به ناوی کوردستانی گه‌وره
پاشگر(پاشکۆ)ی '' گه '' یا '' گا '' ؟.
ح.س.سۆران (زمان پێناسه‌ی گرنگی نه‌ته‌وه و که‌ره‌سه‌ی هه‌رمانی گه‌لانه) .
زۆر جاران ده‌بینین ، هه‌ر که‌سێک له زمانی کوردی دا، به بۆچوونی خۆی ، پاشگر ( پاشکۆ) ی " گه " یا " گا" بۆ وشه هه‌ڵ ده‌بژێرێ . من لێره‌دا ، هه‌وڵ ده‌ده‌م به که‌ره‌سه و ئامرازی زمانه‌وانی ، کورته راڤه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته پێشکه‌ش بکه‌م و ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستم بێ ، رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کێشه و پشێونیه نیشان بده‌م ،تا بخرێته چوارچێوه‌یه‌کی یه‌ک گرتوه‌وه و هه‌موومان به چه‌شنێک بی نووسین .
به‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه پاشگری " گه " دروسته ، نه‌ک پاشگری " گا " .
بۆ وێنه ، هه‌میشه بیستوومانه و ده‌ڵێین "نووسینگه " " بارگه " ، "مۆڵگه " ، "فێرگه " ، "ئێزگه " ، "تاڤگه " ، " مینگه " ، " چاوگه " ، "بڕگه " ، " به‌ره‌گه " و هتد . لێره‌دا بۆمان درده‌که‌وێ که به پیی نه‌ریتی ئاسایی خه‌ڵک ، پاشگری " گه " دروسته ، نه‌ک " گا " و ئه‌گه‌ر بۆ وێنه هێندێک که‌س ده‌ڵێن " ده‌رگا " ، " رێگا " ، "ئێزگا " ، ئه‌مانه دروست نین . پاشگری " گا " له زمانی کوردی دا ، له‌گه‌ڵ پاشگری " گاه " ی زمانی فارسی ، به هه‌ڵه تێکه‌ڵ بوه و پیتی (ه) ی لێ لابراوه و بوه‌ته "گا" ، بۆ وێنه له فارسی دا ده‌ڵێن " ئیستیگاه " ، " کوشتارگاه " ، وه‌رزشگاه " ، "ته‌بعید گاه " و هتد .
به کورتی ، به پێی ئه‌و شرۆڤه‌ی سه‌ره‌وه ، پاشگری " گه " دروسته، نه‌ک " گا " ، که به مانای جێگه یه ، بۆ وێنه " خێڵگه = خێڵ + گه " ، واته جێگه‌ی خێڵ و هتد . پێویسته ئاماژه به‌مه‌ش بکرێ ، که به هۆی به‌کاربردنی پاشگری " گه" ، له زمانی کوردی دا ،ده‌توانین زۆر وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردی بناسێنین و به کاریان به‌رین .
|