په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٩\٢٠١٦

    پایز

  سەر لە ''با'' دەرناکا.

ئەرسەلان مەحمود

پایز،
نە هەڵوەرینی گەڵا و،
نە رووتبوونەوەی رەز و، نە خۆگۆڕینی درەختە،
درەوشانەوەی رۆناكیی تۆیە،
دەبارێ!

پایز،
بە زمانی خۆی نەبێ نادوێ،
جگە لە رۆشنایی، رەنگێكی دی ناپۆشێ،
لەبەر تۆیە كاتێ كە دێی، سروشت ناوكی
دەكەوێ!

پایز،
سەر لە ”با” دەرناكا،
هەموو شتێك دەگەیەنێ و، بە خۆی ناگا،
تۆ، بەو نەرمییەی لێوت، بەو گەرمییەی هەناسەت،
تامی ”با” دەگۆڕی، بۆنی ”با”
خۆشدەكەی!

پایز،
بۆیە بە تاو دەبارێ،
تا لووتبەرزیی خۆی نیشانی زەوی بدا.
تۆش خەمی ئەو شتانە دەخۆی، لە رەگی درەختێكدا،
بەجێمان!

پایز،
شۆڕشی
نەوەیەك لە گەڵا، چاوی سوتانی لەسەرە،
تۆش چاوی من، ماوەی نێوان دڵ و دل
دادەگرسێنی!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک