بیست ساڵ به سه‌ر تاوانێکی که‌م وێنه له مێژوودا. به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له بیسته‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدکراودا.
باوکان
و دایکانی
ڕۆله شه‌هید چاوپڕ له فرمێسک.
که‌س و کاری شه‌هیدانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه،
تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته هه‌رگیز له یاد نه‌کراوه له کاتێکدا ده‌بێت که زۆر گۆڕانکاری به‌سه‌ر مێژووی داگیرکه‌رانی کوردستان داهاتووه، ئه‌وه‌ته ده‌بینین به خۆشییه‌وه سه‌رۆک کۆماری دیکتاتۆری به‌عسی له سێداره دراو، سامرێژه دڕنده‌که‌ی به‌عس که به عه‌لی کیمیاوی ناسراوه وا سزای له سێداره‌دانی له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێراقه‌وه په‌سه‌ندکراوه، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئیستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که‌له 16.03.2008له‌یادی 20 ساڵه‌ی شه‌هیدکردنی زیاد له 5000 هه‌زار په‌پوله‌ی بێ‌تاوان و بریندارکردنی ده‌یان هه‌زار کوردی ئه‌و ناوچه‌یه. عه‌لی کیمیاوی کوردکوژ له سێداره بدرێت.
هه‌زاران سڵاو له گۆڕی پاکی شه‌هیدانی هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ڵه‌بجه و کورد و کوردستان، بژی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
24ی
ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707
ی کوردی. 15 مارسی 2008
زاینی.
______________________________________________________________
به مه‌به‌ستیی به جیهانی کردنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و به به‌شداری وه‌زیری شه‌هیدو ئه‌نفالی کوردستان له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ سیمینارێک به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 13.3.2008 به سه‌رپه‌ره‌ستی گروپی کوردی له ڕێکخراوی ئێس و ئێس راسیسمه. واته ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نۆرویژی، به هاوکاری حیزبی سۆسیالیستی چه‌پی نۆروێژ (ئیس ڤێ). له نێۆ هؤلی بینای په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ، به به‌شداری و پێشکه‌ش کردنی بابه‌تی ئاکادیمی و زانستتیی له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال،هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان ئۆگوت ڤاڵه ئه‌ندام په‌رله‌مانی نۆرویژی، چنار سه‌عد عه‌بدوڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مامۆستا سه‌عد خالید وه‌زیری حکومه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری په‌رله‌مان، که‌سایه‌تی به ناوبانگ وخاوه‌ن ئه‌زموون دوکتۆر عومه‌ر شێخ موس، شۆڕش حاجی نوسه‌ر و شاره‌زا له بواری ئه‌نفال و جینوساید، گوید ڤان له‌ییموت ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا به‌رنامه‌که به‌ریوه چوو. له‌و سیمیناره که تایبه‌ت به جیهانی کردنی کێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال بوو، له به‌ر شۆینی تایبه‌تی هۆڵه‌که ته‌نیا نزیک به 100 که‌س له نۆێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان و چه‌ندین ئه‌ندام په‌ر له‌مانی ونۆێنه‌ری حیزب وڕێکخراوه‌کانی نۆریژی که به فه‌رمی بانگهیشت کرابوون، به‌ڕێز قادر ئه‌حمه‌دزاده ( ڕێبوار ) به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به نۆێنه‌رایه‌تی پارتیمان له‌و سیمیناره‌دا به‌شدار بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
____________________________________________________________________________________
ئێواره کۆڕێک بۆ دوو له وه‌زیرانی کوردستان و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک له شاری ئۆسڵۆی پایته‌جتی نۆ‌رویژ به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 13.3.2008 به سه‌رپه‌ره‌ستی گروپی کوردی له ڕێکخراوی ئێس و ئێس راسیسمه. واته ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نۆرویژی، ئێواره کۆڕێک بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له شاری ئۆسڵۆ، بۆ هه‌ر یه‌ک له چنار سه‌عد عه‌بدوڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مامۆستا سه‌عد خالید وه‌زیری حکومه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری په‌رله‌مان، که‌سایه‌تی به ناوبانگ وخاوه‌ن ئه‌زموون دوکتۆر عومه‌ر شێخ موس، گوید ڤان له‌ییموت ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه چوو.
که ئه‌و شانده هه‌ر هه‌مان ڕۆژ واته چه‌ند کاتژمێر پێشتر له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه‌ی زۆر گرنگیان له سه‌ر ئه‌نفال و شه‌هیدان به ڕێوه بردبوو.
سه‌ره‌تایی کۆبوونه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز ئیدرسی سابیر عه‌زیز به‌رپرسی گروپی کوردی له ڕێکخراوی ئێس و ئێس راسیسمه واته ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نۆرویژی، به خێر هاتنی میوانه‌کان کراو و کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کانی کۆڕگێر ئاراسته‌ی به‌شدار بوان کرا.
به‌شی یه‌که‌م، له لایه‌ن به‌ڕێز گوید ڤان له‌ییموت ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا، باسێکی کورت له سه‌ر بفرۆشانی چه‌کی مه‌ترسیدار به سه‌دام حسێن و هۆکاری ئاشکرا بوونیان باسکرا، به تایبه‌ت ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و کومپانیا هۆڵه‌ندییه کرد که ده‌ستی له فرۆشتنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی به سه‌دام حسێن هه‌بووه، پاشان به تێکۆشانی حیزبی ئه‌وان درایه دادگای هۆڵه‌نداو سزای 17 ساڵ به‌ندی بۆبڕایه‌وه.
به‌شی دووه‌م، له لایه‌ن به‌ڕێز چنار سه‌عد عه‌بدوڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێناسیه‌که‌ی گشتی له سه‌ر کاروباری وه‌زاره‌ته‌که‌یان و پرۆژه‌و پلانی داهاتوویان ئاراسته‌ی به‌شداربووان کرا.
به‌شی سێیه‌م، مامۆستا سه‌عد خالید وه‌زیری حکومه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری په‌رله‌مان، باسێکیان له‌سه‌ر کاروباری حکومه‌ت بۆ بۆ پێش خستنی زیاتری بواری ژیانی خه‌ڵک، زۆر بابه‌تی هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراو کرا.
به‌شی چواره‌م له لایه‌ن که‌سایه‌تی به ناوبانگ و خاوه‌ن ئه‌زموون دوکتۆر عومه‌ر شێخ موس، باسێکی گشتی له‌سه‌ر شێوه‌ی کارکردنی کوردستانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که چۆن بتوانن به‌شێوه‌ی زانستی و فاکتایی له‌گه‌ڵ که‌سانی سیاسی و پارت و لایه‌نیی وڵاتانی جیهانی هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن.
به‌شی پێنجه‌م ته‌رخان کرابوو بۆ پرسیار وپێشنیاری به‌شداربووان.
شایانی باسه که شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێک هاتبوون له به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتیمان و کاک موحه‌ممه‌د ئه‌مین پاژومان (هێمن) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نۆرویه له‌و ئه‌و ئێواره کۆڕه به‌شدار بوون. ئێواره کۆڕه‌که‌دا له پاش سێ کاتژمێر کۆتایی به کاری خۆی هێنا.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
|