێخ به‌رهه‌م بهێنێ نه‌ک که‌سێک بتوانێت له
کۆمه‌ڵگادا، نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خودی خۆی بکات، به‌بێ ترس له
داهاتوو بتوانێ هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی
دێنه ڕێی.
لێره‌دا پێویسته پارتی و یه‌کێتی لاوانیشی وه‌ڵامی پرسیاری بینه‌ری
خۆیان بده‌نه‌وه، ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه تاچه‌ند خزمه‌ت به‌لاوان ده‌کات،
له کاتێکدا به پێچه‌وانه‌وه‌ی خواست و ئاره‌زووی لاوان گوتاربێژه‌کان
تێیدا قسه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی لاوان مه‌به‌ستی خۆڵ له‌چاوکردنی
خه‌ڵکی نییه‌و و نایه‌وێ راستییه‌کان له گه‌نجان بشارێته‌وه، با
گۆڕانکاری له‌و تیڤییه بکات و بیکاته سه‌کۆیه‌ک بۆ ره‌خنه و
پێشنیاره‌کانی لاوانی گشت شاری هه‌ولێر، ئه‌گه‌رنا هه‌ر جۆره پاره خه‌رجکردنێک
له‌و تیڤییه‌دا ده‌سمایه‌و ئینتاجی ته‌نیا توندوتیژییه و هیچی تر!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|