پارتی و یه‌کێتی
له هه‌ڵبژاردن دۆڕاون.

فـه‌هـد گــرده‌وانـی
ده‌نگ بده به
پارتی و یه‌کێتی
ده‌نگ بده به نه‌وشێروان
سه‌یاره‌ی مۆنیکاتان بۆ ده‌کا به تاکسی
کوردستانتان بۆ ده‌کا وێران
هه‌ردوو حیزب له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 [ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت]
دۆڕاون . ئه‌وانه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ی ده‌نگدان شه‌ڕیان له‌سه‌ر
ڕێژه‌ی [ 49%و51%] بوو ، که هه‌ردوو به‌رێزان {جه‌وهه‌ر نامیق سالم و
نه‌وشێروان مسته‌فا} تێدا به‌شداربوون و ئێستاکه خۆیان بۆ لیستی
ڕیفۆڕمیست ناونووس کردووه .پارتی و یه‌کێتی پاش 17ساڵان ئه‌نجامی ده‌نگدانیان
به کارێکی دیموکراسی زانی و رێگا ده‌ده‌ن به خۆیان و به خه‌ڵکی بێنه
ناو یاری هه‌ڵبژاردن . ئه‌مه‌ش به چاوترسانی ئه‌مریکای داگیرکه‌ره بۆ
ئه‌وه‌ی پڕۆسێسی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بپارێزێت . ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا
چاو له‌و دوو حیزبه سوورنهکاتهوه ، ئه‌وا ڕێگای ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن
ناگرنه‌به‌ر و پێیان خۆش نی یه له‌وکاته‌دا ده‌نگدان ئه‌نجام بدرێت .
جاری پێشوو ڕێژه‌ی په‌نجا به په‌نجا بووه هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی و
کاولکردنی ئه‌و کوردستانه ژێر ده‌سته ، که ڕژێمی به‌عس کاولیکردبوو
و زیاتر له چوارهه‌زار دێی ته‌خت کردبوو . نزیکه‌ی دووسه‌دهه‌زار خه‌ڵکی
تێدا ئه‌نفاڵ کردبوو ، شوێنی کیمیابارانکردن له ناوچه‌کان شوێنه‌واری
مابوو .
شه‌ڕی ئه‌وکاته بووه هۆی کاولکردن و کوشتنی سه‌دان که‌سی قاره‌مان و
نیشتمان په‌روه‌ر . ئه‌و ده‌نگانه‌ش بووه هۆی خۆ به‌زلزانین و
خوێنڕشتینی یه‌کتر له‌سه‌ر دابه‌شکردنی کورسی . هه‌ر ئه‌و په‌ڕله‌مانه
تازه‌یه شه‌ڕی کوردکوژی کرده به‌ڕنامه‌ی خۆی و له‌ژێر چاودێری سه‌رۆکی
په‌ڕله‌مان شه‌ڕی له دژی پ.ک.ک ڕاگه‌یاند ، یه‌که‌م ته‌قه‌ی کوردی حه‌ڵاڵ
کرد له‌دژی کورد. ئه‌وکاته [نه‌وشیروان مسته‌فا] که‌سی دووه‌می یه‌کێتی
بوو ، [جه‌وهه‌ر نامیق سالم]یش سکرتێری پارتی و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی
کوردستان بوو . ئاخۆ لهبهڕنامهی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئه‌و دوو
زاده دان به تاوانه‌کانیان ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌نگیان پێ
بدات ، یا ئه‌مانیش تۆپ به رابردوو وه ده‌نێن و خۆیان له‌و کارانه
ده‌شۆنه‌وه که دووچاری ئه‌و میلله‌ته‌یان کرد .
له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ، پارتی و یه‌کێتی ئه‌و ڕێژه‌یه به‌ده‌ست
ناهێنن ئه‌گه‌ر بێت و کۆمیسیونی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌می خۆی به دۆلاره‌کانی
پارتی و یه‌کێتی چه‌ور نه‌کات . خه‌ڵکی له کوردستان له شار له دێ
گله‌یی گه‌لێک زۆره و گه‌لێک که‌موکوڕی بۆ ئه‌و دوو حیزبه ده‌ستنیشان
ده‌که‌ن که ئه‌مانه گوێ یان پێ ناده‌ن . هه‌نووکه بۆ راکێشانی ده‌نگ
به دڵسۆزی یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و گوێ له‌وخه‌ڵکه ده‌گرن و ره‌نگه
ماوه‌یه‌کی تر بۆ کڕینی ده‌نگی خه‌ڵکی زه‌ویش به‌سه‌ر خه‌ڵک دابه‌ش بکه‌ن
هه‌ر بڵێی زه‌وی کوردستان تاپۆی موڵکی پارتی و یه‌کێتی یه . ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنمان بینی له شاری موسڵ ، چۆن پارتی و یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی
[شاری موسڵ] وهلکران و بوونه هۆی مه‌ترسی ژیان بۆ خه‌ڵکی کورد . یه‌کێک
ده‌نگی هیناوه [ئه‌سیل نوجیفی] کۆنه به‌عسی و که‌س نازانێت کێ یه ،
که‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی نه‌یانتوانی خه‌ڵکی موسڵ به‌لای
خۆیان ڕاکێشن و نه‌یانتوانی له شوێنی ئهوکۆنه به‌عسی یه شۆڤینی یه
کاندێتی خۆیان یان یه‌کێکی باش سه‌ربخه‌ن ، ئه‌گه‌رچی له‌دوای روخانی
سه‌دام حسین ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووحیزب له موسڵ له‌ناو کورده‌کان گه‌لێک
به‌هێزبوو . ئه‌ی باشه له که‌رکوکی بریندار خه‌ڵکی چۆن ده‌نگ به‌وانه
ده‌دات که ماده‌ی 140یان بۆ ماوه‌ی چوارساڵ بهدواخست و هیچ
گۆڕانێکیان بۆ نه‌کرد و هه‌تا ئه‌مڕۆش بۆیان ناکرێت پۆلیسێک دابمه‌زرێنیت
له خه‌ڵکی که‌رکوک ، له هه‌مانکاتدا بۆ دڵخۆشکردنی خه‌ڵکی که‌رکوک سه‌رکرده‌ی
کوردی هه‌وڵیش ده‌دات کورد بخاته ریزی تورکمان و عاره‌ب و ڕێژه‌ی 32%
ی بۆ دابین ده‌کات و که‌رکویش ناخرێته‌وه سه‌ر کوردستان و جارێ
ناکرێته پایه‌ته‌ختی کوردستان . هیوادارم خه‌ڵکی کوردستان به
هۆشیارییه‌وه ده‌نگ بده‌ن به‌و لیستانه‌ی که ده‌توانن خزمه‌تیان
پێشکه‌ش بکه‌ن و له‌و ده‌رده‌سه‌رییه رزگاریان بکه‌ن . بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو
میلله‌تێک چاره‌نووسمان دیاربێت و به‌مافی ڕه‌وای خۆمان بگه‌ین ، دیاره
به‌رنامه‌ی ئه‌و لیستانه ده‌بێت مافه‌کانی خه‌ڵکی تێدا ره‌نگبداته‌وه
و خه‌ڵکی بگه‌ینیته ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری و ستراتیژی یه‌تی سیاسی
ده‌ستنیشان بکات .
که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگهێنانی پارتی و یه‌کێتی واته دۆڕاندن له
هه‌ڵبژاردن و ده‌بێت شوێن بۆ ئه‌وکه‌سانه چۆڵ بکه‌ن که ده‌توانن خزمه‌تی
گه‌ل بکه‌ن . ئه‌و دوو حیزبه سه‌رمایه‌ی کوردستان و ئابووری کوردستان
و داهاتی کوردستانیان خستبووه ژێر ده‌ستی خۆیان و ئه‌وه‌تا هه‌تا ئه‌مڕۆکه
خه‌ڵکی کاره‌بای نییه و ئاوی پاکی نی یه و ناتوانێت له‌کات و وه‌ختی
خۆیدا نه‌شته‌رگه‌ری بکات و بچیته لای دکتور و ده‌رمانی باش وه‌ده‌ست
بهێنێت ، خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ت و فه‌قیر چۆن جاره‌کی تر ده‌نگ
بۆ ئه‌و هه‌موو دز و گهندهڵسزانه ده‌دات . گۆڕانکاری له په‌ڕله‌مان
و هاتنی ده‌نگی تازه ده‌بێته هۆی ئاوادانکردنه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه
چوونی کوردستان . لیسته‌کان ده‌بێت پێدابگرن که میلیشیای ده‌وڵه‌ت
دابمه‌زرێت نه‌ک میلشیای پارتی و یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌ی که‌سه‌کانی دوور
له میلیشیا بتوانێت به‌بێ ترس حکومرانی بکات و یاسا سه‌روه‌ر بکات .
ستۆکهۆڵم
12/5/2009
|