٢٨\٨\٢٠١٠
پایزى
تەمەن.
جه‌بار دووبزیی
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
واتکرد ئه‌مشه‌و
گوێچه‌که‌کانم
ئێشکگربن
بۆ ده‌نگی تۆ
ئێشکگرن زۆر به هه‌ستن
چاوه‌روانن بۆ زه‌نگی تۆ.
* *
* * * *
چی بوو
ئه‌م ره‌شه‌بایه‌ی
له په‌نجه‌ره‌ی دڵی دام و
هاته ژوورێ؟
ته‌وژمی هێزی
سیحری چاو
له کۆچه و کۆڵانی دڵم
سووڕ ده‌خوات و
دێته ژوورێ.
* *
* * * *
تۆ چۆن توانیت
به‌م ته‌مه‌نه
وام لێ بکه‌ی کڕنۆش به‌رم؟
تۆ چ هێزێک بوویت و
خسته ناخم ئاگر و گڕم؟
* *
* * * *
ده‌مێکه
گڕی ناخم کپ بووه
خۆڵه‌مێشی تیا زاوه
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
نه‌مامێ تر
له کێڵگه‌ی دڵم روواوه.
* *
* * * *
کام دڵ؟
دڵی ووشک و
بێ بارانی
چه‌ندین ساڵه‌ی
قات و قڕم
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
ره‌حمه‌تی بارانی
عیشقت
وای لێکردم
له ئاستی تۆ
ته‌ڕ و بڕم
ته‌ڕ و بڕم.
2009
- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی جه‌بار دووبزیی
|