١٤\١٢\٢٠١٠
(پارتی)یه‌که‌ی
بارزانی و چڕکردنه‌وه‌ی ملهوڕی.

عامر سابیر
1) پاڕانه‌وه له‌دامێنی
کورسییه‌که‌ی بارزانی کۆنه‌په‌رست و دیکتاتۆردا:
که ڕۆژی 3/11/2010 دیوه‌خانی ناسیۆنالیست و ئیسلامییه‌کان، که پێی ئه‌ڵێن
په‌رله‌مان، به زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسای خۆپیشاندانی په‌سه‌ند کرد، که‌مپینی
توخوا سه‌رۆک ئیمزای مه‌که، که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا له‌دژی ئه‌م
بڕیاره سه‌رکوتکه‌رانه‌یه‌ی پارتی و یه‌کێتیی، تا له ڕۆژی
2/12/2010دا پێنج هه‌زار ئیمزایان برده به‌رده‌م نووسینگه‌که‌ی مه‌سعود
بارزانی. که‌سێک ئاگاداری وه‌زعی کوردستان نه‌بێت و به‌م که‌مپینه‌ی ئه‌مانه
ئاشنا بێت وائه‌زانێ ڕێگری و سه‌رکوت و نه‌هێشتنی خۆپیشاندان ته‌نها له‌وکاته‌وه
جێبه‌جێده‌کرێ که مه‌سعود زه‌حمه‌ت ئه‌کێشێ و واژۆی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانه‌که‌یان
ئه‌کات.
ئایا ئه‌مانه له خۆیان پرسیوه که له 19 ساڵی ڕابردوودا، ئایا هیچ
خۆپیشاندانێکی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و کرێکاران و قوتابیان و...هتد هه‌بووه
که له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌م دوو حیزبه ئه‌نجام درابێت و به‌ر
گولله نه‌درابێت و خه‌ڵکی تیادا نه‌کوژرابێت یان ته‌قه‌ی به‌سه‌ردا نه‌کرابێت
و خه‌ڵک تیایدا بریندار نه‌کرابێت، ئایا هیچ خۆپیشاندانێک هه‌بووه که
تۆمه‌تبارنه‌کرابێت به‌وه‌ی ده‌ستی له پشته و فیتی دوژمنانه، ئایا
هیچ کاتێک ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره ملهوڕانه ڕه‌زامه‌ندیان پیشانداوه که
خۆپیشاندان له دژیان بکرێت و له‌جیاتی پیاوانی ده‌زگای پاراستن و
زانیاری و ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆیان ناردبێت تا شه‌قام و جاده‌کان
ڕێکبخه‌ن و یارمه‌تی خۆپیشانده‌رانیان دابێت ڕێپێوان بکه‌ن و
داواکارییه‌کانیان به ده‌سه‌ڵاتداران بگه‌یه‌نن. وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیارانه هه‌مووی نه‌خێره. سه‌رکوتی پارتی له ڕۆژی ئیمزاکه‌ی مه‌سعوده‌وه
ده‌ستپێناکات، به‌ڵکو ئه‌وه 19 ساڵه ئه‌یسه‌پێنن، ئه‌م یاسایه ته‌نها
ئه‌م سه‌رکوتگه‌ری و ملهوڕییه‌ی تا ئێستایان یاسایی ده‌کاته‌وه و هه‌ر
که‌سێکی پێ دادگایی ده‌که‌ن که گوایه دژی یاسا جوڵاوه‌ته‌وه و له
دادگا قه‌ره‌قوشییه‌کانیاندا حوکمی یاسا کۆنه‌په‌رسته‌کانیانی به‌سه‌ردا
ئه‌سه‌پێنن.
بۆیه ئه‌م که‌مپینی پاڕانه‌وه‌یه له مه‌سعود بارزانی ، ئه‌بێت
میکانیزمێکی گونجاوتر بگرنه‌به‌ر تا به‌هه‌موو به‌ره‌ی پێشکه‌وتووخواز
له کوردستان بتواندرێت پاشه‌کشه به‌م یاسا دڕندانه و به‌م ملهوڕییه
بێ په‌رده‌یییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بهێندرێت.
2) مه‌سعود بارزانی له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی نه‌هێشتنی تووندوتیژی دژی
ژنان (که 25ی نۆڤه‌مبه‌ره) ژنکوژه‌کان له زیندان ئازادئه‌کات و پاره‌خۆره‌کانیشی
هه‌ڕه‌شه‌ئه‌که‌ن و ڕۆژنامه‌ی The New York Times ئه‌ده‌ن به دادگا:
له 20/11/2010دا ڕۆژنامه‌ی (The New York Times) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه
له‌سه‌ر کوشتنی نامووسی له کوردستان، که له نووسینی (John Leland و
نامۆ عه‌بدوڵا) بوو. ڕاپۆرته‌که له‌سه‌ر چیرۆکی خۆشه‌ویستی و کوشتنی
کوڕ و کچێکه به ناوه‌کانی (سروه و ئارام)، که که‌سوکاری هه‌ردوولایان
(پ.م)ی پایه‌به‌رزن له کوردستان، پاشان باسی حه‌لی عه‌شایه‌ری و
قانوونی خێڵه‌کی ده‌کات که پاش کوشتنی (ئارام) هه‌ردوولا به فشاری
حیزبێکی عه‌شایه‌ری له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون. ڕاپۆرته‌که له په‌ره‌گرافێکیدا
به‌م شێوه‌یه ئه‌نووسێ "به‌پێی قسه‌ی ئاسۆ که‌مال له ڕێکخراوی دوعا
دژ به تووندوتیژی، له نێوان ساڵانی 1991 تا 2007 زیاتر له 12000 ژن
کوژراون به هۆی نامووسپه‌رستییه‌وه له کوردستان، به‌ڵام ئاماره‌کانی
حکومه‌ت زۆر که‌متره و که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه پیشان ئه‌دات
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، وه له ساڵی 2008 ه‌وه قانوونی کوردی چاکسازی
تیاکراوه که گوایه کوشتنی ژنان به‌بیانووی نامووسی وه‌ک هه‌ر
کوشتنێکی تر سه‌یرئه‌کات، به‌ڵام ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه هه‌ر به‌رده‌وامه
و زۆرجار ئه‌شاردرێته‌وه، وه‌یان به‌وه‌ی ژنه‌که خۆی خۆی کوشتووه په‌رده‌پۆش
ئه‌کرێ".
له ڕۆژی 24/11/2010 له هه‌ولێر له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا،
کوردۆ عومه‌ر عه‌بدوڵا (که کاتی خۆی نێچیرڤان بارزانی دایمه‌زراندبوو
وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی نه‌هێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان له
کوردستان)، له‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا کوردۆ خانم هه‌ڕه‌شه‌ی کرد
و له‌م گێڕانه‌وه و ئاماره‌ی که نیویۆرک تایمز نووسیوێتی (که له
1991 تا 2007 دوانزه هه‌زار ژن کوژرابێت) تووڕه‌یه و وتی که سکاڵا
له دژی ڕۆژنامه‌که تۆمارئه‌کات، چونکه ئه‌وه به ناڕاست ئه‌زانێ که
له ماوه‌ی 16 ساڵدا 12 هه‌زار ژن کوژرابێت، کوردۆ به نیازه له
دادگاکانی خۆیان له هه‌ولێر و سلێمانی نیویۆرک تایمز بدات به دادگا.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی کوردۆ ناچێت له دادگاکانی ئه‌مریکا
و ئه‌وروپا ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بدات به دادگا، خۆ کوردۆ حیزبه‌که‌ی له
جه‌رده گه‌وره‌کانی کوردستانه و موشکیله‌ی پاره‌یان نییه، ڕاستییه‌که‌ی
ئه‌م سکاڵایه‌ی کوردۆ ئه‌یکات ته‌نها له دادگایه‌کی گاڵته‌جاڕی وه‌ک
ئه‌مانه‌ی هه‌ولێر و هاوشێوه‌کانیدا ئه‌تواندرێت به سه‌رئه‌نجام بگات،
ئه‌گه‌ر نا له دادگای تردا هه‌ر له دانیشتنی یه‌که‌مدا سکالا کار و
که‌یسه‌که‌ی فڕێئه‌درێته ده‌ره‌وه و ناچاریش ئه‌کرێ که قه‌ره‌بووی
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بکات که سکاڵای ئاوا پووچی له‌سه‌ر تۆمار کردووه.
کوردۆ و سه‌رۆکه کۆنه‌په‌رست و دز و دکتاتۆره‌کانی ئه‌یانه‌وێت له‌به‌رانبه‌ر
هه‌موو که‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتێکیاندا، هه‌ر ستایش بکرێن.
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی که گۆشه‌یه‌کی ڕاستییه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه
ئه‌یده‌ن به دادگا کارتۆنییه‌کانیان که یاساکانی هه‌ڵقوڵاوی کۆنه‌په‌رستییه
و هه‌روه‌ک لاستیکه به‌ده‌ستیانه‌وه. ناسک ئه‌حمه‌د که له ساڵانی
پێشوودا به‌رپرسی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان بوو له کوردستان، چه‌ند
ساڵ له‌مه‌وپێش له وتارێکیدا که به‌پێی شیکردنه‌وه‌ی ئاماره‌کانی
حکومه‌ته‌که‌ی پارتی و یه‌کێتیی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کردبوو، گه‌یشتبووه
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ژماره‌ی ژنانی کوژراو زیاتر له 30000 (سی هه‌زار)
ژنه له کوردستاندا.
کوردۆ ئه‌ڵێ به‌پێی ئاماره‌کانی ئێمه له ساڵی 2008دا 104 ژن و له
2009دا 85 ژن و له ئه‌مساڵی 2010دا تا ئێستا (واته تا 24/11/2010) 59
ژن کوژراون، که نازاندرێ تا کۆتایی ساڵ ئه‌م ژماره‌یه ئه‌بێت به چه‌ند،
کوردۆ ئه‌مه به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی خۆیان ئه‌زانێت و زۆر ستایشی
خۆیانی کرد که ئاوا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژن کوشتن که‌مکراوه‌ته‌وه.
با ته‌نها بۆ ساتێک وادابنێین که ئه‌م ئامارانه‌ی کوردۆ دروسته و هه‌موو
ئه‌و ژنانه له‌خۆده‌گرێ که له سایه‌یاندا له‌م سێ پارێزگایه‌دا
کوژراون. کوردۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خه‌مخۆری ژنانی کوردستانه و ئه‌یه‌وێت
نه‌بنه قوربانی فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری داڕزیووی نامووسپه‌رستی، ئه‌وا
له یادی ڕۆژی نه‌مانی تووندوتیژی دژی ژنان، ئه‌بوایه کوژرانی 59 ژنی
له 11 مانگدا به ڕێژه‌یه‌کی زۆر زۆر بزانیایه و فرمێسکی هه‌ڵڕشتایه
بۆیان و به‌ڵێنی بدایه و به‌رنامه و کاری ڕێکخراوه‌که‌ی بۆ ساڵی
ئاینده باسکردایه که چۆن هه‌وڵئه‌ده‌ن ئه‌م ژماره‌یه بکه‌ن به (سفر)
و نه‌یه‌ڵن چیتر نامووسپه‌رستی جه‌سته‌ی ژنان خامۆشکات و کۆتایی به‌م
دیارده دژی ئینسانییه بهێنن ده‌رحه‌ق به ژنانی کوردستان که په‌ڵه‌یه‌کی
ڕه‌شه له نێوچاوانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌کانیدا. ئه‌و نه‌ک ئه‌م
کاره‌ی نه‌کرد، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان ئه‌نجام
دابێت شاگه‌شکه بوو وه هه‌ر ستایشی خۆیانی ئه‌کرد که به هه‌وڵی ئه‌وان
ئاماره‌که دابه‌زیوه بۆ 59 ژنی کوژراو، ئه‌و ئه‌مه‌ی زۆر به نۆرماڵ
زانی و هه‌ڕه‌شه‌ی کرد و ڕۆژنامه‌ی دا به دادگا.
هه‌رچه‌نده بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه
له تیرۆری نه‌یارانی سیاسی خۆیاندا، به‌ڵام تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
عوسمان ڕیسوایییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ پارتی و سه‌رانی دروستکرد. به‌دوای ئه‌مه‌دا
پارتی ڕێگه‌ی دادگای کارتۆنی و سه‌پاندنی غه‌رامه‌ی که‌مه‌رشکێنی به‌سه‌ر
بڵاوکراوه‌کاندا گرته‌به‌ر، له‌مه‌شدا هێنده‌ی تر ڕیسوابوون. بۆیه
جێگه‌ی سه‌رنجه که مه‌سعود بارزانی وازی له دادگا هێناوه و له
ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا دووجار به ناوی (ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه) ڕوونکردنه‌وه بڵاوئه‌کاته‌وه، جارێک له وه‌ڵام به
ناڕه‌زایه‌تی دژی به‌ردانی ساله موزه‌لی ژنکوژ (له 25/11/2010)دا و
جارێک له‌سه‌ر هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه (له 30/11/2010)دا. به‌ڵام
پێده‌چێت کوردۆ عه‌بدوڵا، ئاگاداری ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی به‌رپرسی یه‌که‌می
حیزبه‌که‌ی و سه‌رۆکی خێڵی بارزان نه‌بێت، بۆیه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی
هه‌واڵی کوشتنی 12000ژن له نیویۆرک تایمزدا (له زاری ئاسۆ که‌ماله‌وه
که ئێستا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه)
به‌نیازه ڕۆژنامه‌یه‌کی گه‌وره و به ئیعتیباری بۆرژوازی ئه‌مڕۆی
دنیا، له هه‌ولێر بدات به دادگا.
پارتی خۆی به‌باڵاتر له یه‌کێتیی و خاوه‌نی هه‌وڵێر ئه‌زانێ، بۆیه هه‌رچه‌نده
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌یانه، به‌ڵام کوردۆ عومه‌ر ڕۆژێک
پێش به‌رهه‌م ئیعلانی دووهه‌فته بۆنه گێرانی کرد بۆ یادی ڕۆژی نه‌مانی
تووندوتیژی دژ به ژنان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه که کوشتنی
وه‌حشیانه‌ی ژنان، به‌کردنه‌وه‌ی پێشانگا ڕاناگیرێ. به‌ڵکو ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناسیۆنالیزمی دواکه‌وتووی ئاوێزان به ئیسلامه که
هۆکاری ڕانه‌گرتن و درێژه‌پێده‌ری ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌یه دژ به ژنانی
کوردستان.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی ئیسلامییه‌کانه‌وه
(که ئه‌مسساڵ که‌وته 13/11/2010 وه)، مه‌سعود بارزانی 206 زیندانی
ئازاد کرد، که 51 که‌سیان له ژنکوژه‌کان بوون، که له‌نێویاندا ساڵح
ئه‌حمه‌د شه‌ریف (ناسراو به ساله موزه‌لی) تیادا بوو. به‌ڵام جۆرج
بووش له 8 ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا 189 که‌سی ئازادکرد، سه‌دام حوسێنیش
زوو زوو له بۆنه ئاینییه‌کان و ڕۆژی له‌دایک بوونی خۆی و یادی دامه‌زراندنی
حیزبی به‌عسدا لێبووردنی گشتی ده‌رده‌کرد، به‌ڵام نازاندرێ که‌ی مه‌سعودیش
بۆ یادی ڕۆژی له‌دایکبوونی و ڕۆژی دامه‌زراندنی (پارتی)یه‌که‌ی لاسایی
سه‌دام ئه‌کاته‌وه. ئه‌وانه‌ی سه‌دام ئازادی ئه‌کردن زۆرجار که‌سانی
سیاسی و هه‌ڵسوڕاوانی دژی به‌عسی تیادا بوو، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی مه‌سعود
ئازادی ئه‌کات هیچ زیندانێکی سیاسی و نه‌یارانی پارتی و له‌وکه‌سانه‌ی
که له زیندانه نهێنییه‌کانیاندا وونکراون و بێسه‌روشوێنه‌کانی شه‌ڕی
ناوخۆیانی تیادا نییه، به‌ڵکو 51 ژن‌کوژی تیادا بوو. مه‌سعود له هه‌مان
جه‌ژنی ئیسلامی له ساڵی 2006دا به لێبووردنه گشتییه‌که‌ی 53 زیندانی
ئازاد کرد، به‌ڵام ئه‌وکات نه‌زاندرا چه‌ندیان ژنکوژبوون.
مه‌سعود بارزانی له ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا له‌سه‌ر ئازادکردنی ساله
موزه‌لی، دوو بیانووی پووچی هێناوه‌ته‌وه که کۆنه‌په‌رستێتی و عه‌شایه‌ری
و دژی ژنی خۆیانی دووباره سه‌لماندۆته‌وه، مه‌سعود ئه‌ڵێ "ئاخر له
کوردستاندا هیچ بڕیارێک نییه که لێبووردنی بکوژی ژن قه‌ده‌غه بکات".
باشه جه‌ناب ئێوه ئه‌وه 19 ساله خۆتان سه‌پاندووه و هه‌مووکاره‌ن
له کوردستاندا، یان به قسه‌ی خۆتان گوایه هه‌ڵبژێردراون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگا، بۆ ئه‌م هه‌موو ساڵه بڕیارتان ده‌رنه‌کردووه که نابێت
ژنکوژ ئازادبکرێت، ئه‌ی بۆچی ئێوه له وه‌ڵام به میدیا و ڕه‌خنه و
فشاری ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ده‌ره‌وه و ڕێکخراوه‌کانی مافی
مرۆڤ و هێزه‌پێشکه‌وتووخوازه‌کانی ناوه‌وه ئه‌ڵێن ئێمه‌ش دژی کوشتنی
ژنانین و هه‌موو هه‌وڵێک ئه‌ده‌ین که نه‌مێنێ؟ ئه‌م بیانووه‌ی مه‌سعود
بارزانی له قسه‌ی که‌سێک ناکات که‌له پۆستێکی به‌رزی به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات و ناوچه‌یه‌کدا بێت، به‌ڵکو له قسه‌ی سه‌رۆکی باندێکی ژنکوژ ئه‌کات
که یه‌کێک له ئه‌ندامانی بانده‌که‌ی له ژێر فشاری خه‌ڵکدا زیندانی
کرابێت و پاش ماوه‌ک ئازادی بکات و ئه‌م بیانووه پووچه‌ی هه‌بێت بۆ خه‌ڵک.
بیانووی پووچی دووه‌می مه‌سعود بارزانی، ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێ "له مانگی
ئازاری 2006دا له مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان
له سلێمانی حه‌لی عه‌شایه‌ری کراوه و بنه‌ماڵه‌ی بکوژ و کوژراو ڕێکه‌وتنیان
کردووه"، جه‌ناب ئێوه که مه‌کته‌بی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیتان له هه‌موو
دادگاکان قه‌ره‌باڵغتره و ڕۆژانه کۆنه‌په‌رستێتی زیندووئه‌که‌نه و
حه‌لی عه‌شایه‌ری ئه‌سه‌پێنن، له‌و ڕێکه‌وتنه‌دا فشار بۆ که‌سوکاری (مه‌هاباد
عه‌بدوڵا حوسێن و جوانی خوشکی) ئه‌هێندرێ تا ڕازیبن به حه‌لی عه‌شایه‌ری
و به‌دانی بڕێک پاره ناچارئه‌کرێن تا بێده‌نگبن له به‌رانبه‌ر
کوژرانی دوو کچی شۆخوشه‌نگیاندا که ساله موزه‌لی ئه‌یویست به زۆر
بیانکات به ژنی خۆی.
مه‌سعود بارزانی، خۆ تۆ خۆت چه‌ندین ساڵه ئه‌ڵێی ئه‌بێت یاسا سه‌روه‌ر
بێت و که‌س له‌سه‌رو یاساوه نییه و زوو زوو شه‌کر ئه‌شکێنی و ئه‌ڵێی
ئێمه موئه‌سه‌سات و حکومه‌تی قانوون و دادوه‌ری گشتی دائه‌مه‌زرێنین.
ئه‌ی بۆچی پاش چوارساڵ و نیو هه‌مان حه‌لی عه‌شایه‌ریت پیاده‌کرد و
تاوانبارێکی وه‌ک ساله موزه‌لی و 50 ژن‌کوژی تر ئازاد ئه‌که‌ی؟ هه‌ر
کاتی خۆی له 2006 دا جه‌لال تاڵه‌بانی به‌نیازبوو پاش ئه‌و ڕێکه‌وتنه
عه‌شایه‌رییه ساله موزه‌لی ئازاد بکات، به‌ڵام ئه‌وکات له‌ژێر فشار و
تووڕه‌یی به‌ره‌ی پێشکه‌وتووخوازی کۆمه‌ڵگادا، یه‌کێتیی و تاڵه‌بانی
ناچارکران پاشه‌کشه‌بکه‌ن و ساله موزه‌لی ئازاد نه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وا
ئێستا مه‌سعود بارزانی ئه‌م ڕیسواییه‌ی بۆ خۆی و پارتی تۆمارکرد و
ژنکوژان ئازادئه‌کات.
3) به‌ڵگه نامه‌یه‌کی گرنگی پلنیۆمی حه‌وته‌می
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان:
له ڕۆژانی 11 و 12 ی ئابی ئه‌مساڵدا له شاری سلێمانی، حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، حه‌وته‌مین پلنیۆمی خۆی به‌ست، یه‌کێک له
قسه‌وباسه‌کان و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی گرنگی پلنیۆم؛ ڕاگه‌یاندنێک بوو به
ناوی (ته‌نها چینی کرێکار و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز ده‌توانێ نه‌خشه‌ی
پارتی بۆ داسه‌پاندنی سه‌رکوتی سیاسی پووچه‌ڵ بکاته‌وه). ئه‌م ڕاگه‌یاندنه
ڕووی ده‌می له کرێکاران و ئازادیخوازانی کوردستانه و هۆکاره‌کانی
پشتی تووندکردنه‌وه‌ی ملهوڕی پارتی به‌درووستی ڕۆشنکردۆته‌وه و گرنگه
که کۆمۆنیسته‌کان و کرێکاران و ئازادیخوازان و ڕۆشنبیرانی سکۆلار و
پێشکه‌وتووخواز، وه خه‌ڵکی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، له‌به‌ر
ڕۆشناییدا خه‌باتی خۆیان لێکهه‌لپێکن و په‌ره‌ی پێبده‌ن، بۆ
سنووردانان و پاشه‌کشه‌کردن به‌م سه‌رکوتی سیاسی و په‌ره‌پێدانی کۆنه‌په‌رستییه‌ی
پارتی و خێڵی بارزانی ئه‌یانه‌وێت بیسه‌پێنن له کوردستاندا.
12\12\2010
ماڵپه‌ڕی عامر سابیر
|