٢٦\١٢\٢٠١٠
بۆچوون:
پاشگه‌زبوونه‌وە
له مافی چارەی خۆنووسین بڕیارێکی ژیر و نیگه‌رانیی!

ئاسۆ بیارەیی
بارزانی دووەم (سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم) له یه‌که‌م ڕۆژی کۆنگرەدا و به
ئامادەبوونی دەها میوان، جاڕی ئه‌وەی دا که هه‌نگاوی داهاتوو خۆ
ئامادەکردن دەبێت بۆ بریاردانی مافی چارەنووس وەک مافی هه‌موو گه‌لێک.
هێشتا ئه‌و گفته‌ی بارزانی دووەم بیست و چوار کاتژمێری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیبوو،
بارزانی سێیه‌م(نێچرەڤان) پاشگه‌زی خۆی و پارتیه‌که‌ی بۆ مێدیای ناوچه‌و
جیهان ڕاگه‌یاند.
ئه‌و جۆرە یاریکردنه به هه‌ستی یاران و نه‌یارانی کورد، گه‌مه‌یه‌که که
نیشانه‌ی بروا نه‌بوون به خودە وسه‌رچه‌مه‌کی بۆ ئه‌و دەگه‌رێته‌وە که
بریارێکی تاکڕەوی بێت و ڕای گه‌ل و لایه‌نه بزوینه‌رەکانی گۆڕەپانی
سیاسی کوردستان و زلهێزەکانی تیانه‌بووبێت. دروستکردنی مژەدەیه‌ک له‌سه‌رەتا
و تاڵییه‌ک له کۆتایی له نێو هه‌ستی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا. نه‌بوونی
دیموکراتی ڕۆژه‌ڤێکی تری شاراوەی ئه‌و بریارەیه له نێو خودی (پارتی
دیموکراتی کوردستان)دا که ئه‌مڕۆ هه‌موو میدیای ئه‌و پارتیه و هاوپه‌یمانه‌کانی
ڕەنگ کردوە.
خودی بارزانی دووەم(مسعود) له ووتاری ڕۆژی ١٤ی دوانزەدا(بروانه فایلی
هاوپێچ) به ڕاشکاوی و و ئاشکرا دەڵیت: دیسان شۆڤێنییەکان پێیانوابوو
کە مادەیەکی دیکەیان کەوتە دەست بۆ ئەوەی هەم دیسان پەلاماری کورد
و شەخسی من بدەنەوە. پێیانوابوو کە ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئەو
دەسپێشخەرییە گەورەیەی کە ئێراقی لە بن بەست ڕزگارکرد تەشویشی بخەنەسەر
و کەمی بکەنەوە، وایان نیشاندا ئێمە داوای سەربەخۆیی دەکەین.
من دەمەوێ بۆ ئەوان ڕوونبکەمەوە، ئەگەر ئەو شۆڤێنیانە دەیانەوێ
گوێی لێ‌بگرن. جارێ ئێمە یەک نەتەوەین، نەتەوەی کوردین و
کوردستانین.
مافی چارەی خۆنووسین، مافێکی ڕەوای سه‌روەری هه‌موو گه‌لانه. گه‌یشتن
بۆ ئه‌و مافه دەبێت بێ‌وچان و به‌ڕنامه‌رێزی و ئامادەییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نی
بۆ بکرێت. له‌وانه زەمینه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی توکمه‌ی بۆ دابڕێژرێت،
به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاوازەو هوشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه و بکرێته
هێزێکی هه‌رەوەزی به‌هێز. بارزانی دووەم و پارتییه‌که‌ی باش له ته‌راوزی
کاری نه‌ته‌وایه‌تی نێوخۆی پارتی و ته‌نانه‌ت پێوەند له گه‌ڵ هێزەکانی
دیشدا گه‌یشتووە، بۆیه زۆرجار سڵ له‌و هه‌نگاوە نه‌ته‌وایه‌تیانه
دەکاته‌وە که بوونه‌ته فۆبیایه‌کی(ترسێکی) بڕیاروەرگرتن بۆی. داگیرکه‌رانی
کوردستانیش خوێندنه‌وەیه‌کی ته‌واو و ته‌ندروستیان بۆی هه‌یه. لێ هه‌رووته‌یه‌ک
بۆنی سه‌ربه‌خۆیی لێبێت، بارزانی دووەم به ئاسانی دەترسێین و پاشگه‌زی
دەکه‌نه‌وە. پاشگه‌زبوونه‌وەی له بریاری مافی جارەنووس له م دواییه‌دا،
باشترین نموونه‌یه. ئه‌دی له‌کوێی جیهان جاڕی مافی چارەنووس دراوە ئه‌گه‌ر
مافی جیابوونه‌وەی له‌گه‌ڵ نه‌بێت؟ بریاری یه‌کلاییکه‌رەوە پێویسته، یا
بوون به عێراقی و به‌شێک له ئومه‌ی عه‌رەبی و مانه‌وە به ژێر دەسته‌یی
و توانه‌وە، یان جیابوونه‌وەی یه‌کجاری.
ئه‌و دوو دڵییه‌ی بارزانی و سه‌رکردە‌کانی تر، گه‌ورەترین زیانی به هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی له ناو کوردستان داوە و ته‌نانه‌ت باوەڕی گه‌لانی
دۆستیشی به‌و سه‌رکردانه لاوازکردوە. به‌عیراقیبوونکردنی گه‌لی کورد له
باشوور دەرهاویشته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که هێزە کوردیه‌کان په‌یرەوی
دەکه‌ن. ئیدی نابێت سه‌رزەنشتی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ش بکرێت که بۆچی هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تیان کزە. لێ خۆ ته‌نها به‌ستنی جامانه‌ی سور و خاڵ خاڵ
هێمای کوردایه‌تی نیه. بۆیه سه‌رباری ئه‌و دوودڵیه‌ی بارزانی دووەم و
سێیه‌م، پاشگه‌زبوونه‌وەیان له مافی چارەنووس، بریارێکی ژیرانه‌یه،
چونکه وەک ئاماژەم پێدا، هێشتا بنه‌ماکانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وەیی له
باشووری کوردستان دانه‌مه‌زراون، هێزە کوردیه‌کان، له‌وانه پارتی ئه‌و
جۆرە پلانه‌یان نه‌کردوەته به‌ڕنامه‌ی خۆیان، به‌ڵکو به‌رژەوندی بنه‌ماڵه
و پارت له سه‌رو هه‌موو به‌رژەوندییه‌که‌وەیه. ئه‌گه‌ر وانیه، دەها سه‌رۆک
جاش و ئه‌نفالچی و به‌عسی داڵدەنه‌دەدران، دەرگای باشووری کوردستان بۆ
کۆمپانیای سیخوڕی داگیرکه‌ران ئاوەڵه نه دەبوو، شه‌ڕی براکوژی نه‌دەکرا،
ژیانی ئاسایی هاوڵاتی رەنگی سیڤیل و نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بوو نه‌ک حزبی،
پشت به ئابوری خۆماڵی دەبه‌سترا و ووزەکان له پێناوەی په‌روەردەی نه‌ته‌وایه‌تیدا
ته‌رخان دەکران. به‌داخه‌و هێندە سه‌رکردە و پارتیه کوردیه‌کان باسی
عێراقبوون دەکه‌ن، عه‌رەبی داگیرکه‌ر باسی ناکات. پارتی تا ئه‌مڕۆش
دوای ئه‌و مێژووە درێژه، هێشتا پلانێکی تۆکمه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نیه،
بێجگه چرکردنی به نه‌مری و سه‌روەرکردنی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌و هه‌ندێ ئه‌ندام..ته‌نانه‌ت
له‌م کۆنگرەیه‌شدا، دیار نیه که ئایا چی دەکات بۆ داهاتووی باشووری
کوردستان. له هه‌مان کاتدا په‌یتا په‌یتا داگیرکه‌ران دڵنیا دەکاته‌وە
که کورد و عه‌رەب یه‌ک میلله‌تن و مه‌به‌ست له مافی چارەنووس بریتیه له
مافی بوون به عێراقی پله‌یه‌ک وەک تورکمان و که‌مه‌نه‌ته‌وەکانی تر. که‌واته
پاشگه‌زبوونه‌وەکه‌ی هه‌ردوو بارزانیه‌که(مسعود و نێچیرەڤان) ژێرانه
بوو، گابه‌ردێکی قورس بوو، جوڵاندنی به‌بێ ئامێر و خۆ ئامادەکردن ئاسان
نه‌بوو. به بێ بازووی هۆشمه‌ندی هزری به‌هێز، ئه‌و گابه‌ردە نه‌دەهاویژرا
و به هه‌ڵگرتنی زیانی ئه‌نجامگه‌لی خراپی لێ دەردەکه‌وێت.
_________________________________________
سه‌رچاوە:
http://www.xebat.net/detail_articals.php?id=5787&z=1&l=1
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11705&article=599526&feature
٢٤\١٢\٢٠١٠
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|