پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هاوده‌نگ له گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان، به ناو هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ته‌حریم ده‌کات!
خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و به ئه‌مه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
کۆماری نا مه‌شڕوع و داگیرکه‌ر و فاشیستی ئیسلامی ئێران وا خه‌ریکه جارێکی دیکه‌ش شانۆگه‌ریێکی دیکه‌ی به ناو هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی له ڕێکه‌وتی 24ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ واته 6 ڕۆژ پێش نه‌ورۆز، بۆ شه‌رعیه‌تدان به خۆی و هێنانی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستانیش وه‌ک گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست بۆ به‌شداری کردن له‌م شانۆگه‌ریه بخاته ڕێ, و ڕژیم به ته‌مایه به‌م شانۆگه‌ریانه به خه‌ڵکی جیهان ڕابگه‌ێنێت که ئه‌و مه‌شروعیه‌تی هه‌یه و گۆایا جۆرێک له دێمۆکڕاسی ئیسلامی له وڵاته‌که‌ی بونی هه‌یه و گۆیا خه‌ڵکیش پشتیوانی له‌و ڕژیمه ده‌که‌ن!
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، شتێک به ناوی هه‌ڵبژاردن و دێمۆکڕاسی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمێکی تۆتاڵیتێر و دیکتاتۆڕی خه‌شنی مه‌زهه‌بی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی نییه،ڕێژیمێک که هه‌مو شتێک وه‌لی فه‌قی پێشتر ده‌یبڕێته‌وه وئه‌و به‌ناو نوێنه‌رانه‌ش که دواتر گۆیا ده‌بنه نوێنه‌ری ئیوه، هه‌مویان ده‌ستپه‌روه‌رده و ناردراوی خودی کۆماری ئیسلامین و پاڵێوتراوی خۆیانن، ته‌نیا و ته‌نیا کۆمێدیاێکی پێکه‌نینی پێشان ده‌درێت و هیچ په‌یوه‌ندیێکی نه به ئێوه خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه هه‌یه و نه بۆنێکیشی له دێمۆکڕاسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه لێدێت،به‌ڵکو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنانه ته‌نیا پته‌وتر و قایمتر کردنی بنه‌ما ڕزیوه فاشیستیه‌کانی ڕژیم و دار و ده‌سته ده‌ستپه‌روه‌رده‌کانی خۆیانه،وه به ته‌مان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش و نیگریسی خۆیان بۆ ژێر پێ نانی هه‌ر جۆره ده‌نگێکی ئازادیخوازانه و ماف ویستانه به‌م شێوه درێژه پێ بده‌ن وله دواڕۆژی ته‌واو بونی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن، دیسانه‌وه ده‌که‌ونه‌وه گیانی خۆتان وئازیزانتان وچکۆله‌ترین ده‌نگ و مافتان ده‌خه‌نه ژێر چه‌کمه خوێناوی و فاشیستیه‌کانیانه‌وه!
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌شمان له بیر نه‌چێت که کۆماری ئیسلامی و ڕسوای ئێران بۆ په‌ره‌دان به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆی له جیهانیش به‌رده‌وام خه‌ریکی په‌روه‌رده کردن و په‌ره پێدانی تێرۆریزمه، هه‌روه‌ها ئێستاش به ته‌مایه به ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به چۆنیه‌تی دروست کردنی چه‌که کۆمه‌ڵکوژیه‌کان به تایبه‌ت چه‌کی ماڵوێرانکه‌ری ناوه‌کی، شه‌ڕێکی ناڕه‌وا و به دور له هه‌مو پڕێنسیبێکی ئینسانی به گه‌لانی جیهان بفڕۆشێت و به ناوی شیعه‌گه‌ری و په‌ره‌پێدانی ئایینی ئیسلام ده‌یه‌وێت هه‌مو جیهان بخاته ئاگری شه‌ڕێکی جیهانی و ماڵوێرانکه‌ری دیکه‌وه،وه به‌م شێوه هه‌مو بون و مه‌وجودیه‌تی جیهانیش به هۆی خۆیانه‌وه بخه‌نه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له ناو چون! ئالێره‌دایه که کۆماری ئیسلامی پێویستی به نماێشێکی پێکه‌نینی کۆمێدی به ناو هه‌ڵبژاردن هه‌یه،وه ده‌یه‌وێت خه‌ڵکانی جیهان به‌وه چاوترسێن بکات که گۆیا ئه‌و ڕژیمه له ناوخۆی دا خه‌ڵک پشتیوانی لێده‌که‌ن و هه‌مو مه‌به‌ستی وه‌ڕێ خستنی ئه‌م شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌ر لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت!
بۆیه پێویسته که ئێوه خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که تا ئێستاش وڵامی نا تان به ته‌واویه‌ت ومه‌وجودیه‌تی ئه‌م ڕژیمه کۆنه‌په‌ره‌سته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا کو ئێستا له بۆنه‌گه‌ڵی جۆراوجۆر داوه‌ته‌وه، جارێکی دیکه‌ش ناێه کی گه‌وره‌تر به‌م ڕژیمه نیشان بده‌نه‌وه و به ته‌حریم کردن و به‌شداری نه‌کردنتان له‌م شانۆگه‌ری به ناو هه‌ڵبژاردنه، به‌م ڕژیمه و به خه‌ڵکی جیهانیش ڕابگه‌ێنن که ئێوه گه‌لێکی ئاشتیخوازن و به هیچ جۆرێک له گه‌ڵ سیاسه‌ته شه‌ڕخوازانه‌کانی ئه‌م ڕژیمه‌دا نین و ئه‌وه‌ی ئێوه به تێکڕای ده‌نگ به شوێنیه‌وه‌ن، ژیانێکی ئاسوده و مرۆڤانه و ئاشتیخوازانه و شایانی خۆتانه و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی که‌مترین مافێکی شایانی ئینسان و گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورده،بێ‌شک ئێوه‌ش وه‌ک هه‌مو گه‌لانی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆی ئه‌م جیهانه مافی بێ ئه‌م لاوئه‌ولای خۆتانه که بۆخۆتان چاره‌نوسی خۆتان به ده‌سته‌وه بگرن،تا که‌ی ڕژیمه جۆراوجۆره فاشیسته‌کانی ئێرانی خاک و وڵات و نیشتمانتان به هێزی نیزامی داگیر بکه‌ن و تا که‌ی فارسێک له تارانه‌وه چاره‌نوستان بۆ دیاری بکات؟
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هاوده‌نگ و هاوڕه‌ئی له گه‌ڵ ئێوه خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان شانۆگه‌ری به ناو هه‌ڵبژاردن به ته‌واوی ماناوه ته‌حریم ده‌کات و لێره‌وه داوا له هه‌مو ئه‌ندامان، هه‌واداران، که‌س و کاری گیانبه‌ختکردوانی ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کوردستان و تێکڕای گه‌لی خه‌باتکاری کوردستان ده‌که‌ین که هه‌ر له ئێستاوه خۆتان بۆ مانگرتنێکی به‌رین وسه‌رتاسه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده بکه‌ن، و ڕۆژی هه‌ینی24ی ڕه‌شه‌مه‌له ژوری ماڵه‌کانتان مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه وجۆرێک مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ڕابگه‌ێنن، شانازیێکی دیکه بۆ خۆتان له به‌ر چاوی خه‌ڵکی جیهان تۆمار بکه‌ن و ئێمه‌ش به هه‌مو توانامانه‌وه یار وپشتیوانی ئێوه‌ین وده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیتان و ئاشتیخوازیتان به گوێی هه‌مو خه‌ڵکی جیهان ده‌گه‌ێنین!
سه‌رکه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی خوازی گه‌لی کوردستان بڕوخێت ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان 25ی به‌فرانباری 2708ی کوردی
www.psk2006.org
|