١٧\۴\٢٠١٠
پاسا و بۆ هه‌ڵوێستی
دژی په‌نابه‌ری.

جه‌مال کۆشش
ڕه‌خنه له ڕیپۆرتاژێکی رۆژنامه‌نووس ((ئاسۆ
عه‌لی فه‌ره‌ج)) له سایتی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ.
به‌ڕێز ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج ، ریپۆرتاژێکی کورتی ده‌رباره‌ی کێشه‌ی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراقی ئاماده‌کردووه. تیایدا
ئاماژه‌ی به ووته‌کانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود
بارزانی ده‌دا: که دیپۆرتی په‌نابه‌رانی به کرده‌وه‌یه‌کی ناشرین
ناوبردووه، هه‌روه‌ها له‌زاری ووته‌بیژی حکومه‌تی هه‌ریم به‌ریز کاوه
مه‌حمود دا ده‌ڵیت((حکومه‌تی هه‌رێم ئاسانکاری بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران ناکات)). ووته‌ی په‌نابه‌ریکی هێناوه‌ته‌وه که
سوپاسگوزاری سه‌رۆکی حکومه‌تی کردووه. به‌کورتی ریپۆرتاژه‌که هه‌وڵیداوه
بۆ په‌نابه‌ران و خه‌ڵکی کوردستان ڕوون بکاته‌وه که سه‌رۆک دژی کرده‌وه‌ی
به‌زۆری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه، وه حکومه‌تی هه‌رێمیش هیچ
ئاسانکارییه‌کی نه‌کردووه بۆ ئه‌م کێشه‌یه. به‌ڵام نهێنیه‌که زۆر له‌وه
ئاشکرا تره که بتوانن تووڕه‌یی په‌نابه‌ران دابمرێکێنن.
به‌ڕێز ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج ، لانی که‌م ده‌بوو له‌و ریپۆرتاژه‌دا،هه‌ڵوێست
وبۆچوونه‌کانی دژیشی بخستبایه‌ته ڕوو. به‌ره‌ی په‌نابه‌ران وئه‌وانه‌ی
پێیان وایه که حکومه‌تی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌م کرده‌وه نائینسانیه‌دا
لایه‌نێکن وده‌ستیان له مالوێرانی و ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌راندا
هه‌یه.
هاوکێشه‌یه‌کی ساده هه‌یه بۆ دیپۆرتکردنه‌وه، هیچ په‌نابه‌رێک
ناتوانرێت به‌ره‌و فرۆکه‌خانه‌یه‌ک بگوازرێته‌وه، چ به ئاره‌زوو یان
به‌زۆر، به‌ر له‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌نه‌کی تره‌وه
وه‌رنه‌گیرێت. پێشمه‌رجی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر سه‌رنشینێک بۆ نیو فرۆکه،
ڕێنه‌گرتنیه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و جیگایه‌ی بۆی سه‌فه‌ر ده‌کرێت یان ده‌گوازریته‌وه.
ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی به‌پرسانی حکومه‌تی له‌سه‌ر بێت. به‌م شیوه‌یه
ڕوونه حکومه‌تی هه‌رێم ئاگادار وئاسانکارو هاریکاره و لایه‌نێکه له‌پرۆسه‌ی
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
لایه‌نێکی دی ڕێیکه‌وتننامه‌کانه که به‌شیکی له رۆژنامه‌کاندا
بڵاوکراونه‌ته‌وه. وه‌ک سوید‌و دانمارک(ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی
دیموکرات، به‌ڕیز هۆشیار زیباری له‌مانگی 2ی له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی
سوید2008)) دا.
ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی له‌توانادا نیه که هاوکاری
وئاسانکاری نه‌کات، ئه‌وا ڕاستی ووتن باشتره و ئینسان بێده‌سه‌ڵات بێت
جوانتره له به‌شداری تاوانکاریدا.
کێشه‌ی په‌نابه‌رانی به‌زۆر دیپۆرتکراوه، پێویستی به هه‌لوێستی ڕوون
و جددیه. په‌نابه‌ران له‌ئه‌وروپا له‌نێو زینداندان، له‌چاوه‌نواڕی
کوشنده‌دان، له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا ده‌ژین، نه‌خۆش و سه‌رگه‌ردانن،
بێئیشن. ئایا به‌ڕاستی حکومه‌تی هه‌رێم شایانی هه‌ڵویستی جوامیرانه‌تر
نی یه؟!
|