٤\٥\٢٠١٢
پایه‌کانی به ده‌وڵه‌تبوون
و هزر و کارنامه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد.

محه‌مه‌د بێبه‌ش
ئه‌گه‌ر باسه‌که‌مان له سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین،
ئه‌وا بێگومان ده‌بێ چاوێک به مێژوی گه‌لاندا بگێڕین و هه‌ندێ له‌و سه‌رکرده
نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی جیهان ده‌سنیشان بکه‌ین، تا بتوانین توێژینه‌وه‌یه‌ک
له کار و گفتار و ره‌فتاریان بکه‌ین، چونکه سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی
راسته‌قینه له مرۆڤی ئاسایی ده‌ترازێ و له ناو کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆی ده‌بێته سه‌رکرده‌یه‌کی رۆحی وته‌نانه‌ت به‌ره‌و جیهان ده‌کشێ و
ده‌کرێته سومبل و ڤینۆسی سه‌رکرده و پاشای ره‌فتار و کرداری مرۆڤایه‌تی:
یەکەم: یه‌کێک له خاسیه‌ته جوانه‌کانی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئەوەیە
ساده‌ترین گوزه‌ران بۆ خۆی هه‌لئه‌بژێرێ و ژیان وخۆشی خۆی به‌خت ده‌کات
له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی و به‌دەستهێنانی
مێژووی سه‌روه‌ریی گه‌له‌که‌ی و گۆڕینی چه‌رخی به‌های مرۆڤایه‌تی.
دووه‌م: خاسیه‌تی مرۆڤی سه‌رکرده پابه‌ندبوونە به یاسای وڵاته‌وه،
نه‌ک یاسا به‌ند و ملکه‌چی ئه‌و بێ.
سێیه‌م: خاسیه‌تی ئه‌و فیدا و خۆبه‌خشی گه‌ل و وڵاته نه‌ک وڵات و گه‌ل
خۆبه‌خشی سه‌رۆک.
چواره‌م: ئه‌و خزمه‌کار و پاسه‌وانی گه‌ل و وڵاته، نه‌ک گه‌ل و وڵات
له خزمه‌ت و پاسه‌وانی ئه‌ودابن.
ئه‌و ده‌بێ خاوه‌ن هه‌ڵوێست و راستگۆ و به وه‌فا و ژیر و ملکه‌چی فه‌رمانه
نه‌ته‌وەیی و نیشتمانییه‌کان بێ و رێچکه‌ی ئازاره‌کان بشکینێ، نه‌ک گه‌ل
و نیشتمان بکاته پردی ئاره‌زووه‌کانی خۆی.
ئه‌و ده‌بێ شرۆڤه و راڤه‌ی یه‌کسانیی بکا، له ناو چین و پێکهاته‌کانی
گه‌لدا، نه‌ک چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا خۆپیشاندان بکه‌ن بۆ به‌دیهێنانی
یه‌کسانیی. ئه‌و ده‌بێ یه‌کڕیزیی و ته‌بایی و په‌یمانی شه‌ره‌فی
نیشتمانیی بپارێزێ و کاری بۆبکا، نه‌ک ره‌تیان بکاته‌وه.
ئه‌و ده‌بێ گه‌ل فێری لێبوورده‌یی و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن بکات، سه‌رکرده‌ی
نه‌ته‌وه‌یی نابی خاوه‌نی هیچ رابردوویه‌کی خیانه‌ت و به‌زاندنی تیۆره
نیشتمانییه‌کان بێ، ده‌بێ شاره‌زا و پسپۆڕی فاکته‌ره ئابوورییه‌کان بێ
بۆ داڕشتنی سیسته‌می ئابووریی یه‌کسان و گونجاو له خه‌رجی و داهات.
ده‌بێ توانا فه‌لسه‌فیی و هزرییەکانی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان بێ، نه ک
بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تییەکان، سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ
خاوه‌نی که‌سایه‌تی و پلانی دیپلۆماسیی بێ و توێژینه‌وه‌یه‌کی هزریی و
سیاسیی و ئابوریی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیی تایبه‌ت به ناوچه‌که‌ی
هه‌بێ بۆ هاویشتنی هه‌نگاوه‌کان.
هه‌موومان ئه‌و راستییه فێر بووین که توانا وهێز له چه‌ک و بازوودا
نییه، به‌ڵکو له هۆش و ئیراده‌ی گه‌ل دایه، ئه‌وه‌ش به متمانه‌ی گه‌ل
به ده‌ست دێ، متمانه‌ی گه‌لیش به‌و سیفات و خاسیه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ
سه‌رکرده‌یه‌ک به ده‌ست دێن، ده‌ستوور و یاسایه‌کی شکۆمه‌ندانه‌ی
مرۆڤایه‌تی و یه‌کسانیی وکۆمه‌ڵایه‌تی متمانه‌ی گه‌ل و پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی
دروست ده‌کات، سیسته‌مێکی ئیداریی وئابووریی جێگیر و هاوچه‌رخ که مافه‌کانی
تاک و کۆ بپارێزێ، متمانه‌ی گه‌ل و پشتیوانیی نیونه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌کا،
نه‌ک ره‌شوه و به‌رتیلی خۆپاراستن.
سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ له ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا بژی، ده‌بێ
تێکه‌ڵاوی هه‌ست و نه‌ستی چینه‌کانی گه‌ل بێ، ده‌بێ له سه‌ره و نۆبه‌ی
فه‌رمانگه‌کان و نان و مه‌رگدا له ریزدا بێ، نه‌ک له قابه‌قه‌وسه‌ین
و فه‌له‌کی ئاسمانه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی و حوکمی گه‌ل بکا، هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک
له ناو چین و توێژه‌وه هه‌ڵنه‌قوڵێ، ئه‌وا نیشتمان ده‌کاته ئامراز
و پاساو بۆ مه‌رامه تایبه‌تییه‌کانی که‌سایه‌تی و
حیزبایه‌تی.
سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نابێ حیزبیی بێ، ده‌بێ نیشتمانیی بێ، ده‌بێ
حیزب ئامراز بێ بۆ خواسته جه‌ماوه‌ریی ونیشتمانییه‌کان، نه‌ک خواسته
جه‌ماوه‌ریی ونیشتمانییه‌کان بکرێنه قووت و قه‌ڵه‌ویی حیزب، ده‌بێ ده‌ستکه‌وت
و خواسته نیشتمانییه‌کان سه‌روه‌ر و مه‌رجه‌ع بن، نه‌ک ده‌سکه‌وتی
حیزبیی پله‌ی که‌سایه‌تییه‌کان، سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ له
مێژوو تێ‌بگا، ده‌بێ چاوپۆشیی له مێژووه دۆڕاوه‌کان نه‌کا تا چه‌ند
باره ببنه‌وه، ده‌بێ ئه‌زموونی مێژووه دۆڕاوه‌کان بکاته پێوه‌ری
پلان و کار و به‌رنامه.
ئه‌مجا ده‌پرسین ئایا لۆژیک ئێستا چی له سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌خوازێ،
ده‌ستبه‌ردان وماڵئاوایی له مێژووه دۆڕاوه‌کان یان خۆچاکردن و داوای
لێبووردن یان هه‌ڵدێر و سکه‌ی مه‌رگ تا کۆتایی یان زه‌مه‌نی به‌فیڕۆدان
و خۆخه‌ڵه‌تاندن یان سیاسه‌تی دیماگۆگیی له‌گه‌ڵ گه‌ل و نیشتمان یان هه‌موو
شتێ له پێناوی حیزب و حیزبیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی که‌سایه‌تی. ئه‌گه‌ر
وابێ ئه‌ی گه‌ل کێیه؟؟؟ توانا و خواسته‌کانی گه‌ل چی به‌سه‌ر دێ؟؟؟ ئه‌ی
شه‌هیده‌کانی گه‌ل بۆ کوژران و خنکان؟؟؟ ئه‌ی ئامانجه نیشتمانییه‌کان
له مه‌نجه‌ڵی چ حیزبێکدا ده‌بنه هه‌ڵمی ده‌ستکه‌وته‌کان؟ ئه‌ی خواست
و ئامانجی رۆشنبیر و میدیا و سیاسییه‌کانی تر له‌م چه‌رخه‌دا هه‌روا ده‌سته‌مۆ
و کۆیله‌ی حیزب ده‌بن، با چاوه‌ڕوان بین بزانین کێ مێژووی نوێ ئافەریدە
دەکا؟؟ کێ په‌یمانی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی ده‌خاته سه‌ر
مێزی گفتوگۆ و پراکتیزه‌کردنی؟
وه‌ک ده‌بینن له کوردستان عیلمانیه‌ت بۆ لاشه‌که‌ی خۆی ده‌گری که
خوێنی لێده‌تکێ و ئیسلامیه‌ت بۆ مێژووی چه‌رخی کۆنینه ده‌پاڕێته‌وه و
نزا ده‌کا، بیری نه‌ته‌وه‌ییش له ئامێزی چڵه پووشه‌کاندایه و به سه‌ر
ده‌ریای سیاسه‌تی په‌رتکه‌وزاڵبه‌دا رێده‌کا، خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانییه‌کانیش بوونه‌ته گه‌مه‌ی رۆژگار و ئامرازی ریزبه‌ندیی هه‌ڵچنینی
ده‌فته‌ر و بلۆک و ئه‌لبومی دۆلار، له تیۆری فه‌لسه‌فه‌کانی جارانی
بلۆکی رۆژهەڵاتیی و رۆژئاوایی له‌سه‌ر بنه‌ما هزرییەکان په‌یوه‌ندییه‌کانیان
گرێ ده‌دا، به‌ڵام ئیستا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه
ئابوورییه‌کان وابه‌سته‌ی پرۆتۆکۆله‌کانیانن، واته ئێستا سیاسه‌ت به‌شێکه
له ئابووریی، به واتایه‌کی تر چاوگه‌ی چه‌په‌کان که روسیا و چینه
پاڵپشتیی له رژێمه دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک سوریا و ئێران ده‌که‌ن، بلۆکی
سه‌رمایه‌دارییش بوونه‌ته پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی، واته
هاوکێشه‌کان بوونه‌ته داشی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کان.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ، که عه‌قڵه ئابوورییه‌کان ده‌توانن
جارێکی‌تر نه‌خشه ده‌ستکرده‌کان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان دابڕێژنه‌وه، ئیمه‌ش ده‌توانین سوودمه‌ند بین ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی
کورد، خۆی دووره‌په‌رێز بگرێ له عه‌قڵی به‌رژه‌وه‌ندیی ئایدیۆلۆژیی ته‌سکی
حیزبایه‌تی و ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی که‌سایه‌تی. به هه‌ر حاڵ ده‌بێ چاوه‌ڕوانی
زه‌مه‌ن بین، تا چاره‌نووسی مافه‌کان و سه‌روه‌ریی مرۆڤایه‌تی له‌و
پێشبرکێ و جه‌نگه سه‌رده‌که‌وێ که له نێوان و خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیی
ئابووریی دایه.
سوێد
bebash_62@hotmail.se
|