١٩\٣\٢٠١١
پاش به‌جینۆساید
ناساندن
دوایی
لێبووردن و قه‌ره‌بووی
مادیی و مه‌عنه‌ویی
بۆ گه‌ل و هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت.

سه‌لاح جه‌میل
جیگای خۆیه‌تی پیرۆزبای له‌گه‌لی کورد به‌گشتی و که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی
شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی که‌یسی
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق ، وه‌ده‌ستخۆشیمان
له‌ته‌واوی کوتله سیاسی یه‌کانی ئه‌و ئه‌نه‌نجومه‌نه که پشتگیریان
له‌و بڕیاره کرد، پاش ئه‌وه‌ی یه‌که‌مجار
دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق به‌تاوانی جه‌نگ که‌یسی هه‌ڵه‌بجه
ناساند، ناره‌زاییه‌کی
زۆر له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م گروپ و چین و ده‌سته‌و خه‌مخۆرانی هه‌ڵه‌بجه
به‌رز کرایه‌وه ،پاریزه‌رانی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک کاری خۆیان
لائیحه‌یه‌کی به‌هێزیان بۆ ته‌میز کردنی بڕیاره‌که به‌رز کردوه ،چالاکوانانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که‌مپینیک بۆ پرسی به‌جینۆساید ناساندنی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه
ڕاگه‌یه‌نراو کاریان له‌سه‌رکرد، واته به‌کۆی گشتی خه‌مه‌که خه‌مێکی
گه‌روه بوو به‌هیوای ئه‌وه‌ی که دادگا بڕیاری خۆی بگۆڕێت به‌جینۆساید
نه‌وه‌ک تاوانی جه‌نگ.
له‌پاش ته‌میزکردنه‌وه دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌سه‌رۆکایه‌تی
دادوه‌ر عارف شاهین بڕیاری به‌جینۆساید کردنی دۆسی یه‌ی هه‌ڵه‌بجه درا
،ئه‌م بڕیاره که ده‌بوو له‌سه‌ره‌تاوه بدرایه ،هه‌رچه‌نده که‌سانێک
پێیان ئه‌سته‌م بوو بکرێت به‌جینۆساید قسه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌بوو به‌لام
ویستی گه‌ل سه‌رکه‌وتوو بوو، له
بیست و سێیه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی
هه‌ڵه‌بجه په‌رله‌مانی عێراق یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی
به‌رز ڕاگرت، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی که تادوێنی بوو له‌ناویدا بڕیاری
قڕکردن و کوشتنی گه‌لی کوردی ئه‌یا ئه‌مڕۆش له‌سایه‌ی عێراقی فیدراڵ
تاوانه‌کانی ڕژێمی پێشوو ئیدانه ئه‌کات و ڕێز له‌خوێنی شه‌هیدانی
ئازادیی ده‌گرێت، پاشتر له‌دانیشتنی
17-3-2011 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق له‌بڕیارێکی کۆده‌نگی سه‌رجه‌م
فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان ڕێزیان له‌بڕیاری دادگا گرت تایبه‌ت به‌که‌یسی
هه‌ڵه‌بجه و به‌جینۆساید بڕیاریان له‌سه‌ردا ، ئه‌مه زۆر دڵخۆش که‌ر
بوو .چونکه پێمان وایه عێراقێک دروست بووه ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد له‌وه
ترسمان نه‌بیت له‌لایه‌ن هێزی عێراقه‌وه جینۆساید بکرێ .
به‌گشتی دوو بڕیاری جینۆساید (ئه‌نفال و کیمیاباران)ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر
داوه به جینۆساید سه‌یری کردوه له‌م ساته‌دا کورد بوه‌ته خاوه‌ن
کارتێکی به‌هێز له‌نیو ده‌وله‌تیدا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ترسی تاوانی
هاوو شێوه‌ی نه‌بیت له‌هه‌رکاتێک ترسی هه‌بیت ده‌توانیت اعلانی حکومه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ بکات، به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌وه که‌س و کاری قوربانیان و
ئه‌نفال کراوه چاوه‌رێ ی له‌مه زیاتر له‌ئه‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
عێراقه ده‌که‌ن که ئه‌مڕۆ میرات گره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی پێشوو ئه‌ویش به‌وه‌ی
که:
1. به‌فه‌رمی داوایی لیبووردن له‌گه‌لی کورد به‌گشتی بکات و جینۆسایدی
( هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ) به‌تایبه‌ت .
2. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی زیان لێکه‌وتوان
به‌بی جیاوازیی .
له‌ساته‌وه‌ختی ئه‌نجامدانی ئه‌م دوو داواکاریی یه متمانه‌یه‌کی زیاتر
بۆئیمه‌ی لاوانی کورد ده‌گه‌رێته‌وه که‌جارێکی تر له‌وه ترسمان نه‌بیت
له‌لایه‌ن هێزی عێراقه‌وه جینۆساید بکرێین . که‌س وکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
هه‌میشه بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه داوایان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی
داره‌کان کردوه و ده‌یکه‌ن که چیتر با تاوانبارانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م
2 دوو جینۆسایده گه‌وره‌یه بدرێنه دادگا و له‌هه‌ر لایه‌کی دنیا هه‌یه
ڕێگه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر بگرێته به‌ر .
جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌چاوه‌روانی ئه‌وه‌دان که سه‌رجه‌م ئه‌و
گروپ کۆمپانیانه‌ی چه‌کی کیمیاویان به‌عێراق به‌خشی یه‌وه و هاوکاریان
کردوه له‌پیدانی مادده سه‌ره‌کی یه‌کانی دروستکردنی کیمیاویی له‌هه‌ر
لایه‌کی دنیا هه‌ن بدرێته دادگا و حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌بیت هه‌میشه
له‌هه‌وڵی ئه‌م خه‌مه‌یه‌دا بن .
18-3-2011
salah-j@hotmail.de
|