پاساوە
یاساییەکانى گەڕانەوەى کەرکوک بۆ کوردستان.
مهسعود عهبدولخالق
لەوەتەى جۆرێک لە پەیوەندى نێوان هەرێم ومیلەت دروست بووەلە قووڵایى
مێژوو ئەوا کەرکووک کوردستانى بووە ،ڕەنگە لەپێش ئەوەش ولەگەل ژیانەوەى
نوێ لە جودى (هەروەک قورئانى پیرۆز باسى دەکا )کەرکووک وکورد لێک
دانەبڕابن ،ئیتر ئاساییە مێژوونووسانى کۆنى وەک زەینەفۆن،سترابۆ ..تەنانەت
هیرۆدۆتس باسى ئاگرەکەى بابە گوڕگوڕیش دەکا ،لەدواى ئەوان جوگرافى
ناسانى ئیسلامى وەک ئیبن خەلدوون ،ئیبن بەتووتە ،یاقووت حەمەوى ،..تا
دەگاتە ئۆلیا چەلەبى هەر هەمووى لابەلا باسى کەرکووک و کوردیان پێکەوە
کردووە ،ئیبن خەلدوون جبل الحمرینى بە (جبل الڕکراد)ناو بردووە ،بە
هەمان شێوەش ڕۆژهەلاتناسەکان .
کەرکووک لە رەهەندى یاسایى نێوان کورد و عوسمانى:
گەلێ جار سیاسەتمەدار و نوسەر و مێژونوسانمان بەبآ بەرپرسیارانە باس لە
سەردەمى عوسمانلى و پێشووتریش دەکەن و کورد بە داگیرکراو و چەوساوە
پیشان دەدەن، وادەزانن ئەگەر رەسەنایەتى و ریشەیەکى قولڕ بدەیتە کێشەى
نەتەوەیى و مەینەتى کورد چاکە، کەچى زۆر نێگەتیڤە، بەتایبەتى لەرووى
یاسایى و مەجانى دەیسەلمێنآ کە ئەو داگیرکەرانەى ئێستا بەرپرسیار نین،
هەروەک سەرۆکى فەڕەنسى لە چوارچێوەى ئەو گوتارە چەوتە وتى: ئێمە زوڵمان
لە کورد نەکردووە، بەڵکو مێژوو زوڵمى لێکردووە.
لەراستیدا ئەو فەرمایشتە هەندەى زیان هەیە هەر تەواو نابآ، بۆیە واچاکە
وەک خۆى مێژوو باس بکەین، ئەوکاتى دەبینین باسەکە وانیە، کورد و
عوسمانى رێکەوتنێکى یاساییان لەنێواندا بووە، هەر لە ساڵى 1514ز سوڵتان
سەلیم و (23) میرنشینى کورد لەژێر سەرپەرشتى (شێخ ئیدریسى بەدلیسى)ى
گەورەپیاوى کورد ئەو رێکەوتنە مۆرکراو پێکهاتبوو لە (5) ماددەى سەرەکى،
بەهۆى مادەى (1) سیستەمى ویلایات لە هەموو دەسەڵاتى عوسمانى بەرجەستە
بوو، لە ماددەى (4) داکۆکى لە بەرگرى هاوبەش (دفاع مشترک) دەکا(بڕوانە:
کوردوکوردستان فی الوپائق البریگانیە. ێ71)، واتە هەم کورد یارمەتى
سەربازى عوسمانى بدا و هەم پێچەوانەش، ئەو خاڵە زۆر گرنگە لە رووى
یاسایى، نابآ سوکایەتى پى بکرآ، ئیتر ئەو رێکەوتنە تا سەرەتاى سەدەى
(19) بەردەوام بوو، دەسەڵاتى کوردیش سەربەخۆ بووە تا ڕادەى ئاڵاو سکە و
دوعاى جومعەش(بڕوانە: الملل والنحل والڕعراف ) ،لە سەدەى (19) بەدواوە
تەیارێکى تەغریبى لەنێو عوسمانى سەرى هەڵداو بەرەبەرە دەسەڵاتى
پەیداکرد هەتا لە ساڵى 1865 بە فەرمى (تورکیاى نوآ- جوان تورک)یان
دامەزراند، ئەوانە پابەند نەبوون بەو رێکەوتنەو لە دەسەڵاتى کوردى و
عەرەبى و ئەلبانى و هەتا ئیمارەتى تورکمانى ئەنادۆڵیشیان تێک
ڕوخاند،لەدواى هەموو ئەوانەش جگە لەو جوگرافى ناسانەى کە لە سەروو
ناومان بردن لەدوا نەخشەى ئیدارى سالى 1892نەک کەرکووک بەلکوو بە سەدان
کیلۆمەار بۆ خوارووش هەر کوردستانى بووە .
لەدواى ئهوەش :
1- بەڕەسمى بڕیاردرا کوردستان بەو سنورەى لەماددەى (62) دیارى کراوە
بەپێى ماددەى (63)ى سیڤەر بەیەکجارى لە عوسمانلى جیابکرێتەوە، ئەو
سنورەش رۆژهەڵاتى فوراتى دەگرتەوە تا سەرووى بەغدا،واتەلە خوار شاخى
حەمرین،ئەو ڕاستیە لە بروسکەکانى حکومەتى بەریتانیاش دەردەکەوت، کە بۆ
سەرکردە سەربازیەکانیان دەنارد لەو بارەیەوە،وەک بروسکەى چەرچل بۆ
جنرال مود ،هەروەها بروسکە کەى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بۆ مەلیک
فەیسەل...، ئیتر شارەکانى کەرکوک، سلێمانى، هەولێر، موسڵى دەگرتەوە.
2-- بەرەسمى بڕیاردرا هەردوو ویلایەتى بەغداو بەسرە (بەناوى عێراق)
بەپێى ماددەى 94 و 132ى سیڤەر جیابکرێتەوە، سنورەکەش وەک لە نەخشەى
سایکس-بیکۆى 1916 دیاریکراوە لە کەنداوى فارس ڕا دەست پێدەکات تا
دەگاتە نزیک دیالە لەوى بەسەرەوە کوردستان بوو.
3- دەبێ ئاگاداربین کەرکوک لەسەر میلاکى
عێراق لە عوسمانلى جیانەبوەتەوە، ،واتە بەپێى مادەى94 نەبووە، بەڵکو
کەرکووک لەسەر میلاکى کوردستان جیا کراوە بەپێى مادەى 62بوو.
4- نوێنەرى عوسمانى (هادى پاشا) خۆشى لەو
کۆنگرەیە مۆرى کردووە.
5- دەشێ ئەگەر
میراتگرى عوسمانى زیندوو بێتەوە داواى یاسایى عێراق و وڵاتانى عەرەبى
دروستکراو تۆمار بکا بەبیانوى (ئیجبار)، بەڵام بۆ کوردستان هیچ پاساوێک
نیە، چونکە ئەو بڕیار و مادەیەى (63) تەنها لە سیڤەر نەهاتووە لەپێشتر
وەک (ئەوەلیاتى قانونى) لە رێکەوتنى نێوان شێخ عبدالقادر شمزینى و شریف
پاشا لەگەلڕ هادى پاشا پێش سیڤەر دروست بووە، رەنگە ئەگەر بڵێین
کوردستان لە هەموو وڵاتانى عەرەبى (بەشى ئاسیا) یاسایى تر جیابۆوەو
شایستەى دەوڵەت بوون بوو هەتا لە تورکیاى ئێستاش، چونکە لە کۆتایى جەنگ
1918 دیسان (على ئیحسان پاشا-نوێنەرى سولتان) بە بروسکەى رۆژى 30/تشرینى
یەکەم 1918 حکومەتى شێخ مەحمودى بەڕەسمى بە میراتگرى عوسمانى لەناوچەکە
ناساند،لە هەموو ئەوانەش کەرکووکى گرتۆتەوە بێ تەئویلى یاسایى .
6- تەواوى
ویلایەتى موسل بە کەرکووکیشەوە هەرگیز سەر بە عێراق نەبووینە ،زیاتر
لەوەش خودى عیراق ویلایەتیش نەبووە،بۆیە لەکیشەى ویلایەتى موسل لە
بەردەمى لیژنەى (عێبە الڕمم)دەرکەوت خەلکى ناوچەى موسل تا نزیک سامرا
هەر ناوى عیراقیان نەبیستبوو .
7- بۆ زیاتر
سەلماندن کەویلایەتى موسل عیراقى نیە ،هەر لەو کێشەیە نوورى سەعید
(500000لیرەى ئیستەرلینى) ئامادەکرد بۆ کڕینەوەى ویلایەتى موسل هەروەک
چۆن ئەمریکا ویلایەتى لەرووسیاو بەریتانیاو ئیسپانیا دەکڕیەوە .
8-هەمووئامارەکان جهانى –ئیسلامى –عوسمانى
..تا ئەو ساتەش بەموتلەقى کورد زۆرینە بووینە .
9-هەتا دواى دروست بوونى دەولەتى عیراقیش (تەنانەت
مێژوونووسە عەرەبیەکانیش کەرکووکیان بە کوردستانى تۆمار کردووە (بڕوانە
عبدالرزاق الحسنى –تاریخ الوزارات العراقیە)،زیاتر لەوەش هەر باسى
کێشەى کورد کرا بێت هەرسێ پاریزگاى کەرکووک وسلیمانى وهەولێرى لەگەل
باس کراوە .
یەکەم تەقەلاى دابڕینى
کەرکووک:
کوردستان وکەرکووک هەتا کۆتایى خەلافەتى عوسمانى و جەنگى جیهانى یەکەم
هەر بەبێ دەسکارى کوردستانى بووە ،تا هەلمەتەکانى ڕۆژ ئاواو هاتنى بیرى
ناشیۆ نالیزم و عەلمانى ئینجا دەست کرابەدابڕین بەو شێوەیەى خوارەوە :
1-یەکەم تەقەلا لە لایەن بەریتانیاو فرنساو ڕوسیا کرا لە ڕێکەوتنى
سایکس –بیکۆ 1916کاتێ کەرکووک لە کوردستان جیا کراوەو خرایە سەر بەشى)
(Aى بەریتانى (بڕوانە نەخشەى سایکس بیکۆ).
2-دووبارە هەر بەریتانى یەکان لە کێشەى ویلایەتى موسل لە سالى
1925تەزویرێکى زۆریان کرد بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە عەرەب لەکەرکووک
زۆرینەیە بۆ بردنەوە لە تورکیا.
3-ئەوەبناغەى تەعریب بوو بەرەبەرە بەخشکەیى تەعریب هەبووە تا ئینقلابى
14ى تەمووز ودواییش 17ى تەمووز بەپێى فەرمانى ڕەسمى تەعریب دەستى
پێکردووە تا ئەو ساتەش تەقەلاى دابڕینى کەرکووک بە فراوانى لەسەر ئاستى
ئیقلیمى وعەرەبى بەردەوامە .
ئەو هەنگاوەى ئەنجوومەنى کەرکووک دانایانەو لە جێى خۆى بووە .
|