پارتی سه‌نته‌ری سوێدی له‌په‌رله‌مانی سوێدی پێشوازی له‌ناوه‌ندی چاک ده‌کات .
ڕۆژی 21/11/2007 کاتژمێر 5 ی ئێواره پارتی سه‌نته‌ری سوێدی له‌په‌ڕله‌مانی سوێد پێشوازی له‌وه‌فدێکی ناوه‌ندی چاک کرد که پێک هاتبوون له ( هیوا گۆل محه‌مه‌د ، قادر نادر) ، وه‌فدی ئاماده‌بووی پارتی سه‌نته‌ر پێک هاتبوو له (شاشتین لوندگرێن ) و( ئانیا یۆهانسۆن )که هه‌ردوکیان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی بریارده‌ری به‌شی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی پارتی سه‌نته‌رن له‌گه‌ل ( عبیر السهلانی) که راوێژکاری به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌نته‌ر ، دوای به‌خێر هاتنی وه‌فدی چاک بواردرا قسه‌و باسی خۆی بکات ، سه‌ره‌تا کاک هیوا گوڵ کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر هه‌وله‌کانی ناوه‌ندی چاکی باس کرد له‌ولاتی سوێد که چۆن زیاتر له‌سالێکه ده‌ستی به که‌مپینێک کردوه بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدا و خۆشبه‌ختانه چه‌ند ین په‌رله‌مانتارو پارتی سوێدی ئیمزایان کردوه و داوای کرد که پارتی سه‌نته‌ر له‌و بواره‌دا زیاتر رۆلی خۆی ببینێ و ئه‌و ئه‌رکه مرۆڤایه‌تیشی که له‌نێو په‌ێره‌و پرۆگرامی داهه‌یه له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌ی کورد به‌گشتی و ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید زیاتر ره‌نگ بداته‌وه وه ئێمه چاوه‌روانی ئه‌وه‌تان لێده‌که‌ین ، دواتر قادر نادر کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ناوه‌ندی جاک به‌گشتی باس کرد‌و که‌له‌چه‌ندین ولاته‌وه وا خه‌ریکی ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆسایده وه‌ک نه‌رویژ ، دانیمارک ، سوێد ، له‌نده‌ن ،هۆله‌ندا ، ئه‌لمانیا ، .... دواتر گله‌یی ئه‌وه‌ی کرد که به‌داخه‌وه پارتی سه‌نته‌ر سه‌ره‌تا زۆر به‌گه‌رمی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاته پێشه‌وه به‌لام دواتر بێده‌نگ بووه ، وه‌داوای کرد که مادام دادگای عێراقی دانی به‌وه‌داناوه که ئه‌نفال جینۆسایده پێویسته ئێوه‌ش هه‌مان تێروانینتان هه‌بێت ، وه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی گرت که هۆی چیه ئه‌وڕپیه‌کان مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌نه‌کان به جینۆساید ده‌ناسینن به‌لام مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال ناناسێنن ؟؟؟ . وه‌فدی پارتی سه‌نته‌ر سوپاسی ناوه‌ندی چاکی کرد بۆ ئه‌و زانیارایانه‌ی باسی کرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌وان ئێستاش پییان وایه داکۆکی له‌گه‌لی کورد ده‌که‌ن و مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالیش لای سه‌نته‌ر پارتی گرنگی خۆی هه‌یه و بۆیه سه‌رجه‌م تێبینیه‌کانتان له‌کۆبۆنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆمان باس ده‌که‌ین ، به‌لام ئێمه پیمان وایه باشترین شوێن بۆ ده‌سته به‌رکردنی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید دادگایه‌کی هاوشیوه‌ی وه‌ک لاهایه که ئه‌و کات سیاسیه‌کانیش ناتوانن نکۆلی له‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن . دواتر وه‌فدی چاک سه‌رباری گرنگی ده‌رچونی بریاری دادگای به‌غدا له ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆسایدا ، به‌لام ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به ئاشکرا تێکه‌ل به‌بریاره‌کانی داداگا بوونه هه‌روه‌ک چۆن دۆسیه‌ی دوجێل پێش ئه‌نفال خراو خودی سه‌دام له‌سێداره‌درا به‌رله‌ته‌وابونی دۆسیه‌ی ئه‌نفالداو ئێستاش هه‌ولی زۆر هه‌یه که بریاره‌کانی دادگا سه‌باره‌ت به‌تاوانبارانی ئه‌نفال جێبه‌جێ ناکه‌ن . وه‌فدی پارتی سه‌نته‌ر له‌وه‌لامدا ئاماژه‌یان به‌وه کرد که ئێمه ئاگاداری به‌شی زۆری ئه‌و زانیاریانه‌ین ، بۆیه‌ش ده‌لێین با ناساندنی ئه‌نفال بچیته ناو دادگایه‌کی نێو ده‌وله‌تی و سوپاس بۆ ئه‌و زانیاریانه وردانه‌ی ئێوه‌ش ده‌که‌ین .دواتر وه‌فدی چاک داوای‌کرد که پارتی سه‌نته‌ر به‌ئاکتیڤی بێته‌وه پشت مه‌سه‌له‌ی ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆسایدا هه ولی ناوه‌ندی چاک هه‌یه له‌یادی 20 ساله‌ی ئه‌نفالدا که‌کۆنفرانسێک له‌یه‌کێک له‌ولاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤی ڕێک بخات که هیوادره پارتی سه‌نته‌ر رۆلی خۆی تیا ببینێت . هه‌ردوو داخوازی ناوه‌ندی چاک به‌گرنگیه‌وه وه‌رگیرا ئاماژه‌یان به‌وه کرد که دوای کۆبونه‌وه‌ی خۆمان وه‌لامتان ده‌ده‌یه‌نوه له‌کۆتایشدا ناوه‌ندی چاک سوپاسی پارتی سه‌نته‌ری کرد که ئه‌و پێشوازیه‌ی لێکرد ، به‌تایبه‌تی دۆستی گه‌لی کورد و چاک ( ئانیا یوهانسۆن ) که‌به‌رده‌وام هاریکارمان بوه له گه‌یاندنی ده‌نگی ئێمه بۆ پارته‌که‌تان . شایه‌نی باسه پارتی سه‌نته‌ری سوێدی دووه‌م پارتی سیاسی ده‌سه‌لاتداره له‌سوێد ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که کۆبونه‌وه که 50 ده‌قیقه‌ی خایاند
ناوه‌ندی چاک 2007-11-22 chak_org@yahoo.se
|