په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٨\٢٠١١

پاسەوانەکانی سەرۆکی هەرێم یاسا پێشێل دەکەن.


سلێمانی، 26ی ئابی 2011


سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنوسان ئیدانەی ئەو ئەو کردارانەی هەندێ لە پاسەوانەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان و داوا دەکات بەپێ یاسای کاری رۆژنامەنوسی سزابدرێن.

رۆژی پێنجشەممە 25/8 سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە هۆڵی بۆنەکانی شاری قەڵادزێ لەگەڵ دانیشتوی بەشێک لەگوندەکانی بناری قەندیل کۆببوەوە.

وەک پەیامنێرانی سایتی سبەی، کەناڵی کوردسات، رۆژنامەی هاوڵاتی و کوردستانی نوێ بەسەنتەری میترۆیان راگەیاند لەپاش کۆتایی کۆبونەوەکەو جوڵانی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی هەرێم، هەندێ لە پاسەوانەکان رێگریان لە رۆژنامەنوسان کردوە. پاشان کامێرایان لەو رۆژنامەنوسانە وەرگرتوەو وێنەکانیان پێسریونەتەوە.

محەمەد عوسمان پەیامنێری سایتی سبەی بە سەنتەری میترۆی وت"کۆمەڵێک لەپاسەوانەکان بە بۆکس و شەق هاتنە گیانم کاسێتێکان لە کامێراکەم دەرهێناو بردیان".

یەعقوب رەسول پەیامنێری کوردسات بە سەنتەری میترۆی راگەیاند "هێرشکرایە سەرمان منیش یەکێک بوم لەو رۆژنامەنوسانە، بەشێک لەکامێراکەم زیانی بەرکەوت " جەختیکردەوە" فۆتۆکانیانیشیان سڕییەوە".

دانا رەزگەیی پەیامنێری هاوڵاتی بە سەنتەری میترۆی راگەیاند لەکاتی هاتنە دەرەوە سەرۆکی هەرێم و جوڵانی ئۆتۆمبێلەکان ویستمان وێنە بگرین رێگریمان لێکرا. وتی" ویستمان وێنەی سەیارە جام رەشەکان بگرین هێرشکرایە سەرم و زومی کامێراکەم شکێنرا" جەختیکردەوە" ئەوەی کامێرای پێبوو هێرشیدەکرایە سەر".

شوان وەسانی پەیامنێری رۆژنامەی کوردستانی نوی باسلەوەکرد کە ئەوان لە بازگەی ئیزۆبەوە راپۆرتیان لەسەر ئەو سەردانە ئامادەکردووە، وتی، "پاش کۆبۆنەوەکەی لە هۆڵی بۆنەکان هەندێک فۆتۆمان گرت بە پاڵ راپێچی ژورەوە کراین کامێراکەیان بەزۆر لێسەندم وێنەکانیان سریەوە کامێراکەم عەزێتی پێگەیشتوە".

ئەم کردرانەی رۆژی پێنج شەممەی ئەو پاسەوانانەى سەرۆکى هەرێم بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامیانداوە پێچەوانەی بڕگەکانی ماف و ئیمتیازاتی رۆژنامەنوسانەلە یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2008 (یاسای رۆژنامەگەری لەکوردستان) ە، کە سەرۆکی هەرێم خۆی ئیمزای لەسەر کردووە.

لە بەشی چوارەم ، مادەی حەوتم برگەکانی( چوارەم و پێنجەم) دا هاتوە"رۆژنامەنوس مافی ئامادەبونی لەکۆنگرەو چالاکییە گشتییەکاندا هەیە" هەروەها" هەر کەسێک بەهۆی کارەکەیەوە سوکایەتی بەرۆژنامەنوس بکات، یان دەستدرێژیی بکاتە سەر ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە کە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرێک لەکاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەرکەکانی دانراوە".

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت " ئەم هەڵسوکەتانەی پاسەوانەکانی سەرۆکی هەرێم ناکۆکن لەگەڵ یاسای کاری رۆژنامەنوسی و بە توندی ئیدانەی دەکەین. داواش دەکەین سەرۆکی هەرێم تەدەخول بکات لەم پێشێلکاریانە لەبەرژەوەندی رۆژنامەنوسان.".

___________________________________________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.


بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیی بکەن بە:

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300  rahmangarib@yahoo.com
نیاز عەبدوڵا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر: 0704617014    niyazabdulla@yahoo.com
ئاوات عەلى، ئەندامى بۆردى سەنتەرى میترۆ: 07701435822 awatali@journalist.com
 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک