پارتی و سوکایه‌تیه به‌رده‌وامه‌کانی به کورد!؟ .
قادر نادر تائێستاش زۆر ئازاری کپکراومان هه‌یه ناتوانین ده‌ری ببڕین ، که‌به‌شێکمان ڕۆژانه دیواری ترس زیاتر ده‌شكێنینین ،به‌لام سوپایه‌ک له پێنوس نوسی ترسنۆک ، ،خۆپه‌رست، خۆفرۆش به چه‌ند پارچه دۆلارێکی سه‌وز ، سه‌د ئه‌وه‌نده نیشتمانه‌که‌ی بفرۆشێ ، زه‌لیل بکرێت ،نابێت به خاوه‌نی یه‌ک هه‌ڵوێست!؟ .
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی هه‌ستی سیاسیم هه‌یه له‌به‌ره‌ی ئۆپزسیۆنم ، که‌چی زۆر جار وه‌ک کۆیله‌ی وشه و ترس خۆم ، دێته پێش چاو . ئاخر ئه‌م نیشتمانه‌ی ئێمه سوکایه‌تی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، لوتکه‌ی نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌ملیار بونی پۆلێک مافیای به‌رپرس له سه‌ر خوێنی باوک وبراکانمان ، فرۆشتنی به‌شێک له نیشتمان له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێ کورسی ده‌سه‌لات هه‌موی تیایه ، که چی ناتوانین پڕبه‌گه‌رومان هاور بکه‌ین ، هۆبه‌رپرسه خۆفرۆش وچه‌واشه‌کاره‌کان ، زۆرده‌مێکه ، له‌بری کورسی و ده‌سه‌ڵات هه‌قه له‌کونجی تاریکی زیندانا بڕزێنه‌وه ؟ ئه‌زانن 17 ساڵه و هه‌موو ڕۆژێک تاوان ده‌رهه‌ق به‌م میلله‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؟ . به‌لام ئه‌وا ڕه‌وره‌وه‌ی مێژووه، رۆژ له‌دوای ڕۆژ وشه‌کان تۆختر وراشکاوانه‌تر ده‌نوسێت و نه‌وه‌یه‌کیش وابه‌ڕێوه‌یه که بوێرانه وشه‌کانی ئازاری منالێکی ره‌حیماوه ، ژنێکی گه‌رمیانی ، گه‌نجێکی هه‌ولێری ، کچێکی سلێمانی به‌روی زۆرینه‌ی به‌رپرس ویژدان مردوانی ئه‌م گه‌له ده‌رده‌بڕیت .
ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی دوای راپه‌رین که‌ده‌سه‌لاتی کوردی له پارتی و یه‌کێتی چر بۆته‌وه ، سلیان له زه‌لیل و تێكشکانی که‌سێتی کورد نه‌کردۆته‌وه ، به‌راده‌یه‌ک ئه‌وه‌ی به‌عس نه‌یتوانی ته‌واوی بکات ئه‌مان کردیان؟ . ئاخر دالده‌دان و به‌رپرسکردنی تاوانبارانی گه‌وره‌ترین جه‌لادی نه‌ته‌وه‌که‌ت ، له‌دابڕانی ئه‌خلاقی نه‌ته‌وایه‌تی حزب و سه‌رۆک چیتر ده‌گه‌یه‌نێ ؟ 10 سال دامه‌زراندنی خه‌ڵک له دام وده‌زگا سیاسیه‌کان به ته‌زکیه‌ی حزب ، جگه له‌سه‌یرکردنی کۆمیته‌و لقه‌کان به مه‌نزومه‌ی به‌عس چیترتان پێ ببه‌خشین؟ ، دزینی داهاتی گه‌ل و به‌ملیۆنێر و مافیا بونی ، پۆلێک له‌به‌رپرسان بۆ وه‌ک سه‌دام ئاسا به داهات دزی گه‌ل ، هه‌ڵتان نه‌سه‌نگێنین؟ ، به‌عۆجه‌و تکریت کردنی قه‌ڵاچۆلان و سه‌ری ره‌ش..... ، سه‌رجه‌م ئه‌مانه ئه‌وه نیشان ده‌دات ئای چه‌نده درۆزن وبه‌دره‌وشت ده‌رچون له ئاست ئه‌و شۆرشه‌ی که‌به‌ئاستی یه‌ک نه‌ته‌وه خه‌لکتان به‌شه‌هید و ئه‌نفال وکیمیابارنکردندا ؟ ئه‌وه‌ی وه‌ی کرد به‌و هه‌ناسه ئه‌و چه‌ند دێره بنوسم ، ماوه‌یه‌که سه‌رله‌نوێ پارتی دیموکراتی کوردستان ، له داکۆکی کردن له جه‌لادان و خۆفرۆشانی کوردا سڵ ناکاته‌وه . ئه‌گه‌ر گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوه‌خۆ پاساوێکی دۆراویشی هه‌بو ، که ته‌حسین شاوه‌یس به شێری بارزانی بناسێنێ ، ئه‌ی چ پاساوێکی ئیستا هه‌یه له‌گه‌رمه‌ی یادی 20ساله‌ی تاوانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفالا ئاوا داکۆکی له به‌عسی و تاوانبارانی ئه‌نفال ده‌کات!؟
دوای ئه‌وه‌ی گۆڤاری لڤین له‌ژماره 62 دا ، دوکۆمێنتێکی به‌ڵگه‌داری له‌سه‌ر سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد بلاو کرده‌وه ،که‌له سه‌ردانیکی سه‌دام حسێن ، بۆ شاری هه‌ولێر ، پۆلێک له خۆفرۆشی کورد ،که‌له‌نێویاندا (شێروان حه‌یده‌ری) سه‌رۆکه فراکسیۆنه‌که‌ی پارتی له‌په‌رله‌ماندا ، 3000 دیناری به‌خشیوه‌ته قادسیه‌ی سه‌دام ؟ هه‌رله‌و کۆبونه‌وه‌ی سه‌دام ، هه‌واڵی ئه‌نفالکردنی 8000 بارزانی پێڕاگه‌یاندون و به‌وته‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی که‌سێک که‌پێده‌چیت ( شێروان حه‌یده‌ریه) چه‌پله‌ی بۆسه‌دام لێداوه ؟
کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌رانی ره‌حمه‌تی ، هه‌مومانی واگۆ شگیری سیاسی کردبوو ، که پارتی یه‌کسانه به داکۆکیکردن له بنه‌ماله‌ی بارزانی ، به‌لام به‌نده دوای ئه‌و داکۆکی و هه‌ره‌شه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ، له‌گۆڤاری لڤیندا ، گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ره‌ی که خه‌مه‌کانی پارتی له توێژێکی بارزانی ده‌سوڕێته‌وه؟ .
پرسیار له‌پارتی ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر دۆکۆمێنته‌که هه‌له‌یه بۆ گۆڤاری لڤین نادا‌ته دادگا ؟ ئه‌گه‌ر راستیشه چۆن ده‌بێت سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی و فراکسیۆنه‌که‌ی په‌رله‌مان ، شیروان حه‌یده‌ری بێت ؟ ئه‌وهه‌ره‌شه‌یه‌ی پارتی ئه‌وه نیشان ده‌دات مادام له‌گه‌ڵمه ئیتر یاسا و کوردایه‌تی و خوینی شه‌هیدان بۆ گۆرستان و شێروان حه‌یده‌ری و مێژوه‌که‌شی بۆ کۆشکی به‌رزی ده‌سه‌لات؟ .
هه‌موی 3 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و پارێزه‌ر بونه‌ی پارتی ،تێنه‌په‌ری له‌روداوێکی ته‌م و موژاویدا یه‌کێک له‌جاش و خۆفرۆشه مه‌زنه‌کانی ده‌یان ساله‌ی کورد ( دارای حه‌مه خان ) له‌روداوێکدا کوژرا . پارتی مه‌راسیمێکی به‌رزی بۆ ئه‌نجامدا ، به ئاماده‌بونی زۆرترین به‌رپرسی پارتی نێژرا ، برواش ناکه‌م که‌مترین به‌رپرسی پارتی نه‌چوبێت بۆ پرسه‌که‌ی ؟
که‌چی هه‌موی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یادی هه‌له‌بجه تێپه‌ڕی 2 به‌رپرسی پارتی تیا نه‌بوو ؟
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و گرنگیدانه‌ی پارتی به دارای حه‌مه‌خان و باسکردنی 18سالی ته‌مه‌نی خۆفرۆشێ به ئه‌ندامی ڕێکخستنه‌کانی نهێنی بۆ تاوانبارێک که ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید کردوه و سه‌دان منال وژنی کوردی له‌ئه‌نفالا وه‌ک دیاری پێشکه‌ش به به‌عس کردوه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت که پارتی وه‌ک حزب به‌شداره له‌تاوانی ئه‌نفالدا ؟ ئایا ئه‌م ره‌فتاره‌ی پارتی که‌یه‌کێتی نیشتمانیش به‌هه‌مان ئه‌خلاق ئه‌نجامیداوه ، ده‌بێت چ هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی لای لاوانی کورد بهێلێت ؟ یان چ شانازیه‌ک بۆ دایکێک ،خوشکێکی شه‌هید بهێلێته‌وه ، که خۆشه‌ویسترین که‌سیان له‌پای ئازادی سیاسی گه‌له‌که‌ی له‌ده‌ست داوه ؟ . دیاره سه‌رجه‌م ئه‌و داکۆکیکردنانه‌ی پارتی ویه‌کێتی له جه‌لادان و تاوانبارانی ئه‌نفال له کورد‌و عه‌ره‌بدا ئه‌وه‌نیشان ده‌دات که ئیمه هێشتا هوشیاری سیاسیمان لاوازه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یمان که‌مه ، هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیاره‌تی مێژویی و ئه‌خلاقیمان سه‌ره‌تاییه ، ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌کرێت پارتی و یه‌کیتی له‌نێوان جه‌لاد و قوربانی گه‌له‌که‌ت پارێزه‌رو داکۆکیکه‌ری یه‌که‌م بن ، ئاخر ئه‌م هه‌لوێستانا له‌هه‌ر میله‌تێکی تر بوایه وه‌ک چاوچیسکۆ و ڕژێمه‌که‌ی گۆر به‌گۆر ده‌کران؟ . له‌کۆتایشدا ئه‌وه‌ده‌لێم ره‌نگ بێت لای پارتی ویه‌کێتی ده‌ربرینی ئازاره کپکراوه‌کانی خۆمان به کارێکی خیانه‌تکارانه‌و دژ به کورد لێک بدرێته‌وه چونکه هه‌ستی ئه‌وانمان بریندار کردوه !؟ به‌لام ئه‌وان سنوری کوردستان مه‌زادبکه‌ن ، ده‌یان جه‌لادی ئه‌نفال وه‌ک وه‌فیق سامه‌رائی ، سولتان هاشم ، خه‌زره‌جی و ته‌حسین شاوێس و دارای حه‌مه‌خان داکۆکی لێبکه‌ن و داهاتی دزراوی منالانی کیمیابارانی بالیسان و گه‌نجێکی دیبه‌گه‌ی ته‌عریب کراو وژنێکی گه‌رمیانی بدزن وببن به ملیادردێر ، لایان زۆر ئاساییه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته که‌سی تیا نه‌بێت که‌رامه‌ت و هه‌ستی هه بێت !؟
له‌کۆتایشدا ئه‌وه ده‌ڵێم با چیتر سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی ) دروشمی نه‌ته‌وه‌یی بریقه‌دارمان پێنه‌ڵێت ، به ئاستی ئه‌وه ته‌نیا ڕێز له‌هه‌ستی ئه‌و میلله‌ته بگرن که جه‌لادانی باوک وبراکانمان مه‌که‌ن به‌پاله‌وان و به‌پاره‌ی دزراوی ئێمه‌ش به‌هه‌شتیان بۆ دروست مه‌که‌ن ؟ .
kadernader23@yahoo.se
|