په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

پاش بیستودوو ساڵ لە کیمیابارانکردن
خەلکى خۆشناوەتى دەنگ بەکێ دەدا؟!


ئیبراهیم بالیسانى


زۆرباش لەبیرمە ،بۆیە لەبیرمە چونکە نامەوێ لەبیربکەم! ئەو رۆژانەم لەبیرە کە دەهاتى ودەتوت :ئەگەر ئێمە توانیمان بەئامانجەکانمان بگەین ورژێم لەناوببەین ودەسەڵات بگرینە دەست ئینجا بزانن چۆن خزمەتى ئێوەوخەلکى کوردستان دەکەین .


لەبیرمە ،ئەو کەسەى ئەمڕۆ پێیەکى لێرەیەوئەوەیترى لەئەوروپا لە ناو ماڵەکەى خۆماندا دووبەتانى ویەک لێفەیى قورستر لە قورسایى خۆى لە بەرەبەیانیێکى شەڕدا لەترسا خۆیى حەشاردابو!هەرلەو رۆژەدا بەبەرماڵەکەیى ئێمەدا تەرمى شەهیدبونى هاوەڵى ئەو ترسنۆکە بەرەومزگەوت رەوانەدەکرا!!


ئێستا ئەو کەسەى کەپێشتر لەترسى شەڕونەبونى جورئەت وئازایى خۆى دەشاردەوە، ناوەناوە دەیبینم وئاراستەیى بینینى چاوەکانمان رووەویەکە،ئەو وەک کەسێکى قارەمان ودروستکەروهێنانەئارایى ئەو رۆژورۆژگارە لەبازاروشاردا خۆیى دەردەخاودەدوێ وقسەیى گەورەدەکا!هەرکاتێک من دەیبینم ئەو لەناو حەشاماتى پاسەوانەکانى خۆى خۆیى دەشارێتەوەوبەپەلەپەڵ دەیەوێ خۆى لێمبزربکات!بەلام من هەلەدوورەوە وەک چۆن لە(بالیسان) بانگمدەکرد بانگى دەکەم وپێیدەلێم :هائەوەچیە ؟نامناسى؟لەبیرتە لە رۆژى (...) لەماڵەکەماندا چیت دەوت ولەرووى دەروونى وهۆشەوە لەچبارێکدابون وچیتان دەوت وچیتان دەگوت؟دەمزانى ئەو بەو پەیڤانەى من چەند سەغڵەتەوچەندە شەرمنە !بەلام چیبکا ناتوانێ لەراستییەک لابدا کەکەسێکى راستگۆ دەدوێ ودەبێژێ. رەنگە ئەو کەسە سەرەڕایى خزمەتکردنى وداڵدەدانى بەبینینى من سەغڵەت ونارامبێ ،وەرەنگە بۆزیاتر خۆدەرخستنى لەم رۆژگارەوزیاتر سودمەندبونى وچونە پێشى لەپلەوپۆستدا نەیەوێ ئێمە ببینێ ونەمانمان بەئاوات بخوازێ !تا ئەو وەک قارەمانێک وفریادرەسێک بیەوێ خۆى دەربخاو خۆى بەبەشێک لەهێنانەدى ئەو رەوشەبزانێ ودەربخا .بێگومان هێنانەدى ئەو خەونە کارێکى گران وقورسە چونکە وەک چۆن ئێمە لەرابردووزهن وهۆشمان کارابوو،ئێستاش هەرواین ودەزانین کێ دروستکەرى ئەم رۆژگارەیە؟وەکێش دەیەوێ میللەت بەئارامى بژى وچیتر دەستى ماندوولەسەر سگى تێرنەبێ وشان ومڵى لەلایەن ئەم وئەودا بۆ نەشێڵدرێ!


ئێستا بەهەمان شێوە زۆرجار کەس وکارى ئەو شەهیدە دەبینم کە بەبەردەم ماڵەکەى ئێمە بۆ مزگەوت دەبردرا!ژیان وگوزەرانى خێزان ومنداڵەکانى ئەو شەهیدە هیچ جیاوازیکى نیە لەگەڵ ژیان وگوزەرانى شەهیدانى کیمیابارانکراوەکانى خۆشناوەتى وگەرمیان ودەشتى کۆیەوتێکڕایى شەهیدانیترى ئەم کوردستانە.منجارێکیتریش لە نوسینێکیترمدا باسملە ژیان وگوزەرانى کۆمەڵگاى (ڤیتنام)کردبو،خەلکى ئەوولاتە بەتێکڕا بەشداری شۆرش وخەباتیانکردبوو،بۆیە هاولاتیانى ئەو ولاتە لە هەموو رووێکەوە وەکیەکن ووەکیەکیش دەژن وهەن.


بەلام لەم مەملەکەتەى خۆماندا (کوردستان) ناکرێ ونابێ بلێین :هەموومان وەکیەکین ووەکیەکیش خەباتمانکردوەوقوربانیمانداوە؟!کەچى دەبینین ئەوانەى کە زۆرماندوبون وتێکۆشاون ئەمڕۆ لەپەراوێزدان وئیهمالکراون ولەدواوەیى دواوەن !ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ نەبونى هیچ یاسایەک و نەبونى هیچ پێوەرێک بۆ جیاکردنەوەى (رەش وسپى) لەیەکترى !بۆ سەڵماندنى ئەو بۆچونەشمان ئەگەر دەزگاوناوەندێکى زانستى وبێلایەن بێتولێکۆلینەوە لەسەر ئەو ناعەدالیتەیىکەئێستا لەکوردستاندا هەیە بیکات بێگومان جیاوازیکى زۆر بەدیدەکرێ لەنێوان ئەوانەى کە رۆژگارێک بەو شۆرشەوە هیلاک بون وئەوانەى کە دژى شۆرش بون!


بانەبێتە ناوچەگەرى وخۆ هەڵکێشان بە هیلاکى وقوربانى وفیداکارى ،بەلام خەلکى خۆشناوەتى زۆریانکردوکەمیانەکرد بۆ کوردایەتى .بەلام دەپرسم ئایا بەقەد ئەو قوربانى وتێکۆشانەى خەلکى خۆشناوەتى ئایا دەسەلات توانیویەتى ئاوڕیکى جدى وغەمخۆرانە لەو خەلکە بداتەوەولەرووى ئاوەدانى وخۆشگوزەرانییەوە توانیویەتى لەئاستى پێویستدابێ؟!بێگومان وەلام دەبێ نەخێربێ !!ئەگەر قسەلەوەدەکرێ ودەلێن:جا هەموو ناوچە رزگارکراوەکانى پێشو خزمەتیانکرد بەشۆرش وهێزى پێشمەرگە،بەلام دەبێ ئەوەشبزانرێ یەکەمین جار لەکوردستان خۆشناوەتى لەلایەن رژێمى پێشو کیمیابارانکراوخەلکەکەى ئەنفالکران!ئایا دەسەلات توانیویەتى وەک یەکەمین ناوچەیى کیمیابارانکراو یەکەمین پڕۆژەى خزمەتگوزارى پێشکەش بەو ناوچەیە بکات ؟بێگومان وەلام نەخێرە!چونکە ئەمڕۆ کە بیست ودوو ساڵ بەسەر ئەو یادەدا تێدەپەڕێ تاکو هەنوکە دەسەڵات نەیتوانیوە تەنیا یەک خانوش بۆ کەس وکارى شەهیدان دروستبکات !!نامەوێ باس لە گرفتەکانیتر بکەم ،بەلام ئەوەش دەزانم خەلکى خۆشناوەتى لەم هەڵبژاردنەى داهاتوو دەزانن دەنگ بە کام لیست دەدەن و دوا پەیامیان ئاراستەى کێ دەکەن .

 


Info_balisani@yahoo.com