پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندا وه‌ڵامی نامه‌ی ناوه‌ندی چاک تایبه‌ت به‌هێرش و هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌داته‌وه .
له‌درێژه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانی ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ( چاک)دا.له‌گه‌ڵ دروستبوون و توندبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دژ به کوردستان و خه‌ڵکی کوردستاندا،چاک نامه‌یه‌کی به‌زمانی ئینگلیزی و چه‌ند زمانی جیاجیا ئاڕاسته‌ی ناوه‌نده جیهانیه‌کان وهێزو پارته‌سیاسیه‌کانی ئه‌وروپاو ئوسترالیاوئه‌مریکا کردووه‌و تیایدا داواکاربووه که‌توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆبه‌رگرتن به‌م هێرشه‌وهه‌ڵوێستبوون له‌سه‌رکێشه‌ی کورد‌و بێده‌نه‌گنه‌بوون به‌رانبه‌ر به‌م‌هه‌ڕه‌شه‌و ڕاستڕه‌ویانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک و هێزه‌ڕاستڕه‌وو فاشیسته‌کانی تورکیا . بۆ ده‌قی نامه‌که به زمانی کوردی لێره‌کلیک بکه‌بۆده‌قی نامه‌که‌به‌زمانی ئینگلیزی لێره‌کلیک بکه له‌وه‌ڵام به‌و نامه‌یه‌داو له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندیدا که‌دۆستی نزیکی خه‌ڵکی کوردستانن و له 4 ساڵی ڕابروودا ده‌وری زۆرگرنگیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی چاکدابوو له‌مه‌سه‌لی تاوانباری هۆڵه‌ندی فرانس ڤان ئانراتداو،ئێستاش له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی چاک و چه‌ندکه‌سی هۆڵه‌ندیدا خه‌ریکی دوایین به‌شی داگای ڤانئانرات و دادگای مه‌ده‌نی و کۆمپانیا هۆڵه‌ندیاکانن و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته (کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه)یان پێک هێناوه.
پارتی سۆسیالیست له‌وه‌ڵامی چاک هۆڵه‌ندا و له‌سه‌ر زمانی( هاری ڤان بۆمڵ) ه‌وه،که‌یه‌کێک له‌په‌رله‌مه‌نتاران و به‌رپرسانی ئه‌وپارته‌یه پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م داوایه‌ی چاک ڕاگه‌یاندووه‌و له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا (فێرهاخن) ژماره‌یه‌ک داخوازی ئاڕاسته کردووه،که‌تیایدا دووبابه‌تی گرنگی باس کردووه. 1-به‌هیچ جۆر بوار به‌تورکیا نه‌درێت که‌له‌شکرکێشی به‌بیانووی پارتی کرێکارانه‌وه بکاته سه‌رکوردستان و له‌وبواره‌وه ئه‌وروپا فشاربێنێ تاتورکیا ئه‌م کاره‌نه‌کات. 2-له‌بری زمانی هه‌ڕه‌شه‌و شه‌ڕ زمانی گفتوگۆ بۆکێشه‌کان و ڕێگاچاره‌کان بیریان لێ بکرێته‌وه. شایه‌نی باسه که(هاری ڤان بۆمڵ) له‌ڕۆژی خۆپیشاندانی کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان و هێزه‌چه‌په‌کان که به‌بانگه‌وازی فێدکۆم ئاماده‌ببوون و چاک هۆڵه‌ندیش به‌شدارو پشتیوانبوو،هاری ڤان بۆمڵ له‌به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی تورکیادا بۆ 3000 خۆپیشانده‌ر پشتیوانی له‌داخوازیه‌کانیان نیشاندا و قسه‌ی بۆ خۆپیشانده‌ران کرد‌و (بۆبینینی ده‌قی قسه‌کانی هاری فه‌رموولێره‌کلیک بکه)،وتی که‌هه‌ر له‌به‌یانیه‌وه پارتی سۆسیالیست کار بۆ ئاشتی و ما‌فه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات،دواتر پارتی سۆسیالیست له‌هه‌مان شوێندا بۆ نوێنه‌ری چاک ئه‌وه‌ی باسکرد که‌کاربکه‌ن بۆ پێک هێنانی پلاتفۆرمێکی کوردی و هۆڵه‌ندی و پارتی سۆسیالیست هاوکارو به‌شدارده‌بێت و توانای خۆی و پشتیوانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ. ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ( چاک) - کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند -
5-11-2007
|