په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

پاسپۆرت

دیار محه‌مه‌د

لە سنورى

ئەم عەشقەدا

وەکو کەشتى بەبێ سەوڵ

لە دەریا ى حەزتا وەستاوم

بێ چارۆکە و بەبێ شەپۆل

خەندەى دڵم نوقمى دەریایەک

خوێناوە

دڵم پەنابەرى تۆ یەو

هەموو چوار دەورم تەنراوە

خۆزگەکانم لێت دەرناچێ و

پێکانیشم بە زنجیرى

خۆشەویستیت

بەند کراوە ...؟

هەناسەکەم من تا ئێستا

پەنا بەرم و لەناو دڵتا

بەبێ پاسپۆرت ماومەتەوە

دادگاییم کەو خۆت دادوەر بە

سکاڵاو تاوانمم پێ بڵێ

یا پاسپۆرتى (S) م بەرێ و

بەهیچ جۆریک

بۆم نەبێ خاکت جێ بێم

یا واش ناڕزیت و نابێ

لە زیندانى پێکەنینتا

بە بەندى ئینفرادیم دانێ ...

 

21/3/2005

نامەیەک بۆخۆشەویستى