په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٩\٢٠١٦

پارتی سەوز وەکو باڵۆنێک بەرەو فشبوونەوە دەڕوا!

رێبوار حەسەن*   


هە‌رچەندە وتەبێژی پارتی‌‌ سەوز ئۆسە ڕۆمسۆن گۆڕدرا و گوایە پێداچوونەوە بە ‌کۆمە‌ڵێک شتدا دەکرێ یان دەستپێکردنەوەی سەوزی گوستاف فریدۆلینیش روودەدا، بەڵام ئە‌مە وا دیارە هەر بەقسە‌ بوو چونکە بەردەوامبوونی کاروباری گرووپەکەی گوستا‌ڤ بە‌ هە‌مان شێوە‌ی پێشوو هەر بەردەوامە، بۆیە رێژەی ئەندامێتی لە نێو پارتی سەوزدا لە دابەزین دایە و ئە‌م پارتە بە‌م شێوەیەی ئێستا متمانەی هاونیشتمانیانی سوێدی بەرەو نەمان دەچێ.


شایانی باسکردنە بەشێکی گەنجە سه‌وزەکان هەفتەی ڕابوردوو بەکۆمەڵ لە فێسبوک دا گرووپی سەربەخۆی داخراوی دەستپێکردنەوەی سە‌وزیان بەجێهێشت لەبەر ئەوەی کە ئەم گرووپە بە جیدی ڕەخنە‌یان لە گوستاف و لێپرسراوانی حیزب دەگرت. لە‌ هە‌مان کاتدا شە‌ڕەنگێزی سەرکردایەتی پارتە‌کە بەرانبەر کارل شیلتە‌ر و سێ ئەندامە پەرلەمانتارە ڕەخنەگرەکەی تری پارتی سەوز بەئاشکراو و بە‌کراوەیی بەردەوامە، لە‌بەر ئەوەیە پارتە‌کە توشی ‌گرفت ومەترسی و ڕاچڵەکانی گەورە بووە.
لە‌ڕاستیدا دەبوو پرسی ژینگە وسە‌وزو دەبوو با‌بەتێکی گرنگی پرسی گفتوگۆکانی ناو دەوڵەت بوایە، بەڵام مەخابن تێڕوانینی لێپرسراوانی حیزب لە و پرسەدا وا بوو کە ‌باشترە ئەو سازشانەی لە بواری ژینگە وسەوزدا دەکرێن لە بیر‌بکرێن. بەڵام وا پێدەچیت گەلێک ئاسەنگ و زەحمەت بێ بۆ ءێـە کە ببینە وە هەروەها‌ تێڕوانینی لێپرسراوانی پارتی سەوز لە‌م ڕوەوە ئە‌وەیە وا باشترە ئە‌و سازشانەی کە لە بواری ژینگە وسەوزدا کردمان و دۆڕانمان لە بیر بکرێن. بەڵام دیارە گەلێک زەحمە‌ت بێت بۆ ئێمە کە ببینە هەڵگری پرسی نوێ لە کاتێکدا کە پارتەکە تەواوی ڕۆحی خۆی لە‌ ڕێ ی ئەو سازشانە‌دا ون کرد کە لەگەڵ سۆسیالدیمۆکراتەکاندا کردی ، کە ئەویش تەنها بە مەبەستی چەند پلە‌ و پۆستێکی وەزاری و مانەوەمان لە دەسەڵاتدا بوو. بیگومان بە‌هەمان شێوە ئەوڕاستیە‌ش دەبینین کە‌ چۆن سەوزەکانی ئەوروپاش کێشە و گرفتیان لە هەڵبژاردنەکاندا هە‌یە و دەنگ و متمانەی دەنگدەران ون دەکەن، هە‌ر بۆ نموونە:


لەم ڕۆژانە‌دا پارتی سەوزی ئەڵمانی لە ناوچەی (Mecklenburg-Vorpommern) لاوازیی تەواوی ‌پێوە دیاربوو کە لە دەنگداندا ڕێژەیەکی بەرچاوی دەنگدەرانی لەدە‌ستدا. وا پێدەچێت کە پارتی سەوز لە‌ لوتکەی دابەزیندایە. بە‌پێچەوانە‌وە پارتە نەتەوەپەرستەکانی ئەوروپا لە هەڵچون و زیادبوندان ، ئەمەش بێگومان بە‌ پێوندی بە‌‌و هاوکێشەیە‌وە هە‌یە کە تا‌ ئیسلام و بزوتنەوەی ئیسلامیزم زیاد بکات ئە‌وا ڕەگەزپەرستەکانی ئەوروپا و نەتەوە لە‌ هەڵچون و بەرەو پێشچوندان.


ئێستە بەریتانیەکان لە ڕێگەی ڕیفراندێۆمەوە لە یەکێتی ئەوروپا چونە دەرەوە. هەرچەندە سەوزەکان لە‌سەرەتا‌دا زۆر دڵخۆش نەبوون بە ئەندام بونی سوید لە یەکێتی ئەوروپا، بە ئازادی بازرگانی بێ کۆنترۆل ، بە کە‌مبونەوەی موچە و ئیستاش کەمبونەوەی بودجەی بەرگری بەردەوامە . هەروەها خەڵکی ئاسایی کەموکوڕی یەکێتی ئەوروپا باش‌ دەبینن و ڕەخنە دەگرن ، کەچی لەگە‌ڵ ئەوەشدا سەوزەکان لەڕەخنە گرتنی یەکێتی ئەوروپا بێدەنگن.


لەلایەکی دیکە سەوزەکان هە‌ڵەیەکی گەورە‌یان کرد، کاتێک‌ پێناسەیەکی سیاسی خراپیان لە ئامێزی خۆیاندا وێنا کرت . هەرچەندە بیرو فە‌لسەفەی سەوز یەکجار جوانە ، بەڵام لە ئه‌نجامی لە گوێگرتن و هێنانە پێشەوەی ئیسلامیستێکی زۆر و بەتایبەتی تورکی ئیسلامی و بیرۆکەی ئیسلامی کۆنسێرفاتیڤ بە لێشاودزە‌یان کرده نێو حیز‌ب و ئیتر لاوازی بێ متمانە‌یی سەریان هەڵدا.


من ساڵانێکی زۆر وەکو ئەندامێکی سەوز و چالەکوانێک لە شارەوانی و ، لە پارێزگە‌ی ستۆکهۆڵم و پە‌رلەماندا ئەرکە کانم وە‌ک پێویست بە‌جێهێناوە و پێوەندیم لەگە‌ڵ زۆرینە‌ی ئەندامە ئەکتیفە‌کانی سەوزدا هەبوە ، ئەو ئەندامانەی کە خودی بەها‌یەکی گەورەی بزوتنەوەی سەوز بوون بە جۆرێک کە هەندێک جار دەگەیشتنە ئاستی فەزایەکی یۆتۆپیا‌و خە‌یاڵی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی نوێی ژینگە پارێز، کەچی مەخابن ئەم ئەندامە سەوزە ئیدایلیساتانە ئەمڕۆ زۆر بێ هیوا ونیگەرانن لە بەر پرسانی حیزبەکە‌یان بە‌چە‌شنێکی وا کە دەبینن کە متمانەی حیزب وەک ( تا‌ڤگە‌کانی نیا‌گارای ئەمریکی ) لە دابەزین و ڕۆچوندا‌یە ، هە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌‌وە‌شە ژمارەیە‌کی زۆر وازیان لە ئەندامێتی حیزب هێناوە.


لە‌لایەکی دیکە‌ تێبینی ئەوە دەکرێت کە حیزب زۆر بێبایە‌‌خ ‌سە‌یری ‌گرفتی سوتانی ئۆتۆمۆبیل لە هەندێ ناوچەدا دەکات ، هە‌روە‌ها گوێ بە ‌مە‌سە‌لە‌ی کوشتن لە‌سەر ناموس نادا.. ئەوی پێوەندی بە پۆلیسیشە‌وە هە‌بێت ، تەنها کارلە‌سە‌ر تەواو کردنی لە ٥.١٪ی تاوانەکان دەکات. هەروەها تێبینی ئەوەش دەکرێ کە چۆن دامودەزگاکان بە سەرکەوتوی کار ناکەن و گرفتەکان ژێر بە ژێر لە ژێر فەرشی بەهای تردا دەشاردرێنەوە ، کە ئەمە‌ش جگە لە بەهانە‌یەک هیچی تر نیە ، دژ بە یەکسانی وبەهاکانی مافی مرۆڤە‌ کە بە‌بەهای جیهانی پێناسە دەکرێن. بەڵام ئایا دە‌کرێ کە ئەمە بیر وفەلسەفەی سەوز بێت ؟ من دەڵێم نەخێر.. بەڵام ئەما‌نە پرسیارێکی زۆرن کە کۆمە‌ڵێک لە گە‌لێکی ئەندامە سەوزە ئیدیالیستە‌کانی کۆنی شارەزای ناو پارتی دە‌یکە‌ن.


من خۆم لە لە‌کۆمەڵگه‌یەکی ئیسلامیدا لەدایک بووم ئەوە دەبینم کە‌ چۆن ئیسلامی سیاسی لە ئەوروپا بەرەو گە‌شە‌سەند‌ن دەچێت و لە‌م ڕوە‌شەوە گرفت‌ ‌و ناکۆکی‌یان لەگەڵ پرسی یەکسانی ژنان هە‌یە ، ناکۆکیشیان لە‌گەڵ هاونیشتمانیانی جولە‌کەی ئەوروپا، ئە‌و دیانانەش (مەسیحی)و یەزیدی کە لە‌ ژێر هە‌ڕەشەو مە‌ترسی هێزی ئیسلامدا‌ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستیان جێهێشتوە هەیە . تەنانەت ناکۆکیان لەگە‌ل مافی هۆمۆکانی ئەوروپا و لەگەڵ موسڵمانە سێکولاریستەکان و ئەوکەسا‌‌نە‌ش کە واز لە ئاینە‌کە‌یان دێنن هەیە و دژایەتیان دە‌کەن.


بۆ‌یە لە‌م ڕوانگەیەوە پێویستە ئەو بۆچوونە بە‌هەند وە‌ربگیرێ کە ئیسلام و ئە‌م بزوتنەوەیەش پێویستی بەڕیفۆرم هەیە ، دەکرێت ئە‌‌م کارەش بکرێت ، ئەگەر بیرۆکەی یەکسانی و مافی مرۆڤ بە کردەوە جێبەجێ بکرێ..


من لێرەدا ڕەنگە نەتوانم بزوتنەوە‌یەکی وەکو (سوپای کۆماری ئێرلەندی) کە‌لەسەر دوو پا‌یەی سەرەکی سیاسی و چەکداری دا‌مەزراوە بە‌راورد بکەم بە بزوتنە‌وە‌یەکی جیهادی کە ئەمانیش لە ڕووی سیاسی و چەکداریەوە دەیانەوێت ئەنجامەکانیان جێبەجێ بکە‌ن، وەک یەک هاوتاو یەکسان بکە‌م ، چونکە جیهادیە سە‌لەفیەکان کە داعیش ئەمڕۆ خۆی کردۆتە ڕێبەریان تا ئێستە مێژوو بەدەگمەن جوڵانەوەیەکی چەکداری بەو شێوە دڕندانە‌یە بە خۆوە بینیوە. ئەمانە دەیانەوێت تیڕۆڕی خۆیان بگەیەننە جیهان‌ ، ئەمە لە کاتێکدا کە جێ ی سەرسوڕمانە ولاتانی ئیسلامی بەرانبەر ئەم تیڕۆڕە بێدەنگن ، تەنانەت هەندێکیان پشتگیری مادی و مەعنە‌وی دەکەن . تە‌نا‌نەت لە سویدیش ژمارەیەک لە مزگەوتەکان بۆتە شوێنی لە‌خشتە‌بردن و ڕاکێشانی کۆمە‌ڵێک لە گەنجان و ناردنیان بۆ جیهاد کردن بۆ ناو داعیش.


وەک لە‌سەرەتادا ئاماژەم پێدا تا کو ئەم دوایەش ژمارە‌یەک لە‌وتورکە ئیسلامیستا‌نە کە پلە‌وپۆستیان لە ناو پارتی سەوزدا وەرگرتبوو ، دزەیان کردبوە ناو حیزب . بە‌تێپەڕبونی کات سویدیەکان ئاشنای ئەم جۆرە کردەوانە بوون و میدیاو تەلەفزیۆنی سویدی بەرنامەیان لەسەر ئەم بابەتە ووروژاندوە پەردەیان لە ڕووی ئیسلامیە ئەردۆگانیستەکانی ناو پارتی سەوز هەڵما‌ڵیوە. تەنانەت لە کۆمەڵگەیەکی وەک سویدا ئە‌و دۆگمە وشکهەڵهاتوانە‌ لە هە‌وڵی ئەوەدابوون کە تەوقە کردنی ژن و پیاو وە جۆرێک لە قە‌دەغە کردن پێناسە بکەن.


هەرچەندە وتە بێژی پارتی سەوز گوستاف فریدۆلین ئاگاداری تەواوی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە بوو ، لەگەڵ ئەوە‌شدا دەرگە‌ی حیزب بە‌ڕووی پڵانەکانی مە‌‌حەمد کەپلان و هاو فیکرەکانی وەکو یاسری خان وئەوانی تریش کراوە بوو، کە ئەمە‌ش بە ئاشکرا لە میدیاکانی سویدا دەبیستراو دەبینران.. ئەمە وێرای ئەوەی کە ساڵانێکە ئەندامانی پەرلەمانی پارتی سەوز بە خۆشحاڵیوە کەپڵانیان کردبوە سەرۆکی فیدراسیۆنی سەوز لە پەرلەمان ، تەنانەت هاوڕێیەکی نزیکیش بە خۆشحاڵیە‌‌وە کە دەنگی بۆ کۆدەکردەوە بۆ ئە‌وەی کەپڵان بکاتە سەرۆکی گرووپی سەوز لە پەرلەمان ، بەڵام ئیستە وەک خۆی دەڵێت دژی کە‌پلان و گرووپە‌‌کە‌یە‌‌تی. سەیرە هە‌مان هاوڕی پێی ڕاگەیاندم گە‌ر ئەو نەبوایە هەرگیز کەپڵان نەدەکرا بە سە‌رۆکی فراکسیۆنە‌کە.


شایانی باسە پڵانە‌کانی کە‌پلان نەخشە داڕێژراو و وردبینانە بوون. توانیبووی زۆرینە قەناعە‌ت پێبکات، هەر چەندە فیکری سەوز بە لای ئەوەوە ئەو نرخ و بەهایەی نە‌بوو ، بە‌ڵام لە‌دڵدا ئە‌و هەڵگری ئەجێندایەکی ئیسلامی بوو ، جگە لەوە‌ش ئە‌و زیاتر ئەندامێکی ئاکپارتی بوو وەک لەوەی ئە‌ندامی پارتی سەوز بێت.
پاش ئاشکرابونی ئەجێنداو فیکری توند ڕەوانەی کەپلان ئیتر لە وەزارەت دە‌رکرا، بەڵام دوا بەدوای ئەوە‌ش تاکو ئەمڕۆش پارتی سەوز هیچ قسەیەکی نەبوە لەسەر کەپلان وئەجێندا‌کە‌ی و تەنانەت هۆکاری دە‌رکردنی لە وەزارەتی نیشتە‌جێ بوونیش هەر بێدەنگن.


لە‌ ڕاستیدا تەنها پارتی سەوزی سویدی و ئە‌‌وروپا نین کە گرفتی تێکەڵاوبونیان لەگەڵ بیانی و پەنابەران هەبێت ، بە‌ڵکو کێشەکە لەوەدایە کە خەڵکانی ئاسایی پێویستە قبوڵی پەنابەران بکەن و پڕۆژەی تێکەڵاو بونیان لە ناو کۆمەڵگەدا هە‌‌بێت و سەرکەوتووبێت، هەرچەندە ئەمە‌ش زەحمەتە و کاری جیدی دەوێت. لە هەمان کاتدا مەترسی ئەوە هەیە کە سیا‌سە‌تی پارتە ڕە‌گە‌زپەرسەکان و دەستە‌خوشکەکانیان لە حیزبەکانی ئەوروپادا وای لێبێت نەرمتر بێت لە‌ سیا‌سە‌تی ئە‌و پا‌رتانەی کە دۆستی بێگانەشن ،چونکە مەترسی ئەوە هەیە ئەم پارتانە دە‌سەڵات بەهۆی پرسی بێگا‌نەوە وونبکەن.


من داوا دەکەم پارتی سەوز بەرنامەیەکی نوێی سەوز بۆ سوید دابڕێژێت و نیشانی بدات کە ناخوازێت کۆمەڵگە‌یەکی تەریب بە کۆمەڵگای سوید بە بەهای سەدەکانی ناوەڕاست دروست بکا‌ت و بەکردەوە دژی ئەو هەنگاوەنە بێت .. هەروەها دژی هەمو جیاکاریەکی ڕەگەز و ڕەنگی پێست و ئەتنیک ‌بن.. دژی هەمو ئە‌و لایە‌نانە‌ بن کە کۆمەڵگە‌کە دابەش دەکەن و ئالودەیی زیاد دەکەن. .. هە‌روەها مرۆڤ کە هاتە سوید داوای پەنابەری کرد نابێت لە سەدا ٧٠ وانەی فیربونی زمانی سویدی نەخوێنێت ، دەبێت بە جیدی هە‌وڵی فێربونی زمانی سویدی بدات.. دەبێت تەمەنی ڕاسەقینەی خۆی بدات و خۆی بە بچوک خوار ١٨ ساڵی‌‌یە‌وە ناونوس نە‌کات .. تەنها داوای مافی خۆی نەکات بەڵکو دەبێت ئەرکی هاونیشتمانی خۆشی جێبەجێ بکا.
_____________________________
* رێبوار حەسەن: ئەندامی پارێزگای ستۆکهۆڵم، پارتی سەوز - سەرۆکی گرووپی سەوز لە شارهۆڵم.
 


rebwarh@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک