په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١١\٢٠٢٤

پاوانخوازیی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.

- حەشدی شەعبی وەک نموونە -

 

رەوا حەمەجان


لە دوای بە سەرکەوتن گەشتنی شۆرشی گەلانی ئێران گروپێکی ئاینی تووندرەو سواری شەپۆلی شورشەکە بوون و لە رێرەوە شۆرشگێریکەیان لادا، بەگەرانەوەی خومەینی بۆ تەهران هــیواش هــیواش هــەرچی گروپ و دەستەی ئیسلامی توندرەوەی ئیران هــەیە لە دەوری خۆی کۆکردەوە، کاتێک هــەستی کرد تەواو بەهــێز بووە بەتەواوەتی دەستی گرت بە سەر شۆرشەکەدا و کۆنتروڵی تەواوی ئێرانی کرد، هــەر بەمەشەوە نەوەستا بەڵکوکۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند و تەواوی وڵاتی خستەژێر حوکمی ئیسلامیەوە.


یەکێک لە بەرنامەکانی خومەینی سیاسەتی ناردنەدەرەوەی شۆرش بوو ، بۆ وڵاتانی دراوسێی، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە شیعەی تێدا دەژێت، یەکەم وڵاتیش عیراق بوو کە بەر ناردنەدەرەوەی شۆرشی ئیسلامی کەوت.


کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەک رەگ و ریشەیان لە عێراق داکوتیوە لە پاش رووخانی رژێمی سەدام شیعەی عێراق بە تەواوەتی دەستیانگرت بە سەر حوکمدا.


دوابەدوای هاتنی داعش و داگیرکردنی چەندین گەوەرشاری عێراق، ئێران هــەستا بەچەکدارکردنی شیعەکانی عێراق لە شێوەی میلشیادا لە ژێر ناوی (حەشدی شەعبی)، ئەم گروپە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق هــەڵسوکەوت دەکەن و راستەوخۆ لە ئێرانەوە ڕێنمایان بۆ دێت.


پاش تێکشکاندنی داعش بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی بە داعش، حەشدی شەعبی وەک هــێزیکی میلیشیایی بە تەواوەتی دەستیگرت بە سەر ئەو ناوچە سوونە نشینانەی عێراقداکە تازە لە دەستی داعش رزگارکرابوون، پاش ئەوە حەشد دەرۆشتە ناو هــەر شارێکی رزگاربوو لە دەست داعش، عەشدی شەعبی هــەڵدەستا بە رەشبگێری و ئازاردان و وێرانکردن و تەنانەت کوشتنی سەدان کەس، خەلک دڵخۆش بوون بەوەی گوایە رزگاریان بووە لە دەستی تیرۆرستانی داعش بێ ئاگابوون لەوەی کە دووبارە کەتوونەتە ژێر دەستی گروپێکی تری لە یاسا دەرچوو کە کەمێک لە داعش جیاوازترە، سەدان نموونەی کردەوەی کوشتن و گرتن و راودوونان هــەیە لەم باریەوە بۆ نموونە: تەنها لە ناو موسڵدا حەشدی شەعبی ٢٥٠٠ خەلکی مەدەنی گولەبارانکردوە لە ٣ رۆژی یەکەمی دەرپراندنی داعشدا، هاوڵاتی (فەوزیە جەوا حامید) لە چاوپێکەوتنێکیدا دەڵێت: لە دوای دەستبەسەرکردنی هاوسەرم (حەسەن فەتاح موحەمەد) و ٣ کوڕم لە لایەن حەشدی شەعبیەوە هــەتا ئێستا چارەنووسی هاوسەر و کورەکانم دیار نییە و نازانم ، بۆ هــەر کوێ دەرۆم دەڵێن لای ئێمە نییە.


لە شاری تکریت سەدان کەس هــەتا ئیستا لە زیندانە نهــێنیەکانی حەشدی شەعبیدان ئەمە جگەلەوەی چارەنووسی سەدان کەس تا ئێستا کەس نادیارە و کەس نازانێت لە ژیان ماون یان کوژراون ، هاوڵاتی (رەزوان خەلەف) دەڵێت: لە پێش چاوی خۆم براکەم گولەباران کرا لە تکریت لە لایەن میلیشیاکانی حەشدەوە.


تەنها لە شاری دووزخورماتوو زیاتر لە ١٠ هــەزار کوردی شارەکە ئاوارەبوونە لە دوای ئەوەی هــێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیانگرد بە سەر شارەکەیاندا و ناتوانن بگەرێنەوە بۆ شارەکەیان، رۆژانە هــەرەشە لە خەڵک دەکرێت، هاوڵاتێکی خەڵکی دووز بەناوی (هاوبەش موحەمەد ئەحمەد) پاش ئەوەی باوک و دایکی لە لایەن حەشدی شەعبیەوە دەگیرێن دوای ماوەیەکیش برایەکی بە ناوی (هاوکار موحەمەد ئەحمەد) لە لایەن حەشدەوە دەکوژرێت، ئەم کارەساتە ماڵوێرانیەی کە بەسەر باوک و دایک و براکەی (هاوکار موحەمەد ئەحمەد)دا هات وا دەکات کە پەیوەست بێت بە هــێزەکانی خۆبەخش لە شارەکەی کە هــێزێکن رووبەرووی حەشد دەوەستنەوە پاش ماوەیەک (هاوکار موحەمەد ئەحمەد) بریندار دەبێت، دواتر بەناچاریی دووزخورماتوو بەجێدەڵێت و روودەکاتە وڵاتانی ئەورووپا.


حەشدی شەعبی بە تەواوەتی حاکمی فەرمیە لە عێراقدا وەک حکومەت لە ناو حکومەت کاردەکات هاوشێوەی حیزبوڵای لوبنان. هــەر بۆیە زۆر گرنگە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگایەکانی مافی مرۆڤ بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو ماڵوێرانیەی حەشد هــێناویەتی بە سەر گەلانی عێراقدا.

 

 

rawahamajan8@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک