پاش هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر، ته‌نیا خێری رووخانی (سه‌دام حوسێن)ی پێوه‌بوو.
مه‌هدی کاوانی
ئه‌و په‌ڕه‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه، سه‌ردێری بابه‌تێکی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ڕۆژنامه‌ی حه‌یاته/عوسمان تزغارت/پاریس/11/09/2007 بڵاوکراوه‌ته‌وه . ئه‌و په‌ڕه‌گرافانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌ناو بابه‌ته‌که‌یدا ده‌بینرێ: ئێستاکه شه‌ش ساڵ به سه‌ر 11ی سه‌پتێمبه‌ر تێ ده‌په‌ڕێ ... لهکهمتهرخهمیه، به‌ئه‌نقه‌سته یان پیلانه ، هۆکاره‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئاشکرا نه‌بووه! ! !
قسه‌کردن له‌سه‌ر 11ی سه‌پتێمبه‌ر زۆره . هه‌تا لایه‌نی خوڕافاتیشی پێوه‌نراوه . نوسه‌رێکی فه‌ڕه‌نسی له ساڵی 2002 په‌رتوکێکی ده‌رکرد له‌ژێر ناونیشانی (هیچ فڕۆکه‌یه‌ک خۆی له‌بینایه‌ی پنتاگۆن نه‌داوه به‌لکو ساڕووخی پێ که‌وتووه) ، توانی کڕیارێکی یه‌کجار زۆر بۆ په‌رتووکه‌که‌ی له‌هه‌موو جیهان په‌یدا بکات . قسه‌و باسی له‌و بابه‌تانه‌ش هه‌یه‌که19 کهسهکهپاش ڕووداوه‌که ، په‌یوه‌ندیان به‌که‌س وکاریانهوهکردووه.
هه‌نه ده‌ڵێن ئیسڕایلیه‌کان ده‌ستیان یان زانیاریان له‌و ڕووداوه هه‌بووه‌و به‌دواچوونیان تیا کردووه‌و بهیههودیهکانیان گوتیه کهبینایهکه به‌جێ بێڵن .
ئه‌گه‌رچی قسه‌وباسێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و چیڕۆك و گۆتانه ده‌کرێ ، به‌ڵام ئه‌وا شه‌ش ساڵه به‌سه‌ر ڕووداوه‌که تێپه‌ڕ ده‌کات ، به‌لگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا بهدهستهوهنیهکه ڕاستی یه‌کێ له‌و باس و لێدوانانه بسه‌لمێنێ . ئه‌وه ڕێگای ئه‌وه‌مان پێ ناگرێ که‌گومانمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که نه‌بێت و به‌پیلان نه‌زانرێ . هه‌ولگری ئه‌مه‌ریکی پێش ئه‌و کاتی زانیاریه‌کی زۆریان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو له‌مه‌ڕ ڕوودانی ڕووداوێکی له‌و بابه‌ته و جوله‌یه‌کی ئه‌وتۆیان پیشان نه‌ده‌دا بۆ ڕیگرتن له‌ڕوودانی . هه‌نه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و زانیاریانه‌ی خۆیان جا نازانین لهبێباکیان یان به‌ئه‌نقه‌سته‌وه یان ده‌ستێك له‌پشتیه‌وه بێت ، پێشکه‌ش به‌شوێنی خۆیان کردبا ،نهدههێشترا ڕووداوه‌که سه‌ربگرێ .
چیڕۆکی ئه‌و به‌لگه‌نامانه لهکوێوههاتووه ؟ کێنه ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر پێشینه‌ی11ی سه‌پتێمبه‌رو نهێنیه‌کانی کردووه ؟
دیسان لهدۆکمهنیوتهکه ئه‌وه هاتووه کهسهفارهتی ئه‌مه‌ریکی لهئیماڕات لێدوانێکی ته‌له‌فۆنی بۆ کراوه که قاعیده خۆی گه‌یاندوته ئهمهرکاو به‌نیازی کارێکی تیڕۆڕستین . له‌په‌ڕه‌گرافی تر هاتووه که نوسینه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی باس له70 لێکۆڵینه‌وه ده‌کات که‌په‌یوه‌ندی به‌ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی بن لادن و ڕفاندنی فڕۆکه‌وه هه‌یه.
دۆکمه‌نیوتی دووه‌م : باس له‌و نامانه‌ی کهزهکهریا موسه‌وی له‌به‌ندیخانه نوسیویه‌تی و باس له‌وه‌ده‌کات که ئه‌ویان له‌به‌ر ئه‌وه زیندانی کردووه که‌یه‌کێک بیت له‌و 20 که‌سه‌ی که‌پێش ڕوودانی 11ی سه‌پتێمبه‌ر ده‌ستیان له‌و کاره هه‌بێت . موسه‌وی له‌نامه‌کانیدا باس له‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر کاره‌که وه‌ها بێت ئه‌دی بۆچ (هانی حنجوریان به‌ند نه‌کردووه که ئه‌ویش ناوی له‌گه‌ڵ 19 کهسهکهیهو وه‌ک منیش پێشتر له‌خوێندنگای فڕۆکه‌وانی بووه. نامه‌که باس له‌وه ده‌کات که‌حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌ئه‌نقه‌سته‌وه ڕێگه‌یان داوه‌که 11ی سه‌پتێمبه‌ر کاری خۆی بکات تاوه‌کو به‌دوایه‌وه بیانۆی وێرانکردنی ئه‌فگانستانیان بۆ دروست ببێ . نامه‌که‌ی موسه‌وی باس له‌وه‌ش ده‌کات که لێکۆلهرهوهژنێکی (ئێف.بی.ئای) ناوی (کۆلین ڕووئی) بوو . ئه‌و له‌نوسینگه‌ی مینیا بۆلیس، زیندانیان کرد‌و دواتر ده‌ست له‌کار کیشانه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد . ئه‌و وای باس ده‌کرد کهشاردنهوهی زانیاری به‌ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن ئێف.بی.ئای به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو له‌سه‌ر ئه‌و جموجۆله تیڕۆڕستیانهی که بۆ 11ی سه‌پتێمبه‌ر ئاماده ده‌کرا .
دۆکمه‌نیوتی سێیه‌م : ڕاپۆرتێکه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌شاری فینکس،له‌به‌رواری 10/07/2001،ڕێک دوو مانگ پێش ڕووداوی 11ی سه‌پتێمبه‌ر ئاماده کراوه‌و باس له‌وه ده‌کات کهکهسانێکی زۆر له‌ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی بن لادن له‌خوێندنگای فڕۆکه‌وانی له‌وڵایه‌تی ئه‌ریزۆنا مه‌شقیان ده‌کرد . له‌ڕاپۆرته‌که واهاتووه که کاره‌کان به‌ڕێکه‌وت ههلنهکهوتووه به‌لکو به‌رنامه‌ڕێژ کراوه له‌لایه‌ن بن لادن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لکانه شاره‌زایه‌کی ته‌واویان هه‌بێت له‌کاری فڕۆکهوهوانی مه‌ده‌نی بۆ خۆ ئاماده کردن له‌کاتی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و کاره تیڕۆڕستیهی که‌پێیان ده‌سپێردرێت .
دۆکمه‌نیوتی چواره‌م : باس له‌خوێندنی ستراتیژی ده‌کات که له‌ئه‌یلولی 1999 له‌لایه‌ن( ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی) سه‌ر به‌ده‌زگای هه‌واڵگی (إستخبارات) ئه‌مه‌ریکا که‌ده‌کاته ڕێک دوو ساڵ به‌ر له ڕووداوه‌که. دۆكمهنیوتهكه باس له لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی چاودێری کردن به‌مه‌به‌ستی ئاگا لێبوون له‌دیارده‌ی تیڕۆڕستی ده‌كات . ئه‌و ده‌زگایه هه‌نده‌ک کاری ئاماده‌کاری سیناریۆی شێوه‌ی هێرشه تیڕۆڕستیه نوێیه‌کانی که‌له‌دوایی ڕوو ده‌دات یان خولقاندنی له‌پاشه‌ڕۆژدا ،ئاماده ده‌کات . ڕاپۆرته‌که‌باس له‌وه‌ش ده‌کا کهخۆتهقێنهرهوهکان له(فه‌یله‌قی شوهه‌دا) شێوه‌ی جۆراو جۆر له‌هێرشه تیڕۆڕستیهکان به‌کاردێنن بۆ لێدانی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکی . وه‌ک ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی خۆپێدادان بهبنتاگۆن یان کۆشکی سپی یان بنکه‌ی هه‌ولگری ئه‌مه‌ریکی . کۆشکی سپی له‌نیسانی2004 واته دوو ساڵ پاش ڕوداوه‌که پاش ئه‌و هه‌موو نکۆڵی کردنانه‌یان ، دانی به‌وه‌نا که‌سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو بۆش ئه‌و ڕاپۆرته‌ی نه‌خوێندبۆوه که ده‌زگای( سی.ئای .ئه‌ی) له‌به‌رواری 06/08/2001 پێشکه‌شی کردبوو کاتێ که ڕاپۆرته‌که‌ی خوێندبۆوه ، ڕۆژه‌ک به‌سه‌ر ڕووداوه‌که تێپه‌ڕی بوو،که‌ده‌کاته12/09/2001 .
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له کوشندیی و مه‌ترسی ڕووداوه‌که بکۆڵینه‌وه ، زۆر له‌خوار کاره‌ساتی هیرۆشیماو ناکازاکی و قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌نیه‌کان و هۆلۆکۆستی یه‌هودیه‌کان و گازی کیمیاو ئه‌نفال و گۆڕه‌به کۆمهڵیهکانی کورده‌کانه‌وه بێت . به‌ڵام شوێنی ڕووداوه‌که‌و سه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ی که کاره‌ساته‌که‌ی سه‌پتێمبه‌ر گرتیه‌وه ، زیاتر ده‌که‌وێته ناو باس و خواسانه‌وه . ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بدوێین 11 سه‌پتێمبه‌ر به‌قسه‌ی زۆرانێکیش لهلیکۆلهرهوه سیاسیه ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌سوودی ئێران و فراوان بوونی قهلهمڕهیان له‌ناوچه‌که كه‌وتۆته‌وه. ئێستاش ڕوسه‌کان هاوکیشه‌یه‌کی سیاسی تریان به‌قازانجی خۆیان وزیانی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌شه‌ڕی پاری قۆقازو گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندی له هه‌یبه‌تی جارانیان ، دروست کردووه. بینیشمان یه‌كی له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌یشتنی ئۆباما بۆ كۆشكی سپی ، شكسته‌كانی جۆرج ده‌بلیو بۆش بوو له هه‌ردوو شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاق .
ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بگره هه‌ندێكی جیهانیش ڕووداوی ١١ سه‌پتێمبه‌رو هه‌ردوو شه‌ڕی كه‌نداو شه‌ڕی ئه‌فگانستان و .....بۆ ئه‌و ئاقارهیان برده‌وه‌وه كه كۆمه‌ڵه‌ی نه‌وتی له كۆمپانیا هه‌ره مه‌زنه‌كانی ئه‌مه‌ریكیه‌كان به سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆشی باوك و كوره‌كه‌ی پێشڕه‌وایه‌تیان دهكردو موخابه‌راتی ئیسڕایلیش له پشتیانه‌وه بووه ، ده‌یانه‌ویست له ڕێگای بیانگۆی له بابه‌ت ١١ سه‌پتێمبه‌ره‌وه هه‌لی هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناوی له ناو بردنی تیڕۆڕیست و قاعیده‌و گۆڕینی سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاتانه به قازانجی دیموكراتی و هه‌مه‌ڕه‌نگی سیاسی ، و له ڕیگایانه‌وه كۆنتڕۆلی نه‌وتی ناوچه‌كه به قازانجی كۆمه‌ڵه نه‌وتیه‌كه‌ی خۆیان به ئامانج بگه‌یه‌نن .
به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێویسته بكرێ ، ئایا ئه‌و زنجیره شه‌ڕانه ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆماریه‌كان و كۆمه‌ڵی نه‌وتیان وهبهرههمهێنا؟
ئاماژه‌كه‌ی پێشتر باشترین وه‌ڵام بوو كه به نا وه‌ڵام بده‌ینه‌وه . له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌میش هه‌ر وابوو . ههلگیرسێنهرانی كه ئه‌ورووپا به گشتی و ئه‌لمانیا به تایبه‌تی بوو ، له هه‌ردوو شه‌ڕه‌كه دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی به‌ته‌واوه‌تی ته‌دمیر بوون و ئه‌مه‌ریكای دابڕاو له جیهان و خاوه‌ن كێشوهرێكی دوور هاته ناو مه‌یدانی ڕووداوه‌كان كه شه‌ڕیش به جوانی ئه‌وی نه‌گرته‌وه‌و بۆ خۆشی ده‌ستی كه‌می هه‌بوو له هه‌لگیرسانی كه‌چی ئه‌و سووده‌كه‌ی درویهوهو به دوایه‌وه بوو به هه‌ره زلهێزی جیهانی .
هی بۆشی باوك و كوڕیش به هه‌مان شێوه . با بڵێین ئه‌و دوو مرۆیه ئه‌مه‌ریكایان له‌و په‌ڕی مه‌زنایه‌تی هێنایه ئاستێ كه ئه‌گه‌ر به‌خۆیان دانهچنهوهو ڕێگای ئاشتی و هاوكاری جیهانی نه‌گرنه به‌ر تووشی كاره‌ساتی له‌وه گه‌وره‌تریش ده‌بن . به‌ڵێ ئه‌گه‌ر له به‌ر مه‌ترسی و گه‌وره‌یی ڕووداوه‌كان نه‌بوایه ، هه‌رگیزاو هه‌رگیز پیست سپیه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌نگیان نه‌ده‌دا به پێست ڕه‌شێك بگاته كۆشكی سپی . قه‌یڕانی ئابووری سه‌ختی ئه‌مه‌ریكی وجیهانیشو زه‌ره‌ره گیانی و مادیه‌كانی هه‌ردوو شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاقیش ئه‌گه‌ر چی هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكی گرته‌وه به‌ڵام سه‌ختی قه‌یڕانه ئابووریه جیهانیهكهش له پێش هه‌موویانه‌وه كۆمپانیا عوملاقهكانی گرهتهوهو له‌وانیش به‌زیاتره‌وه مه‌جموعه‌ی نه‌وتی كه بۆشێ باوك و كوڕ به‌شی هه‌ره فراوانیان تێدا بوو زۆر به فراوانی هاڕدران .
مرۆش كه سه‌یری كار‌و كاردانه‌وه ژیرانه‌كه‌ی ئۆباما له ئاستی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی ده‌كات ،ده‌یهێنێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه نه‌ك له خولی دووه‌میش ئه‌و مرۆڤه كۆشكی سپی بۆ مسۆگه‌ره ، به‌لكو به دوای خۆشیه‌وه هه‌تا زه‌مه‌نێكی دوور ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ دیموكراته‌كان ده‌بێت كه‌واته بۆشی باوك و كوڕ به شه‌ڕ ، ده‌سه‌ڵات و پاره‌شیان دۆڕاند و به خراپیش چونه ناو مێژوو .
ئه‌گه‌ر به‌راوردی خۆشێ و ناخۆشیه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و عیڕاق و كوردیش بكه‌ین ، خۆشیه‌كان له سه‌رده‌می ئۆبامه زیاتره وه‌ك هی سه‌رده‌می باب و كووڕ . ڕاسته له سه‌رده‌می بۆشی كوڕ گه‌وره‌ترین دكتاتۆری سه‌رده‌م كه سه‌دام حوسێن بوو تێك شكێندرا به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئه‌و كاره مه‌زنه‌و لێكه‌وته‌كانی كه به‌هۆی دوو شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌م و دووه‌م كرا ، بونیه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی عیڕاق به ته‌واوه‌تی تێك شكێندرا و به دواشیه‌وه له ڕێگای تیڕۆڕی قاعیده‌و ئاینی ، عیڕاق له ناو گۆمی خوێن وهردراو نزیكه‌ی چوار ملیۆن له دانیشتوانه‌كه‌شی ئاواره‌ی وڵاتان بوون . بۆ كوردیش وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له سه‌ره‌تادا گرنگیان پێ درا كه‌چی تاوهوك ئێستا هیچ له داخوازیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی و دیموكراته‌كانی بۆی جێ به‌جێ نه‌بووه جا له سایه‌ی داگیر كه‌ران و حوكمی ئه‌مه‌ریكا بێت یان له سایه‌ی حوكمی كورد خۆیه‌وه بووبێت .. ڕه‌نگه بۆ سه‌رده‌می ئۆباما هاوكێشه‌كان له قازانجی هه‌موو لایه‌كمان گۆڕانی باشی لێ بكه‌وێته‌وه .ئێستاكه كه ئێمه نزیكه‌ی ٩ مانگ له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئۆباما به‌ڕێده‌كه‌ین واته زیاتر له سێ ساڵی ماوه‌و خولی دووه‌میشی هه‌رده‌بێ به‌ڕیوه بێت واته له ده‌روبه‌ری ئه‌و ماوه ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌ی ئۆباما ده‌بێ ئومێدی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه زۆر شت به قازانجی مرۆڤایه‌تی ڕووبدات .
جاره‌ك به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه زۆر له نووسه‌ره كوردیه‌كانمان كه سه‌رده‌می ئۆبامایان به سه‌رده‌می پاشه‌كشه‌ی كورد ده‌ناساند له ڕێگای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكی عیڕاق به‌جێ بێڵێ ، به دوایه‌وه كورده‌كان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه پێشتریش وه‌ده‌ستیان هێناوه ، له ده‌ستی ده‌ده‌ن . به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع رووی داوه له میانه‌ی ئه‌و ٩ مانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما له گۆڕه‌پانی كورده‌واریماندا پێشڤه‌چوون ڕووی داوه نه‌ك پاشه كشه . ده‌ته‌په قه‌له‌م ڕه‌وی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆی له ٥٣ ولایهتهوه بۆ ٩٨ ولایه‌ت به‌رز كردۆته‌وه ، په‌ڕله‌مانی خوله‌كانی پێشتری بێ ئۆپۆزسیۆن له ڕێگای ٢٥ كورسی لیستی گۆڕان و ١٣ كورسی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لی ده‌كرێت له هه‌موو په‌ڕله‌مانه‌كانی تر چالاكتر بێت و له ڕێگاشیه‌وه زۆر شت له ئه‌زموونی كوردی به قازانجی قوڵكردنه‌وه‌ی پڕۆسیسی دیموكراتی ڕوو بدات . بۆ په‌ڕله‌مانی داهاتووی عیڕاقیش هه‌م بۆ كورد هه‌م بۆ عه‌ره‌به‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی تر شتی وای لێ بكه‌وێته‌وه كه پێیه‌وه پڕۆسیسی دیموكراتی فراوانتر بكرێت . دیاره له سه‌ر ئاستی دۆزی كوردی سه‌رتا سهتریش به‌شی هه‌ره زۆری ڕاگه‌یاندنی كوردی و بگره ناوچه‌كه‌ش ، ئه‌و لیدوانانه‌ی ئه‌ردۆگان و گول و لێپرسراوانی تری ئه‌كه‌په‌ی توركی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئائشتیانهی كێشه‌ی كورد به هه‌نگاوێكی مه‌زن بژمێرن نهلك هه‌ر بۆ پێشڤه‌چوونی دۆزی كورد له توركیا به‌لكو بۆ هه‌موو كورده‌كانی پارچه‌كانی تر‌و فراوانبوونی پڕۆسیسی دیموكراتی له ته‌واوی ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێم ١١ ئازار ئه‌گه‌ر به ئانقه‌ست یان بێ ئانقه‌ست ڕووی دابێ ، كاره‌ساته‌كانی به دواوه‌ی تا كۆتایی خولی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش له ڕووخانی سه‌دام حوسێن به‌ولاوه ئه‌وانی تر هه‌ر هه‌مووی به زیان له سه‌ر كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی كه‌وتۆته‌وه . ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێ ، ته‌نیا ساڕ‌ێژ كردنی كاره‌ساته‌كانی ١١ ی سهپتێمبهروو به دواوه‌یه‌تی .
|