پاش بیست ساڵ
نیشانه‌ی چه‌کی کیمیاوی له نه‌خۆشێکدا سه‌ری هه‌ڵدا.
چاكنيوز- لوقمانی حاجی که‌ریم
ڕێکه‌وتی
17/06/08 له وڵاتی به‌ریتانیا ، شاری
مانچستێر و له (Oldham
Hospital)
نوێ ترین
لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی له‌سه‌ر نه‌خۆشێکی کورد کراوه ، ده‌رکه‌وتووه
که مادده‌ی کیمیاوی قه‌ده‌غه‌کراو له ناو خوێنه‌که‌یدا هه‌یه ، ئه‌م
نه‌خۆشه هه‌ستی به‌هیچ شتێك نه‌کردووه ، به‌ڵام له
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکییه‌وه له‌لایه‌ن دکتۆری تایبه‌تی خۆیه‌وه
کراوه که (چیکن پۆت) له ده‌موچاو و سینگی هاتووه ، ده‌رکه‌وتووه
که خڕۆکه سپییه‌کانی ناو خوێنه‌که‌ی که‌م ده‌کات به ڕێژه‌ی له 10%
و قه‌باره‌شیان له 1% گه‌وره ده‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ی نێردرا بۆ
نه‌خۆشخانه‌ی ئۆڵدهام و به‌هۆی ده‌رهێنانی خوێن له مۆخی پشتی ،
ده‌رکه‌وت که کاریگه‌ری چه‌کی کیمیاوی قه‌ده‌غه‌کراوی له‌سه‌ره و له
ئاینده‌شدا ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی په‌ڵه‌ی سوور له‌له‌شیدا ، یان
ئینفێکشنی له‌ش و لار .
شایانی باسه
ئه‌م نه‌خۆشه که ناوی (کاوه‌ی حاجی که‌ریم) ه و دانیشتووی بازیان
بووه له گوندی کڵاشکه‌ران سه‌ر به شاری سلێمانی ، ڕاسته‌وخۆ به‌ر
هێرشی کیمیاوی نه‌که‌وتووه ، به‌ڵکو پاش دوو مانگ سه‌ردانی جێگایه‌کی
کردووه که به‌ر هێرشی ئه‌و چه‌که که‌وتووه له ناوچه‌ی گۆپته‌په.
بۆیه ئاگاداری
ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه که هه‌وڵی پشکنینی خۆیان بده‌ن
له‌هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه بێت ، ئه‌م چه‌که نه‌گریسه‌ی حکومه‌تی دڕنده‌ی
عێراق به‌کاری هێنا دژی گه‌لی کورد ڕه‌نگه ساڵه‌ها کاریگه‌ری به‌جێ
بهێڵێت له‌دووای خۆیه‌وه.
www.chaknews.com
www.chak.be
|