په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٨\٢٠١٥

پارتی خۆی مانیفێست دەکا.


تاڤگە سابیر     

 

پارتی پرۆژەیەکی گشگیر و سەراپاگیرە کە ڕەهەندێك نەما لە ژیاندا، قوژبێك نەما لە کۆمەڵگادا لە سەرەوەڕای "حکومەتەوە" تاکو خێزان دەستکاری نەکا و دواجاریش نەیکاتە ئەو بنکانە بۆ مانیفێستکردنی خۆی، لێرەوە رۆژانە ئێمە گوێمان لە پارتی و قسە دەکاو پارتی دەبینین ، پارتی دەبینین لە کۆبوونەوە " سیاسییەکان" و لە جەهلی ئەو مرۆڤە جەماوەرییەی کە پارتی خوڵقاندوویەتی و لە ڕۆژمانە و تەلەفزیۆنەکانی خۆی پارتی لەمێژووی خۆیدا، کە بەپرۆسەی بەجەماوەریکردن هەستاوە ، یەکێك لەکارەکانی دەستکاریکردنی مرۆڤی ئەو ناوچەیەو دەستکاریکردنی یادەوەرییە، چ یادەوەری دەستەجەمعی و چ یادەوەری مرۆڤەکان، یادەوەری هەموو لایەکی کورتکردۆتەوە بۆ کورتترین ماوە ، لە تەکماندا ئەو وێنانەی دیکتاتۆربهێننەوە یادمان ، کە چۆن لە تەك سەرۆك عەشیرەتەکان کۆدەبێتەوە، هەر باپێکەوە دیمەنی شەڕی ناوخۆ لەبەرچاوبگرین.


لە ڕۆژنامەکانی پارتی کە سەرقاڵی بەمەزنکردنی دیکتاتۆربوون و سەرقاڵی دروستکردنی کەڵتی "سەرۆك پەرستن"، حیزبی پارتی وەك یەکەیەك بریتیە لە لەباربردنی بواری مەدەنی و داگیرکردنی کۆمەڵگا، ئابووری ، بواری سیاسەت ، کلتوور، ژیانی تاکەکاسەکان، مرۆڤەنێکی ناو پارتی بێمۆڕاڵ و بێویزدان و بێهەستی ناوخۆییە مرۆڤەنێکی ناسەربەخۆیە پآت نە ئەوانی دیکە دەبەستێتئەمەش ئەو مرۆڤەنان ، کە ئەمڕۆ لە ناو پارتی قسە دەکاو زۆر جاریش هێرش دەکاتە سەر مرۆڤ بەبێئەوەی بەخۆی بزانێ قسە بە خۆی دەڵێت، لە کوردستاندا پەیوەندی نێوان تاکەکان ، لەباربردنی دۆستایەتی و ویژدان و مەحەبەت، تێکچوونی شیرازەی خێزان ، زەوقسزی و نەبوونی سەلیقەی تامکردن و بۆنکردن و چێژشتنی شتە جوانەکان، شێوازی هونەری، هەرهەموو لە پارتی و پارتسیزم دەدوێن و مانیفێستی بنەماڵی بەرزانی و مرۆڤی پارتی دەکەن، بە سووك سەیرکردنی مرۆڤ ، کە خۆی بەسەدان شێوە بەیاندەکا هەر لەتاوانبارکردنی بێتاوانەکانەوەو بێتاوانکردنی تاوانبارانەوە تاکو ترۆرکردنی کەسایەتی کەساکان و ڕۆژانە نواندنی ناعەدالەتی و ژێرپێخستنی هەستی عەدالەت ،هەرهەموو مۆرکی حیزبی پارتی و ئەمڕۆش ئەم مۆدە، ئەم میزاجە لەسیاسەتدا لەنوسیندا، لەگفتوگۆی نووسەر و " سیاسییەکان"دا بەجوانی خۆی بەیاندەکاو کەبانگەشە بۆ دیموکراسیەت دەکەن و دژ بە دیموکراتی قسە دەکەن ، ئایا کە بنەماڵی بەرزانی دژی خۆی بێت دەبێت بڵێ چی؟


پارتی واتە هیچگەرایی: خۆی زادەی عەدەمیەتێکە کەسەرتاپا ئەو ناوچەیەی گرتۆتەوە، عەدەمیەتێك کەزادەی مۆدێرنتی و شکستی ترادسیۆنەکانە لە خوڵقاندنی بیرکردنەوەو فۆڕمی ژیانی نوێ و لە تازەکردنەوەی خۆیاندا، هەر خودی بنەماڵی بەرزانی مانیفێستێکی عەدەمیشە، ئەم عەدەمیەتە کەکرۆکەکەی دژایەتیکردنی عەقڵ و عەقڵانیەت و عەدالەت و هەستی گشتی و پرەنسپی مەدەنیەت و دیسنسی (Decency) و پیرۆزییە ( مقدس) میزاجێکە باڵادەستی و جارێك لە بنەماڵی بارزانی خۆی مانیفێستدەکاو ئەگەر پارتی نەبێت ئەو عەدەمیەتە کەناڵەکانی دیکە دروستدەکا بۆ بەبانکردنی خۆی و بگرە ڕاستتر وایە بڵێین ، کە ئەو میزاجە عەدەمیە بەفیعلی لە دەرەوەی بنەماڵی بەرزانی چەندین کەناڵی دیکەی دروستکردوە بۆ بەیانکردنی خۆی لە کۆمەڵگا جەماوەرییە بێ ڕووخسارو یەك بەرگیەی ، کە دروستیکردوە لەو شوێنە کە دەمانبیبی یان هەموو کەس دەتوانی بیبینێ بەوەو ئەو شوێنەی ، کە کۆمەڵگەی خۆیەتی ( لە ناو جەماوەو) و ئەنجارە پێویس بە کەمێ عەقڵ و فیکر هەیە بۆ ئەوەی بیناسینەوە ، بنەماڵی بەرزانی هێندەی کەناڵ بۆ خۆی دروستکردوە تازەمانێکی دووروفرێژ بتوانێ خۆی لە ڕێگای ئەو کەناڵانەوە بەیانبکات ، لەسەروو هەمووشیانەوە ئەو مرۆڤانە جەماوەرییەی کە دروستیکردوە ، کە مرۆڤێکی فەوزەوی و عەدەمی و عەبەسییە ، ئینجا کەناڵی ئەدەب و هونەر و... هتد.


بنەماڵەی بەرزانی مۆڵگەی وا لە عەقڵیەتی شیعریدا تاکو گوتاری شیعری و عەقڵیەتی شیعری نەخەینە بەر خوێندنەوەیەکی نەقدی و سنوورێك دانەنێین بۆ ئەو ئاژاوەیەی ، کە بەناوی شیعرەوە بڵاودەکرێتەوە ئەوا پارتی هەر زیندووە لەبیرتانبێت دیکتاتۆر تا دواخوتبەی بە زمانی شیعر دەوا ئەمڕۆش هەموو ئەو ئایدیۆلۆژیایانەی ، کە لەو مەیدانەدا هاتونەتە ئاراوە بەزمانی شیعر قسە دەکەن، دروشمەکان ، پرۆژەکان و وتارەکان، بەرنامە کۆمەڵایەتی و بەناو سیاسییەکان هەرهەموو بەزمانی شیعر تەعبیریانلێدەکرێ ، کە باڵادەستی عەقڵیەتی شیعری دەدوێ ، کارەسات کەوەدایە ، کە بنەماڵی بەرزانی بەم زمانە شیعرییە ڕۆڵی یموکراسی دەبینێ مادامێکش ئیدارەی پارتی لەلایەن هێزێکی یکتاتۆروە کەکارخراوە ئەمە هەلی ئەوەی ڕەخساندووە ، کە بنەماڵی برەزانی ئەمجارە بە چەندان شێوەو لە بەرگی جیاوازدا خۆی بەیانبکات و ئەمجارە لە ژێر ئاڵای ڕزگارکردنی سەرۆك دژیەتیکردنی یاسا وهەستی نیشتمانپەروەریدا بێتەوە مەیدان.


بۆ رزگاربوون لە پارتی ، یان بۆ قسەکردن لە پرۆسەی لە پارتی خستن لە سەر دوو مەدا دەبێت قسە بکەین ،مەدای نزیك کەمن زۆر نائومێدەدم بەڵام کارکردن بۆشی بە پێویست دەزانم ، لەتەك مەدای دوور کە یەك دنیا ئومێدم هەیە چونکی باوەڕم بە ئیرادە هەیە لە ئێستادا بۆیە نائومێدم چونکی هێزی دژە یاسا شکێنە ،ڕوو لە هەرلایەك دەکەیت پارتی دەبینیت ، لە ڕۆژنامەکاندا، لە تەلەفزیۆنەکاندا ، لە پەیوەندییە شەخسییەکاندا لەو میزاجە عەدەمیەدا ، کەباڵی بەسەر ئەو وڵاتەدا کێشاوە لەو هەموو پرۆژە ئایدیۆلۆژیایانەی، کە دەخرێنە ڕوو وەکو حەکم قسە دەکەن گوایا مەرهەمی ئەم برینانەیان پێیە میرەکانی جەنگ کە خۆیان دروستکراوی ئەم میزاجە عەدەمیەن کە ناوی بنەماڵی بەرزانییە.


لە مەدای نزیك و دووریشدا ئێمە هیچ شکنابەین جگەلە چەکی نەقد و خوێندنەوەی ووردو درشتی ئەو وڵاتەو میزاجە عەدەمیە، دیارە نەقد و خوێندنەوە بەرمەبنای ئەرگومێنتی عەقڵی و پرۆسەی عەقڵاندن و فیکر نەك ئەو کەفوکۆڵە ناعەقڵانیەی بەناوی نەقدەوە خۆی بەیان دەکا بە زمانی کوردی نەقدی چی؟ پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە دەبێت بڵێم کە لە دوای ٢٠/٨وە ئەو دوکان و بازاڕە ئایدیۆلۆژییەی خۆی بەیانکرد هەر لە دیدو بۆچوونی میرەکانی جەنگەوە تاکو ئەو شتەی پێیدەڵێن بنەماڵی بەرزانی و تاکو پرۆژەی حیزبە توندڕەوەکەی هەهەمووی پرۆژەی خوێنێکن هێشتا نەڕژاوە بەڵام چاوەڕێیە بڕژێ، لێرەوە بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێ بۆ ئەوەی سنوورێك بپ بنەماڵی بەرزانی دابنرێ دەبێت هەرهەموو کار بۆ ئەوە بکەین ، کە تەجاوزی ئەو میزاجە عەدەمیە بکەین، کە خۆی لە پارتی بەیانکردو ئەو میزاجە بخەینە ژێر پرسیارو ئەو عەدەمیەتەی کەلەفۆڕمی دیکەشدا خۆی بەیانکردووە و ئێستاش دەیکات ناچارن، کە بە پێچەوانەی پرۆسەی یاسا کردن کاربکەن.
 

ماڵپەڕی تاڤگە سابیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک